بانکسی وێنەکێشێکی سەرشەقامی ئینگلیزییە. بانکسی دەیەوێت ناسنامەی بەشاراوەیی بھێڵێتەوە. لە شوێنە گشتییەکانی وەک باڵەخانە و وێستگەی شەمەندەفەرەکان وێنە دەکێشێت. وێنەکانی زیاتر لە بارەی ئابووری، جەنگ و بابەتە گرنگەکانی ترن.

وێنە گاڵتەئامێزەکانی و ویژدانبزوێنەکانی ھونەری گرافیتی لەگەڵ کۆمیدیای ڕەش پێکەوە دەبەستێتەوە. کارەکانی بانکسی بە جۆری «ستێنسیلینگ» (کاغەزێک لە کارت یان پلاستیک کە نەخشی لەسەر کێشراوە) دروستدەکرێت. کاری لەم جۆرە لە شەقام، دیوار و پردەکان لەسەرانسەری جیھاندا دروستدەکرێن.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری