برنج یان ڕز (بە ئینگلیزی: Rice) خۆراکی سەرەکیی زۆربەی ژەمەکانە لە سەرتاسەری جیھاندا. دانەوێڵەیەکی ھاوینییە و پێویستی بە ئاوی زۆر و بەرزی پلەی گەرما ھەیە.

خانمە جووتیارێک لە کەمبۆدیا خەریکی چاندنی برنجە
دنکە برنج
برنج و مەرەگە

مێژوو دەستکاری

زاناکان مێژووی دەرکەوتنی ڕواندنی برنج دەگەڕێننەوە وڵاتی چین لە دۆڵی ڕووباری یانگتیسی، کە ١٠٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا لەوێ بەرھەمھێنراوە، ئەمڕۆکە برنج لەسەرتاسەری جیھان بەرھەمدەھێنرێت.

پێکھاتەکەی دەستکاری

برنج سەرچاوەیەکی باشی نیشاستەیە (کاربۆھیدرات) کە لە لەشدا دەگۆڕدرێت بۆ شەکری گلوکۆز.[١]

ڕێژەی بەرھەمھێنانی برنج دەستکاری

تاکوو ساڵی ١٩٦٠ ساڵانە بڕی ٢٠٠ میلیۆن تۆن لەسەرتاسەری جھیاندا برنج بەرھەمھێنراوە. لە ساڵی ٢٠٠٤ دا گەیشتۆتە ٦٠٠ میلیۆن تۆن.[٢]

پەراوێزەکان دەستکاری

بەستەری دەرەکی دەستکاری

  1. گۆڤاری گوڵان - قاپێک برنج ٢٠٠ کالۆری وزەت دەداتێ
  2. کورتەیەک لەسەر مێژووی برنج