ئەندرێ فیلیپی تاڤارێس گۆمێز (لە دایکبووی ٣٠ی تەممووزی ١٩٩٣) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی پورتووگالییە کە یاری بۆ یانەی ئینگلیزی ئیڤەرتۆن[١] و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی پورتوگال لە ڕۆلی یاریزانی ناوەڕاست.[٢]

ئەندرێ گۆمێز لەگەڵ ھەڵبژاردەی پورتوگال لە ساڵی ٢٠١٧.

ئەو بۆ سێ ساڵ یاریدەکرد لە یانەی بەنفیکا، کە توانی سێ جام دوا بە دوای یەک بەرزبکاتەوە لە وەرزی ٢٠١٣–٢٠١٤. لە تەممووزی ٢٠١٤، ئەم پەیوەندی بە یانەی ڤالەنسیاوە کرد و دوای دوو ساڵ، پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆناوە کرد. دوای ساڵێک لەوەی بە شێوەیەکی خواستن پەیوەندی بە یانەی ئیڤەرتۆنەوە کرد، ئەو ڕێککەوت لەگەڵ یانەکە بۆ گرێبەستێکی ھەمیشەیی.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Andre Gomes: Everton midfielder on his recovery from horrific ankle injury، ماڵپەڕی بی بی سی سپۆڕت، ڕۆژی ٦ی ئازاری ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  2. ^ Cristiano Ronaldo Sends Touching Message To International Teammate Andre Gomes After Horror Injury، ماڵپەڕی sportbible، ڕۆژی ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
  3. ^ پڕۆفایلی ئەندرێ گۆمێز، ماڵپەڕی soccerway، ڕۆژی ٢ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.