ویلایەتە یەکگرتووە پێکلکاوەکان

ئەیالەتە یەکگرتووە پێکلکاوەکان (بە ئینگلیزی: Contiguous United States) ئاماژە دەدات بە ٤٨ ئەیالەتی ھەڵکەوتوو لە سەر کیشوەری ئامریکای باکوور و لە خوار سنووری کاناداوە، زێدە ناوچەی کۆلۆمبیاش. ئەم دەستەواژە ئەیالەتەکانی ئالاسکا و ھاوایی و ھەموو مەڵبەندەکانی دوور لە کەناری وڵاتی ئەیالەتە یەکگرتووەکان ھەڵاوێر دەکا.