ئەکادیمیای ھونەرە جوانەکانی فەڕەنسا

ئەکادیمیای هونەرە جوانەکان( بە فەڕەنسی: Académie des Beaux-Arts) ناوەندێکی ئەکادیمی فەڕەنسییە و یەکێک لە پێنج ئەکادیمییەکانی ئەنستیتوی فەڕەنسایە. هەنووکە(٢٠١٦)، سەرۆکی ئەکادیمیا ئێریک دێمازیەیە کە نەخش هەڵکەن و شێوەکاری بۆیەی ئاوییە.

ئەنستیتوی فەڕەنسا؛ بارەگای ئەکادیمیای هونەرە جوانەکان

ئەکادیمیا ساڵی ١٨١٦ لە یەکگرتن و تێکەڵاوی ئەکادیمیای شێوەکاری و پەیکەرەسازی(بە فەڕەنسی:  Académie de peinture et de sculpture ساڵی ١٦٤٨.ز بنیات نرا)، ئەکادیمیای مۆسیقا( بە فەڕەنسی:Académie de musique ،ساڵی ١٦٦٩.ز بنیات نرا) و ئەکادیمیای نژیاروانی( بە فەڕەنسی: Académie d'architecture،ساڵی ١٦٧١.ز بنیات نرا) دروست بوو.

سەرچاوە دەستکاری