ئەنزیم یان "ئامیانە" ماکێکی ئۆرگانیکە، دەبێتە ھۆی بەھێز یاخوود لاواز کردنی کاردانەوەی کیمیایی لە ئۆرگانیزم یان بوونەوەری زیندوو، بەڵام خۆی ناگۆڕێ.
بە وتەیەکی تر ئەنزیمەکان کەتالیزۆرەکانی ڕەوتانەکانی ژیانن و لەچاو کەتالیزۆرەکانی ناژینی زۆر کاریگەرترن. پێکھاتەی زۆربەی ئەنزیمەکان پرۆتینیە، بێجگە لە ژمارەیەکی زۆر کەم، کە لە جنسی ئار ئێن ئەیە؛ وەک ڕایبۆسۆمەکان.

شێوەی ناونان دەستکاری

  • لە ڕابردوودا بە پێی پێشماکەکان ناو دەنران و لە ئاخریانەوە «ەز»یان زیاد دەکرد؛ وەک پرۆتیەز
  • لە شێوەیەکی تردا بە پێی ئەو کارەی کە ئەنزیمەکە دەیکا، ناوی دەنرا؛ وەک دیھایدرۆجینایز
  • شێوەی پێشکەوتووتر، بە پێی کاری ئەنزیم و پێشماک؛ وەک ئەلکول دیھایدرۆجینایز
  • لە شێوەی ستانداردا، ئەنزیمەکان پۆلێن دەکرێن و ھەر ئەنزیمێک کۆدێکی تایبەت بەخۆ دەگرێ؛ وەک EC ۱.۱.۱.۸۶

سەرچاوە دەستکاری