بای سک یا سکەبا یاخود زگەبا (وشەی زاراکی: تس، پڕتی، فس، تڕ) بەو گازانە دەوترێ کە لە کۆئەندامی ھەرسدا دروست دەبن و لە کۆمەوە دەردەچن.

پێکھاتەکانی بای سک دەستکاری

گرنگترین پێکھاتەکانی بای سک بریتییە لە:

ھۆی بەدی ھاتنی بای سک دەستکاری

گازەکانی کۆئەندامی ھەرس، بە سێ شێوە بەرھەم دێن:

  • ھەوای قووت دراو
  • بەرھەمی چالاکی بەکتریاکان
  • بڵاو بوونەوەی گازەکانی ناو خوێن بۆ ناو کۆئەندامی ھەرس

ئەم گازانە بە توندی گڕ دەگرن.
زۆرترین بڕی ھایدرۆجین و ئۆکسجینی بای سک لە ھەوای قووت دراوەوە دێت. ئەم گازانە بە شێوەی ئاسایی بە قورقێنە لە گەدە دەردەچن.
بەشێکی زۆر لە گازەکانی دووئۆکسیدی کاربۆن، مێتان و ھایدرۆجین بەرھەمی چالاکی بەکتریاکانە. ئەگەر مێتان و ھایدرۆجین لە ڕێژەیەکی گونجاودا لەگەڵ ئۆکسجین تێکەڵ بێ، دەتەقێتەوە.

بڕێک لە خۆراکەکان دەبنە ھۆی دەرچوونی بایەکی زۆر لە کۆم، وەک: فاسۆلیا، کەلەرم، پیاز، گوڵ کەلەرم و گەنمە شامی
لە بڕێکیاندا کاربۆھیدراتی ھەرس نەکراوی ئامادەی ترشان، دەبێتە ژینگەیەکی خۆش بۆ گەشە کردنی بەکتریاکان و ھەڵپفانی سک. بەڵام لە زۆربەیاندا پێ نەکەوتنی خۆراک و تێکچونی کاری ڕیخۆڵە گەورە، ڕێگە بە ھەڵکێشانی گازەکان نادا و کرماسا لە کۆم دەردەچن.

ڕێژەی گازەکانی بەرھەم ھاتوو و ڕۆچوو لە ڕیخۆڵە گەورەدا، لە ڕۆژێکدا ٧ تا ١٠ لیترە. ڕێژەی گازی دەرچوو لە ڕێگەی کۆم، نزیک ٠/٦ لیترە و ئەویتری ڕیخۆڵەگەورە ھەڵی دەکێشێتەوەو لە سیییەکانەوە دەدرێتە دەر.

بای سک لە باری کۆمەڵایەتییەوە دەستکاری

لە زۆربەی کەلتوورەکانی جیھاندا، بەرەڵا کردنی بای سک بە ئاشکرا، کارێکی دزێو و ناشیرینە. دەرچوونی بای سک بە «لێقەومان» ناو دەبردرێ.
لە تەفسیرەکانی قورئاندا ھاتووە کە، لووتی پێغەمبەر، ھۆزەکەی خۆی لە سەر بێ ئەدەبی و بادانەوە، سەرکۆنە دەکرد.

سەرچاوەکان دەستکاری