بازاڕی سەرمایە (بە ئینگلیزی: Capital Market) بریتییە لەو بازاڕەی کە ورد دەبێتەوە لە کاری کڕین و فڕۆشتن و کۆکردنەوەی ھەردووکیان لە مامەلەیەک بۆ ماوەیەکی درێژخایەن (مامەلەی دڕێژخایەن) جیاوازی ئەم بازاڕە لەگەڵ بۆرسە ئەوەیە کە بۆرسە تەنھا مامەلەی دراوەکان دەکات بۆ ماوەیەکی کورت خایەن (ھەندێک جار بۆ کەمتر لە نیو کاتژمێر). کەچی ئەم بازاڕە پڕۆژەکانی وەبەرھێنانی داھاتوو مسۆگەر دەکات.[١]

بازاڕی کاغەزە دارایییەکانی نیویۆرک

ئەم بازاڕە لەگەڵ بازاری دارایش جیاوازە ئەو بازاڕەی کە تەنھا مامەلەی دراوی حکومی و ناحکومی دەکات، بازاڕی سەرمایە تەنھا مامەلەی چەک و بەھا بازرگانییەکان دەکات، ئەم جۆرە بازاڕە تەنھا لەم وڵاتانە ھەیە کە خاوەنی سیستەمێکی بەنکی تۆکمە و تەواون وەک بەنکەکانی بواری بازرگانی و بیناسازی و خانووبەرە و بۆرسە و بیمە.[٢]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "DNB, Katalog der Deutschen Nationalbibliothek". web.archive.org. 2019-12-22. Retrieved 2021-02-22.
  2. ^ "FINANCE DE MARCHÉ – Marchés de capitaux – Encyclopædia Universalis". web.archive.org. 2019-03-25. Retrieved 2021-02-22.
  • فەرھەنگی ئابووری