ئەی دڵ، دژوارە (ناوی فیلم: Ae Dil Hai Mushkil) فیلمێکی ٢٠١٦ی ڕۆمانسی میوزیکاڵە لەدەرھێنانی کاران جۆھەرە. فیلمەکە بەزمانی ھیندییە کە ھەریەکە لە ڕانبیر کاپوور، ئەنوشکا شارما وە ئایشواریا ڕای ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن. فیلمەکە لەڕۆژی دیوالی لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ نمایشکرا.

ئەی دڵ، دژوارە
پۆستەری سینەما
دەرھێنەرکاران جۆھەر
بەرھەمھێنەرئەپوورا مێھتا
ھیرۆ یاش جۆھەر
کاران جۆھەر
نووسەرکاران جۆھەر
نیرانجان ینگەر (دیالۆگەکان)
ئەکتەرانئایشواریا ڕای
ڕانبیر کاپوور
ئەنوشکا شارما
مۆسیقاگۆرانییەکان:
پریتام
وێنەگری سینەماییئەنیل مێھتا
مۆنتاژمانیک داوەر
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
بڵاوکردنەوەفۆکس ستار ستۆدیۆ
دەرچوون
  • ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (2016-10-28)
ماوەی فیلم١٥٧ خوولەک
وڵاتھیندستان و ئەورووپا
زمانھیندی
تێچوون٧٠٠ میلیۆن ڕووپییە[١][٢]
داھات٢٫٣٧ میلیارد ڕووپییە[٣]

چیرۆک دەستکاری

لەیەکێ لە یانە شەوانەکانی لەندەن کچ (ئەلیزە) و کوڕێک (ئەیان سانگەر) یەکتری دەبینن، سەرەتای یەکتربینینەکەیان بە ماچ دەست پێ دەکات و کۆتاییش دێت. ئەلیزە و ئەیان ھەردووکییان ھاوڕێی خۆشییان ھەیە کە دواتر لێیان جیادەبنەوە. دوای چەندینجار یەکتربینینەوە ئەیان و ئەلیزە ئەوا ئەیان دەکەوێتە خۆشەویستی بۆ ئەلیزە. بەڵام لەوکاتەی ئەلیزە وەک ھاوڕێ سەیری ئەیان دەکات. گەشتکردنی ئەیان و ئەلیزە دەست پێ دەکات و بۆچەندین شوێن بەیەکەوە دەبن بەڵام ڕۆژێک ئەلیزە کۆنە دۆستەکەی دەبینێت کەناوی دیجەی عەلییە. کەئەمەش وادەکات پەیوەندی ئەلیزە و ئەیان بوەستێت. دوای ماوەیەک ئەلیزە پەیوەندی بە ئەیان دەکاتەوە و بانگێشتی دەکات بۆ ڕۆژی ھاوسەرگیری خۆی و دیجەی عەلی لە شاری لەکنۆ لەھیندستان. ئەیان سەرەتا تووڕەدەبێت بەڵام دواتر بانگێشتنامەکە قبووڵ دەکات. لەڕۆژی ھاوسەرگیرییەکە ئەیان دڵی خۆی بۆ ئەلیزە دەکاتەوە بەڵام ئەلیزە قبووڵی نابێت بۆیە ئەیان ئاھەنگی ھاوسەرگیرییەکە بە دڵشکاوی جێدەھێڵێت.

دوای ئاھەنگی ھاوسەرگیرییەکە، لەناو فرۆکەخانە کە ئەیان فڕۆکەکەی دەچوو بۆ فرانکفورت لەوێ چاوی بە ژنە شاعیرێک کەوت بەناوی سەبا کەئەویش لەڕێگادابوو بچێتە ڤیەننا. لەوێ سەبا ژمارەی خۆی بە ئەیان دا و دوای سێ مانگ لەو ڕووداوە ئەیان لە ڤیەنناوە تەلەفۆن بۆ سەبا دەکات و پێی دەڵێت کە دەیەوێت چاوی پێبکەوێت. ئەیان دەکەوێتە خۆشەویستی سەبا بەڵام دواتر لەوە تێدەگات کە سەبا ژنێکە لەمێردەکەی جیابۆتەوە و شوێنی خۆشەویستی لەنێو دڵیدا نییە. ئەیان ڕؤژێک تەلەفۆن بۆ ئەلیزە دەکاتەوە و بەرلەوەش وێنەی سەبای بۆدەنێرێت و وەک خۆشەویستی نوێی خۆی دەیناسێنێت تاوەکوو ئەلیزە ئیرەیی پێببات. دوای ئەوە ڕۆژێ ئەلیزە ھەواڵ بەئەیان دەدات کەدێتە ڤیەننا و دەیەوێت ئەو ببینێت لەگەڵ خۆشەویستە نوێیەکەی کە سەبایە. دواتر لەئێوارەیەکدا ئەلیزە دەچێتە ئەو ماڵەی کە ئەیان و سەبا لێی دەژین و دەبینێت ئەوان لەخۆشەویستیدان بۆیە ئەلیزە جێیان دەھێڵێت. ھەر ئەوشەوە سەبا لەوە تێدەگات کە ھەرچەندە ئەیان خۆشەویستی پێبدات بەڵام ناتوانێت ھەمان ئەو خۆشەویستییەی پێبدات کە ھەیەتی بۆ ئەلیزە ھەربۆیەش داوا لەئەیان دەکات لەماڵەکەی بڕوات و جێی بھێڵێت.

دوای دڵشکانێکی دیکە، ئەیان دەبێتە گۆرانیبێژ و بەردەوامە لە خۆشەویستی بۆ ئەلیزە بە تاکلایەنە. دواتر ڕۆژێ لە کۆنسێرتەکەی دیجەی عەلی دەبینێت و دەزانێت کە لەگەڵ ئەلیزە جیابوونەوەتەوە. ئەیان دەچێتە ئەوشوێنەی کە ئەلیزە حەزی پێدەکات ئەمەش بۆئەوەی جارێکی دیکە ئەلیزە ببینێتەوە. ئەلیزە بە ئەیان دەڵێت کە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە لەجۆری پێنجەم. ئەیان دەیەوێت ئەو ماوەی کە ئەلیزە لەژیانی ماوییەتی بەخۆشترین ساتدا تێپەڕبکات ھەربۆیەش داوای لێدەکات ئەوی خۆشبوێت بەڵام ئەلیزە پەیوەندی خۆشەویستی ڕەتدەکاتەوە لەگەڵ ئەیان. ئەلیزە تەنیا دەیەوێت پەیوەندی ھاوڕێیەتی ھەبێت لەگەڵ ئەیان لەبەر ئەوەی ژیانی ئەوەندە نەماوە. لەکۆتاییدا ئەلیزە دەمرێت و فیلمەکە دەگەڕێتەوە سەرەتای فیلمەکە کە ئەیان لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنییە و وەک گۆرانیبێژێکی ناسراو بانگێشتکراوە و گۆرانی چەنا مێرێیا (مانگەکەم) دەڵێتەوە لەکۆتایی فیلمەکە.

ئەکتەرەکان دەستکاری

بەرھەمھێنان دەستکاری

پەرەپێدانی فیلم دەستکاری

فیلمەکە لەتشرینی دووەمی ٢٠١٤ ڕاگەیەندرا. کاران جۆھەر کە نووسەر و دەرھێنەری فیلمەکەیە ڕایگەیاند کە ساڵ و نیوێک لەمەوبەر کاری لەسەر چیڕۆکەکە کردووە. وە پێویستی بەچەند مانگێکی دیکەشە بۆ کارکردن لەفیلمەکە. وە وتیشی کە سیناریۆی فیلمەکە بە ٣٠ ڕۆژ نووسراوە، کاران ئەو قسانەی کرد ئەوکاتەی لەشاری نیویۆرک بوو. دواتر کە کاران گەڕایەوە ھیندستان لەوێ پەیوەندی بەسێ ئەکتەر کرد و ئەوانیش بەخێرایی بەفیلمەکە ڕازیبوون. کاران جۆھەر ئەوەشی ڕاگەیاند کە حەزی دەکرد لەفیلمێکی ھەریەکە لە ڕانبیر کاپوور و ئەنوشکا شارما بەیەکەوە بەشداربن ئەمەش دوای ئەوەی لە فیلمی بۆمبەی ڤیلڤێتی ٢٠١٥ بەیەکەوە ئەوانی بینی. وە ئەوەشی ڕاگەیاند کە حەزیشی لەوەبووە کە ئایشواریا ڕای باچان لەفیلمەکەیدا بەشداربێت چونکە پێشتر لەفیلمەکانیدا ھەوڵیداوە ئایشواریا ڕازیبکات بۆئەوەی لەفیلمەکانی کوچ کوچ ھۆتا ھێی (١٩٩٨)، کابھی خوشی کابھی غەم (٢٠٠١)، وە کابھی ئەلڤیدا نا کێھنا (٢٠٠٦) ڕؤڵی سەرەکی ھەبێت.[٤]

"... ئەوە چیڕۆکێکی خۆشەویستی ئاسایی یان خۆشەویستی سێ لایەنی نییە. ئەمە فیلمێکە لەنێو قووڵیی پەیوەندی خۆشەویستیدا دەژی، نیشمان دەدات کە چۆن خۆشەویستی کۆتاییت پێدەھێنێت و دڵت دەشکێنێت، پێناسی تۆ دەکات لەگەڵ ویستەکانت بۆ خۆشەویستی زیاتر. ھەرگیز لە ژیانی کارکردنم، فیلمێک بەو خێراییە و بەشێوەی ڕەسەن یان سرووشتییە بۆمن نەھاتووە."

کاران جۆھەر لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ زە تایمز ئۆف ئیندیا.[٤]

فەواد خان کەیەکێکە لەئەکتەرەکانی فیلمەکە لەوەسفی کارەکتەری خۆی لەفیلمەکە ئەوەی گووت کە ڕۆڵی ئەو لەفیلمەکە تەنیا دەرکەوتنێکی کوورت نییە بەڵکوو پەیوەستە بەڕۆڵی کارەکتەرە سەرەکییەکانیشەوە."[٥] دواتر لیزا ھایدن پشتڕاستی ئەوەیکردەوە کە ڕؤڵی دەبێت لەفیلمەکە.[٦] دواتر لە ئەیلوولی ٢٠١٦، لە فیستیڤاڵی فیلمی تۆرۆنتۆ لە کەنەدا کاران جۆھەر ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە شاروخ خان ئەویش دەرکەوتنی تایبەتی دەبێت لە فیلمەکە.[٧] لەتشرینی یەکەمی ٢٠١٦ بەرلەنمایشی فیلمەکە دەرکەوتنی عالیا بھاتیش پشتڕاستکرایەوە.[٨]

لەشووباتی ٢٠١٦ کاران جۆھەر لەفیستیڤاڵێکی ھیندی لە زانکۆ ھارڤارد ئەوەی ڕاگەیاند کەلەفیلمەکەیدا باسی خۆشەویستی کوڕێکی ھیندوو بەناوی ئەیان کە ڕانبیر کاپوور ڕۆڵی دەبینێت وە کچێکی موسڵمان کە ئەنوشکا شارما ڕۆڵی دەبینێت.[٩]

وێنەگرتن دەستکاری

دەستپێکی کاری وێنەگرتن لە ئەیلوولی ٢٠١٥ دەستیپێکرد بەئامادەبوونی ڕانبیر و ئەنوشکا لە شاری لەندەن. وە لەکۆتایی مانگی ئەیلوول بەشێک لەفیلمەکە وێنەی گیرا لەشاری پاریس.[١٠] دواتر لەمانگی تشرینی یەکەم لەچەندین شوێنی جۆراوجۆر لەوڵاتی نەمسا بەتایبەت لە ڤیەننا وێنەی گیراوە. لەناوەڕاستی تشرینی یەکەمیشدا ئایشواریا ڕای باچان ھاتە پاڵ فیلمەکە و دەستیکرد بەوێنەگرتن لە نەمسا ئەمەش پاش نمایشکردنی فیلمی جەزبا بوو کە ئایشواریا ڕۆڵی بینیبوو لە ٢٠١٥.[١١] لەئازاری ٢٠١٦دا ڕانبیر و ئەنوشکا لەھیندستان لەناوچەکانی ڕاجستان وە مەنداوا وێنەگرتییان دەستپێکردەوە.[١٢] لەتەمموزی ٢٠١٦، کاران جۆھەری دەرھێنەر وێنەی دوایین کاتی وێنەگرتنی فیلمەکەی لە توویتەر توویتکرد وە لەوێنەکەدا ڕانبیر و ئەنوشکا و خۆی دەرکەوتن کە لەشاری مومبای بوون.[١٣]

بۆکس ئۆفیس دەستکاری

فیلمی «بەفەرمی دیار نییە» بەبودجەی ١٠٠ کرۆر واتە ١٥ میلیۆن دۆلار بەرھەمھاتووە بە خەرجی بەبازاڕکردنی فیلمەکەشەوە. بەر لەنمایشکردنی فیلمەکە ئەوا فیلمەکە توانی ٧٥ کرۆر واتە ١١. ٢ میلیۆن دۆلار بگەڕێنێتەوە بەفرۆشی مافی میوزیک، سەتەلایت و پەخشی دیجیتاڵی. ھەر بۆیە بۆ پڕۆدیوسەری فیلمەکە پێویستی بە ٢٥ کرۆر واتە ٣. ٧ میلیۆن دۆلار ھەبوو تاکوو تێچووی فیلمەکەی بھێنێتەوە. ھەر لەتەنیا سێ ڕۆژی یەکەمیدا فیلمەکە توانی ٩٩. ٨٤ کرۆر واتە ١٣. ٦ میلیۆن دۆلار بەدەستبھێنێت لەسینەماکانی جیھان.[١٤]

فیلمەکە تووشی بەرکەوتن بوو لەگەڵ فیلمی شیڤای کە ئاجای دیڤگان ڕۆڵی سەرەکی بینیوە، واتە ھەردوو فیلم لەھەمان ڕۆژدا دەستییان بەنمایشکردن کرد.[١٥] فیلمی ئەی دڵ، دژوارە لەڕۆژی یەکەمیدا لەھیندستان توانی ١٣ کرۆر کۆبکاتەوە کەئەمەش یەکێکبووە لە باشترین ئامارەکانی ڕؤژی یەکەمبوو بۆ ڕانبیر و ئەنوشکا.[١٦] وە فیلمەکە ٦ەمین باشترین داھاتی ھەبووە بۆ ڕؤژی یەکەم لە ساڵی ٢٠١٦.[١٧] وە لەسێ ڕۆژی یەکەمیدا فیلمەکە توانی ٣٥ کرۆر (٥. ٣ میلیۆن دۆلار) کۆبکاتەوە لەوکاتەی فیلمەکە لە ٣٢٠٠ شاشەی سینەمایی نمایشدەکرا.[١٨] کەئەمەش باشترین ئامار بوو بۆ کاران جۆھەری دەرھێنەر کەپێشتر لەفیلمی ناوم خانە لەسێ ڕۆژی یەکەمیدا ٣١ کرۆر (٤. ٧ میلیۆن دۆلار) ی کۆکردبۆوە.[١٩] دوای سێ ڕۆژی یەکەمیش کە کۆتایی حەفتەبوو ئەوا لە دووشەممەدا فیلمەکە داھاتی بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبوویەوە بۆ ١٧ کرۆر (٢. ٦٥ میلیۆن دۆلار) ئەمەش لەبەر بوونی پشووەکانی دیوالی.[٢٠] لەحەفتەی یەکەمی فیلمەکەشدا توانی لەھیندستان ٨٠. ١٩ کرۆر واتە ١٢ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی کۆبکاتەوە. وە لەھەموو جیھاندا لەحەفتەی یەکەمدا ٢٠ میلیۆن دۆلاری کۆکردەوە. فیلمەکە پڕداھاتترین فیلمبوو بۆ ئایشواریا ڕای باچان، وە چوارەمیش بۆ ئەنوشکا شارما.

لە بەریتانیا فیلمەکە باشترین دەستپێکی ھەبوو لە ساڵی ٢٠١٦ لەنێو ھەموو فیلمەکانی بۆلیووددا. کەتوانی لەوێ ٤. ٨٨ کرۆر واتە نزیکەی ٧٧٣ ھەزار دۆلار کۆبکاتەوە.[٢١] وە لەئەمریکا و کەنەداش فیلمەکە توانی ١٤ کرۆر واتە ٢. ١٣ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی کۆبکاتەوە و لەکۆتایی حەفتەش لەڕیزی ١٠ەیم بینرا.[٢٢]

لەکۆتاییدا تاکوو ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ فیلمەکە لەسەرتاسەری جیھان توانی ٢٣٧. ٥٦ کرۆر کۆبکاتەوە.

دەرچوون دەستکاری

کێشەی نمایشکردن دەستکاری

لەڕۆژی ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦، حیزبی (Maharashtra Navnirman Sena) وە (بەکورتی:MNS). ڕایانگەیاند کە ئەوان ڕێگانادەن ئەو فیلمە نمایشبکرێت. ھۆکاری ئەوەش ئەو ھێرشە تیرۆرییەی جاموو و کەشمیر بوو لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٦. حیزبەکە توانییان چەندین خاوەنی سینەما و دابەشکاری فیلمی سینەمایی کە نەھێڵن فیلمەکە نمایشبکرێت بەتایبەت لە ھەرێمەکانی مەھاراشترا، گوجارات، کەرناتاکا، وە گوا. ئەمەش لەبەر ئەوەی ئەکتەری پاکستانی فەواد خان ڕۆڵی لەفیلمەکە بینیبوو. حیزبی ئێم ئێن ئێس ھۆشدار دابوو بە سینەماکان دابوو ئەگەر فیلمەکە نمایشیکەن ئەوا ئەگەری ھەیە تووشی باروودۆخەکە تووندووتیژی لێبکەوێتەوە.[٢٣][٢٤]

کاران جۆھەری دەرھێنەریش لەمبارەیەوە ئەوەی وت ئەوان وێنەگرتنی فیلمەکەیان لە ٢٠١٥ دەستپێکردووە کە ئەوکاتە باروودخۆکە تەواو جیاوازبوو. کاران وتی «من لەوانە نیم کە ھونەرمەند و بەھرەدارەکانی وڵاتانی دراوسێ بھێنمە ناو فیلمەکانم، بەڵام دەمەوێت شتێکتان پێبڵێم کە زیاتر لە ٣٠٠ کەسی ھیندی لەم فیلمە ئاڕەقە و ماندووبوونی خۆیان لەفیلمەکەم، ئەی دل ھێی موشکیل بەدەرداوە. وابیر ناکەمەوە ئەوانە تووشی کێشەببنەوە لەسەر حساباتی کەسانی دیکەوە». دوای ئەم باسانە موکیش بھات و چەند ئەکتەر و دەرھێنەرێک پاڵپشتییان بۆ نمایشکردنی فیلمەکە دەربڕی.

لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦، موکیش بھات ڕایگەیاند کە دوای ئەوەی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی وڵات دانیشتووە ئەوا ڕەزامەندی نمایشکردنی فیلمەکەی پێدراوە. بەومەرجەی چیدیکە ئەکتەری پاکستانی لەفیلمە ھیندییەکان بەشدارنەبن.[٢٥]

بۆچوونی ڕەخنەگران دەستکاری

فیلمەکە بەگشتی پێشوازییەکی باشی ڕەخنەگرانی لێکرا لەڕووی ساوندتراک، ڕۆڵی ئەکتەرە سەرەکییەکان لەوکاتی بۆچوونی جیاواز ھەبوو لەسەر چیڕۆکەکە. ماڵپەڕی (Rotten Tomatoes) ڕێژەی ٦٠٪ بەفیلمەکە داوە ئەمەش لەسەر بۆچوونی پێنج ڕەخنەگر کە تێکڕای ٤٫٢/١٠ بەفیلمەکە دابوو.[٢٦] بۆلیوود ھەنگاما پلەی ٤/٥ بە فیلمەکەدا و فیلمەکەشییان بەبابەتێکی سەردەمییانە و وێناکردنی ئازادی لەقەڵەمدا وە پەسەندی شێوازی گێڕانەوەکەی کاران جۆھەرییانکرد.[٢٧]

ڕاجا سێن و شوکرانیا ڤێرما لەماڵپەڕی (Rediff.com) پلەکانی ٤/٥ وە ٣٫٥/٥ بەفیلمەکەدا. ئەوانیش پەسەندی شێوازی گێڕانەوەی فیلمەکەیان کرد و سووپاسی کاران جۆھەرییانکرد و بەجیاوازییان بینی لەچاو فیلمەکانی پێشوویدا.[٢٨][٢٩]

سوبھاش جھا لە دەزگای (Deccan Chronicle) پلەی ٢٫٥/٥ بەفیلمەکەدا و وتی «فیلمەکە ڕووانینێکی جوانی ھەیە و ئەکتەرەکان جوانی پشاندەدەن».[٣٠] سویتا کاوشال لەماڵپەڕی (ھیندوستان تایمز) پلەی ٢٫٥/٥ بەفیلمەکەدا وتی فیلمەکە نەیتوانی وا لەبینەر بکات کە ھەست یان تێبگات لە ئازار یان ناخی کارەکتەرەکانی فیلمەکە.[٣١]

شوبرا گوپتە تەنیا ٢/٥ لە ماڵپەڕی ئیندیان ئێکسپرێس بەفیلمەکەدا وتی کاران جۆھەر ناتوانێت میلێک ببڕێت وە ھیوای خواست جاری داھاتوو کاران بەشتی نوێوە بگەڕێتەوە.[٣٢] مایک مەککاھیل لە زە گاردیان وتی ڕۆمانسییەکەی کاران جۆھەر شکستی ھێنا لەوەی پەیامی دڵداری ھیندوو و مووسڵمانێک بگەیەنێت.[٣٣]

ساوندتراک دەستکاری

ئەی دڵ، دژوارە
ساوندتراک لە لایەن پریتام
بڵاوبوونەوە٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦[٣٤]
تۆماربوون٢٠١٥
چەشنساوندتراکی فیلمی ھەڵبژێردراو
ماوە27:38 (ئەلبوومی دەنگی)
زمانھیندی
بڵاوکەرەوەسۆنی میوزیک
کاتزانیی پریتام
دیشووم
(٢٠١٦)
ئەی دڵ، دژوارە
(٢٠١٦)
دەنگەل
(٢٠١٦)
تاکەگۆرانییەکانی ئەی دیل ھێی موشکیل
  1. «ئەی دڵ، دژوارە»
    بڵاوبوونەوە: ٣٠ی ئابی ٢٠١٦[٣٥]
  2. «بولەیا»
  3. «چانا مێرییا»
    بڵاوبوونەوە: ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٦
  4. «گۆرانی لێکجیابوونەوەکە»
    بڵاوبوونەوە: ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦

ساوندتراک ئەی دیل ھێی موشکیل لە ڕۆژی ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ دەرچوو،[٣٦] لەلایەن کۆمپانیای سۆنی میوزیک لەھیندستان. ئاوازی گۆرانییەکانی ساوەندتراکەکە لەلایەن پریتامەوە دانراوە و شیعری گۆرانییەکانیاش لەلایەن ئەمیتاب باچارییەوە نووسراون.[٣٧][٣٨] فیلمەکە سەرەتا بە پێنج تراکی سینگل لە ئەلبوومەکە دەستی بەبازاڕکردنکرد. تەواوی ئەلبوومەکە لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە یوتیووب دەرچوو.[٣٩] دووبارەکردنەوەی گۆرانییەکانی «بولەیا» و «چەنا مێرێیا» کە گووترا لەلایەن ئاریجیت سینگ و "ئاج جانێ کی زید نا کەرۆ" لەلایەن شیلیپا ڕاو، کە گەرچی بە ڤێرژنی تایبەت دەرکران بەڵام دواتر لەفیلمەکە بەکارھاتنەوە[٤٠]

پریتام خەڵاتەکانی خەڵاتی باشترین دەرھێنەری مۆسیقای لە ٢٦ەمینفیستیڤاڵی خەڵاتەکانی فیلم فەیر بردەوە، لەوکاتەی ئاریجیت سینگ بووەباشترین گۆرانیبێژی پلەی باک لەبەرئەوەی گۆرانی تایتڵ سۆنگی فیلمەکە لەلایەن ئەو گووترابوو. وە ئەمیتاب بەچاریا خەڵاتی باشترین شاعیری گۆرانییەکانی بردەوە بۆ گۆرانی «چەنا مێرێیا».[٤١] بەگشتی فیلمەکە لەڕووی مۆسیقییەوە زۆرینەی خەڵاتەکانی ساڵی بۆلیوودی بردەوە کەفیلم فەیر لەسەرووی ھەمووانەوە بووە.

پێڕستی تراکەکان دەستکاری

ھۆنراوەکانی ھەموو گۆرانییەکان لەلایەن ئەمیتاب بەچاریا نووسراون و ئاوازەکانیش لەلایەن پریتام دانراون.

ژمارەناوگۆرانیبێژەکانماوە
١.«ئەی دڵ، دژوارە»ئاریجیت سینگ٤:٢٨
٢.«بولیا»ئەمیت میشرا، شلیپا ڕاو٥:٤٨
٣.«چانا مێرییا»ئاریجیت سینگ٤:٤٩
٤.«گۆرانیی لێکجیابوونەوەکە»ئاریجیت سینگ، جۆنیتا غاندی، بادشا، ناکەش عەزیز٤:١٢
٥.«کیوتیپای»پرادیپ سینگ سران، ناکەش عەزیز٣:٥٠
٦.«ئەلیزە»ئاریجیت سینگ، ئاش کینگ، شەوشات سینگ٤:٤٢
ماوەی گشتی:٢٧:٤٩

خەڵاتەکان دەستکاری

خەڵات ڕۆژی بەڕێوەچوون پۆلین پاڵێوراو ئەنجام سەرچاوەکان
خەڵاتەکانی فیلم فەیر ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ باشترین دەرھێنەر کاران جۆھەر پاڵێوراو [٤٢][٤٣]
باشترین ئەکتەر ڕانبیر کاپوور پاڵێوراو
باشترین کچەئەکتەر ئەنوشکا شارما پاڵێوراو
باشترین دەرھێنەری مۆسیقا پریتام براوە
باشترین شاعیر ئەمیتاب بەچاریا براوە
باشترین گۆرانیبێژی نێر ئاریجیت سینگ بۆ گۆرانی تایتڵ سۆنگی ئەی دیل ھێی موشکیل براوە
ئەمیت میشرا بۆ گۆرانی بولەیا پاڵێوراو
فیلم فەیر بۆ باشترین مۆسقی تازەدەرکەوتوو براوە
خەڵاتەکانی سکرین ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ باشترین ئەکتەر ڕانبیر کاپوور پاڵێوراو [٤٤]
باشترین کچە ئەکتەر ئەنوشکا شارما پاڵێوراو
باشترین ڕۆڵی پاڵپشتی مێ ئایشواریا ڕای باچان پاڵێوراو
باشترین دەرھێنەری مۆسیقا پریتام براوە
باشتری گۆرانیبێژی پلەی باکی نێر ئەمیت میشرا بۆ بولەیا براوە
باشترین شاعیر ئەمیتاب باچاریا براوە
خەڵاتەکانی ستاردەست ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ باشترین فیلم ئەی دیل ھێی موشکیل' پاڵێوراو [٤٥][٤٦]
باشترین دەرھێنەر کاران جۆھەر براوە
باشترین ئەکتەر ڕانبیر کاپوور پاڵێوراو
باشترین کچەئەکتەر ئەنوشکا شارما
بەھۆی ئەی دلی ھێی موشکیل و فیلمی سوڵتان بردییەوە
براوە
باشترین کچەئەکتەر بۆڕۆڵی پاڵپشت ئایشواریا ڕای پاڵێوراو
باشترین دیزاین جلووبەرگ مانیش مەلھۆترا، ئەنیتا شرۆف وە سامیدا وانگنوو پاڵێوراو
باشترین ئەلبوومی مۆسیقی کۆمپانیای سۆنی میوزیک ئیندیا براوە
باشترین دەرھێنەری مۆسیقا پریتام براوە
باشترین شاعیر ئەمیتاب باچاریا بۆ بولەیا براوە
ئەمیتاب باچاری بۆ تایتڵ سۆنگی ئەی دیل ھێی موشکیل پاڵێوراو
باشترین گۆرانیبێژی نێر ئاریجیت سینگ بۆ چەنا مێریا براوە
ئاریجیت سینگ بۆ تایتڵ سۆنگی ئەی دیل ھێی موشکیل پاڵێوراو
باشترین گۆرانیبێژی مێ جۆنیتا گاندی بۆ برێک ئەپ سۆنگ پاڵێوراو

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Ae Dil Hai Mushkil vs Shivaay: Who will win at the box office?". The Indian Express. Archived from the original on 3ی Septemberی 2017. Retrieved 25ی Juneی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  2. ^ "Ae Dil Hai Mushkil, Shivaay have close contest at box office; KJo's film has a 10-cr lead". Firstpost. Archived from the original on 20ی Decemberی 2016. Retrieved Nov 4, 2016. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  3. ^ "Box Office: Worldwide Collection and Day Wise Breakup of Ae Dil Hai Mushkil". Bollywood Hungama. Archived from the original on 30ی Octoberی 2016. Retrieved November 21, 2016. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  4. ^ ئ ا Gupta, Priya (1 December 2014). "Karan Johar to direct Aishwarya, Ranbir, and Anushka in 'Ae Dil Hai Mushkil'". The Times of India. Archived from the original on 20ی Decemberی 2015. Retrieved 13 October 2015. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  5. ^ "Role in 'Ae Dil Hai Mushkil' not exactly a cameo: Fawad Khan". The Indian Express. 9 March 2016. Archived from the original on 2ی Augustی 2016. Retrieved 27 July 2016. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  6. ^ "Had fun filming 'Ae Dil Hai Mushkil': Lisa Haydon". DNA India. 2 July 2016. Archived from the original on 31ی Mayی 2017. Retrieved 27 July 2016. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  7. ^ "Ae Dil Hai Mushkil: Karan Johar confirms Shah Rukh Khan cameo in film". The Indian Express. 12 September 2016. Archived from the original on 14ی Decemberی 2017. Retrieved 13 September 2016. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  8. ^ "Alia Bhatt Has a Cameo in Ae Dil Hai Mushkil. She Stars As..." NDTV. Archived from the original on 3ی Julyی 2017. Retrieved 16 October 2016. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  9. ^ "Hollywood stars won't have much to do in our cinema: Karan Johar". Daily News and Analysis. 7 February 2016. Archived from the original on 8ی Novemberی 2016. Retrieved 7 February 2016. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  10. ^ Goswami, Parismita (30 September 2015). "After London, Ranbir Kapoor, Anushka Sharma fly to Paris for 'Ae Dil Hai Mushkil' shoot". International Business Times. Archived from the original on 22ی Januaryی 2016. Retrieved 13 October 2015. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  11. ^ "After London, Ranbir Kapoor, Anushka Sharma's 'Ae Dil Hai Mushkil' in Paris, Austria". The Indian Express. 7 October 2015. Archived from the original on 27ی Aprilی 2017. Retrieved 13 October 2015. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  12. ^ "Ranbir, Anushka and Fawad kick start Ae Dil Hai Mushkil shoot in Rajasthan". Deccan Chronicle. Archived from the original on 14ی Decemberی 2017. Retrieved 27 March 2016. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  13. ^ "Karan Johar begins shooting last leg of 'Ae Dil Hai Mushkil'". The Times of India. 17 July 2016. Archived from the original on 12ی Augustی 2016. Retrieved 27 July 2016. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  14. ^ Koimoi.com Team (31 October 2016). "Ae Dil Hai Mushkil Grosses Over 115 Crores Worldwide In Its Opening Weekend". Koimoi.com. Archived from the original on 16ی Novemberی 2017. Retrieved 31 October 2016. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help); Italic or bold markup not allowed in: |work= (help)
  15. ^ Don Groves (25 October 2016). "Bollywood Showdown: Ajay Devgn's 'Shivaay' Vs Karan Johar's 'Ae Dil Hai Mushkil'". Forbes. Archived from the original on 15ی Februaryی 2019. Retrieved 31 October 2016. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  16. ^ Joginder Tuteja (October 29, 2016). "Ranbir & Anushka Register Their 3rd Biggest Opening Ever With Ae Dil Hai Mushkil". Koimoi.com. Archived from the original on 27ی Februaryی 2017. Retrieved November 2, 2016. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help); Italic or bold markup not allowed in: |work= (help)
  17. ^ "Box Office: Ae Dil Hai Mushkil becomes 2nd Highest opening weekend grosser of 2016 in the overseas". Bollywood Hungama. Archived from the original on 14ی Decemberی 2017. Retrieved 31 October 2016. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  18. ^ "Top 10 Highest Opening Weekend Grossers Of 2016". 31 October 2016. Archived from the original on 9ی Julyی 2017. Retrieved 31 October 2016. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  19. ^ Don Groves (30 October 2016). "Karan Johar Vs Ajay Devgn: Surprising Result In Bollywood Showdown". Forbes. Archived from the original on 15ی Januaryی 2019. Retrieved 31 October 2016. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  20. ^ "Ae Dil Hai Mushkil box office collection day 5: This is the hit Ranbir Kapoor needed". The Indian Express. November 1, 2016. Archived from the original on 2ی Novemberی 2016. Retrieved November 2, 2016. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  21. ^ Nancy Tartaglione (30 October 2016). "'Doctor Strange' Brews $86M In Overseas Bow; Tops Comps, Sets IMAX Records – International Box Office Update". Deadline.com. Archived from the original on 1ی Novemberی 2016. Retrieved 31 October 2016. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help); Italic or bold markup not allowed in: |work= (help)
  22. ^ Brian Brooks (30 October 2016). "'Moonlight' Shines With Over $900K in 36 Theaters; Magnolia's 'Gimme Danger' Solid in Debut – Specialty Box Office". Deadline.com. Archived from the original on 23ی Juneی 2017. Retrieved 31 October 2016. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help); Italic or bold markup not allowed in: |work= (help)
  23. ^ ئێم ئێن ئێس کێشەیە بۆ نمایشی فیلمی ئەی دیل ھێی موشکیلی کاران جۆھەر ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., نیوز ١٨.
  24. ^ ئێم ئێن ئێس ھەڕەشە لە سینەما مەلتیپلێکسەکان دەکات بۆ نمایشی ئەی دیل ھێی موشکیل ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.,ھیندوستان تایمز.
  25. ^ 'Ae Dil Hai Mushkil' will have a safe Diwali release: Mukesh Bhatt after meeting Rajnath Singh – The Economic Times ١١ی نیسانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. Economictimes.indiatimes.com (20 October 2016). Retrieved on 2016-11-01.
  26. ^ "Ae Dil Hai Mushkil Reviews". Metacritic. Archived from the original on 16ی Mayی 2017. Retrieved November 2, 2016. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  27. ^ "Movie Review: Ae Dil Hai Mushkil". Bollywood Hungama. 28 October 2016. Archived from the original on 23ی Mayی 2017. Retrieved 5 December 2016. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  28. ^ "Ae Dil Hai Mushkil Review: Splendidly romantic and richly satisfying". Rediff.com. Sukanya Verma. 28 October 2016. Archived from the original on 10ی Juneی 2017. Retrieved 5 December 2016. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  29. ^ "Review: Ae Dil Hai Mushkil is an intense story of love". Rediff.com. Raja Sen. 28 October 2016. Archived from the original on 16ی Septemberی 2017. Retrieved 5 December 2016. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  30. ^ "Ae Dil Hai Mushkil movie review: A flawed nugget, like life itself". Deccan Chronicle. Subhash K Jha. 28 October 2016. Archived from the original on 6ی Septemberی 2017. Retrieved 5 December 2016. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  31. ^ "Ae Dil Hai Mushkil review: This Ranbir-Anushka film is hard to relate to". Hindustan Times. Sweta Kaushal. 29 October 2016. Archived from the original on 27ی Juneی 2017. Retrieved 5 December 2016. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  32. ^ "Ae Dil Hai Mushkil movie review: Karan Johar needs to deliver a newer, sharper film". The Indian Express. Shubhra Gupta. 29 October 2016. Archived from the original on 22ی Juneی 2017. Retrieved 5 December 2016. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  33. ^ "Ae Dil Hai Mushkil review – a traditional weepie, unlikely to offend". The Guardian. Mike McCahill. 28 October 2016. Archived from the original on 29ی Octoberی 2016. Retrieved 5 December 2016. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  34. ^ "Ae Dil Hai Mushkil music review: Play on a Loop". The Indian Express. Suanshu Khurana. ٢٨ی تشرینی یەکەم 2016. Archived from the original on 9ی Juneی 2017. Retrieved 25ی Juneی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date=، |date= و |archive-date= (help) ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  35. ^ Sarkar, Prarthna (30 August 2016). "'Ae Dil Hai Mushkil' full song released online: Where to listen to it for free". International Business Times, India Edition. Archived from the original on 23ی Augustی 2017. Retrieved 8 September 2016. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  36. ^ "Ae Dil Hai Mushkil Songs". Saavn. Archived from the original on 23ی Aprilی 2017. Retrieved 26 October 2016. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٢٣ی نیسانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  37. ^ "Karan Johar-directed 'Ae Dil Hai Mushkil' soundtrack to be grand, romantic: Pritam Chakraborty". The Indian Express. 3 March 2016. Archived from the original on 14ی Decemberی 2017. Retrieved 4 March 2016. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  38. ^ "'Ae Dil Hai Mushkil' soundtrack to be grand, romantic: Pritam". Business Standard. Archived from the original on 14ی Decemberی 2017. Retrieved 4 March 2016. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  39. ^ "Ae Dil Hai Mushkil Jukebox – Ranbir Kapoor | Anushka Sharma | Aishwarya Rai Bachchan | Pritam ". Sony Music India. 2 November 2016. Archived from the original on 8ی Decemberی 2016. Retrieved 25ی Juneی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  40. ^ "Ae Dil Hai Mushkil [Deluxe Edition]". Saavn. 11 November 2016. Archived from the original on 8ی Novemberی 2017. Retrieved 15 January 2016. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  41. ^ "62nd Filmfare Awards 2017: Winners' list". The Times of India. 15 January 2016. Archived from the original on 14ی Januaryی 2017. Retrieved 25ی Juneی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  42. ^ "Filmfare Awards 2017 Nominations". 15 January 2017. Archived from the original on 16ی Januaryی 2017. Retrieved 15 January 2017. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  43. ^ "Filmfare Awards 2017 Winners". 15 January 2017. Archived from the original on 23ی Mayی 2017. Retrieved 15 January 2017. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  44. ^ "Star Screen Awards 2016 winners list". 5 December 2016. Archived from the original on 5ی Decemberی 2016. Retrieved 15 January 2017. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  45. ^ "Nominations for Stardust Awards 2016". 19 December 2016. Archived from the original on 4ی Aprilی 2017. Retrieved 16 January 2017. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  46. ^ "Stardust Awards 2016 Full Winners List". 20 December 2016. Archived from the original on 21ی Decemberی 2016. Retrieved 16 January 2017. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری