ئەندرێس مانوێل لۆپێز ئۆبرادۆر

ئەندرێس مانوێل لۆپیز ئۆبرادۆر (لەدایکبووی ١٣ی تشرینی دووەمی ١٩٥٣) سیاسەتوانێکی مەکسیکییە کە وەک ٦٥مین سەرۆکی مەکسیک لەوەتەی ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨وە خزمەت دەکات.

بڕوانامەی بەکالۆریۆسی ھەیە لە زانستی سیاسیدا لە ١٩٧٦ دەستی بەکاری سیاسی کرد وەک ئەندامی پارتێکی مەکسیک لە ١٩٨٩ چووە پاڵ پارتی (PRD) لەوێوە لە ١٩٩٤ بووە کاندیدی پارێزگای شاری تاباسکۆی مەکسیک لە نێوان ساڵانی ١٩٩٦ تا ١٩٩٩ سەرکردەی نیشتمانی بوو لە پارتی (PRD) لە ساڵی ٢٠٠٠دا وەک سەرۆکی حکوومەتی شاری مەکسیک پاڵێورا دواتر پارتەکەی جێھێشت و لە ٢٠١٤ پارتێکی بەناوی (جوڵانەوەی بنیادنانەوەی نیشتمانی - MORENA) دامەزراند کە تا ٢٠١٧ سەرکردایەتی ئەکرد.

لە ئەیلوولی ٢٠٠٥ پارتی (PRD) لۆپیزی وەک پالێوراوێک کاندید کرد بۆ ھەڵبژاردەی سەرۆکایەتی بۆ ساڵی ٢٠٠٦ لە ٦ی تەممووزی ڕێکخراوی (IFE) کە برپرسە لە ڕێکخستنی ھەڵبژاردەکانی مەکسیک ڕاگەیاند کەوا پاڵێوراو فیلیپ کالدێرۆن بە ھێنانی (٢٤٣٬٩٣٤) دەنگ سەرکەوتنی تۆمارکردووە بۆ سەرۆکایەتی،[١] لۆپیز ناڕەزایەتی دەڕبری و بەشێوەیەکی یاسایی داوای دووبارە ھەژمارکردنەوەی دەنگەکانی کرد لۆپیز لە ٨ی تەممووزی ٢٠٠٦ بانگھێشتی پشتگیریکەرانی خۆی کرد کە ناڕەزایی دەرببڕن و دژایەتی ئەو دەنگدانە بکەن و داوای دووبارە ھەڵبژاردنەوە بکەن و وتی حکوومەت بەرپرسیار دەبێت لەھەر کێشەیەک، ھەرچۆنێک بێت دوای ئەوەی بەرپرسەکانی جکومەت داواکەی ڕەت دەکەنەوە و دەنگدانەکە دادەخەن[٢] لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٦، ڕێکخراوی (TEPJF) کە ڕێکخراوێکی دادوەرییە لە مەکسیک و بەرپرسە لە ڕێکخستنەوەی دەنگەکان و ئاشکرا کردنی دەنگەکان و ڕاگەیاندنی پاڵێوراو وەک سەرۆک ڕایگەند کەوا ھەڵبژاردەکە دادپەروەرانە بوو و کالدێرۆن وەک سەرۆکی مەکسیک دیاری دەکرێت.[٣][٤]

e • d پووختەی ھەڵبژاردەی سەرۆکایەتی مەکسیک بۆ ٢ی تەممووزی ٢٠٠٦
کاندیدەکان پارت ھاوپەیمانی دەنگەکان %ڕێژە
فیلیپێ کالدێرۆن National Action Party None ١٥٬٠٠٠٬٢٨٤ ٣٥٫٨٩٪
ئەندرێس مانوێل لۆپێز ئۆبرادۆر Party of the Democratic Revolution Coalición por el Bien de Todos ١٤٬٧٥٦٬٣٥٠ ٣٥٫٣١٪
ڕۆبێرتۆ مادرازۆ Institutional Revolutionary Party Alianza por México ٩٬٣٠١٬٤٤١ ٢٢٫٢٦٪
پاتریسیا مێرکادۆ Social Democratic and Peasant Alternative Party None ١٬١٢٨٬٨٥٠ ٢٫٧٠٪
Roberto Campa Cifrián New Alliance Party None ٤٠١٬٨٠٤ ٠٫٩٦٪
Write in ٢٩٧٬٩٨٩ ٠٫٧١٪
Blank/Invalid ٩٠٤٬٦٠٤ ٢٫١٦٪
Total ٤١٬٧٩١٬٣٢٢ ١٠٠٫٠٪
Source: Instituto Federal Electoral [١] ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

لە ئەنجامی ئەم ڕاگەیاندنەش باسی سەرۆک فرانسیسکۆ مادێرۆیان کرد کە خۆی وەک سەرۆکی مەکسیک ڕاگەیاند لە ساڵی ١٩١٠ لە دژی پۆفیریۆ دیازی گەندەڵ،

دوای ھەڵبژاردن دەستکاری

لە شەوی ھەڵبژاردنەکە لۆپێز ئۆبرادۆر سەرکەوتنی خۆی ڕاگەیاند بۆ پشتگیریکەرانی، ڕاگەیاند کەوا بەپێی دەنگەکان ئەو بە ٥٠٠ ھەزار دەنگ بردوویەتییەوە،[٥] بەڵام باسی ھیچ دەنگدانێکی نەکرد وەک سەرچاوە لەو کاتە، دواتر باسی دەنگی ھەندێکی کرد وەک (Covarrubias, و IMO)[٦][٧] چەن ڕۆژێک دواتر ڕێکخراوی (FEI) دواین ئەنجامەکانی ولاو کردەوە، کە وایکرد لۆپێز بکەوێت بە ڕێژەی ٠٫٥٨٪ یان بە نزیکەیی ٢٤٣ ھەزار دەنگ، دواتر لۆپێز ئۆبرادۆر چالنجی یاسایی کرد و باسی لەوە کرد کەوا پێویستە دەنگەکان دووبارە ھەژمار بکرێنەوە «دەنگ بە دەنگ» لەھەموو سندووقی دەنگەکان کەیس

ەکە لەلایەن ڕێکخراوی (TEPJF - ڕێکخراوی دادوەری و ڕێکخستنەوە و ئاگاداری خولی ھەڵبژاردنەکان) تاوتوێی داواکەی لۆپێز کراو، و بڕیاردرا کەیسەکە دابخرێت،

دوای ئەوەی کەیسەکە داخرا، ڕێکخراوی (IFE) داوای لەھەردوو کاندیدەکە کرد کەوا بوەستن لەوەی ناونیشان بەخۆیان بدەن و خۆیان وەک سەرۆک دەست نیشان بکەن تا ئەوکاتەی تەواوی شتەکان یەکلایی دەبنەوە، بەڵام ھەردوو بەرە سەرپێچی ئەو داوایەیان کرد، بۆ نموونە لە گفتوگۆیەکی تەلەڤیزیۆنی ئینگلیزی بە زمانی ئیسپانی لەگەل لۆپێز ئۆبرادۆر لەسەر تاوتوێی سەرۆکایەتی، لۆپێز خۆی وەک سەرۆکی مەکسیک ئاماژە پێکرد.[٨][٩]ھەرچۆنێک بێت دواتر لۆپێز داوای کۆبونەوەی کرد لە شاری مەکسیک کە تێیدا لە کۆبونەوەکە ھەزاران کەس ئامادەبوون، داوای ئەوەیان ئەکرد کەوا دەنگی دەنگدانەکان دانە بە دانە دووبارە ھەژمار بکرێنەوە، لە ٣١ی تەممووزی ئەو ساڵە بە بەھۆی کردانەوەیەکی سەرپێچی کردنی سڤیل، لۆپێز گەمارۆی ١٢ کلیۆمتەری ڕێگای یەکێک لە گرنگترین شوێنەکانی پایتەختی دا (پاسیۆ دێ لا ڕێفۆرما)، کە خانوو و چەندین ھۆتێلی گرنگ و ئۆفیسی سەرەکی و مارکێتی بازرگانی گەورەی لێ بوو[١٠] گرووپە بازرگانییەکان باسی ئەوەیان کرد گەمارۆدانەکە کێشەی بۆ بازرگانییەکەیان دروست کردووە و ڕۆژانە زیانی ٣٥ ملیۆن دۆلاری لێ داون[١١] و داوایان لە حکوومەت کرد لە باجی ئەمساڵیان خۆش بێت.

لە ٥ی ئاب ڕێکخراوی TEPJF بڕیاری دا ئەو داوایایەی پارتی PRD و پشتگیریکەرەکانی داوای دەکەن جێبەجێی بکات، حەوت نوێنەری ئەوێ ڕازی بوون لەسەر ئەوەی واژوو بکەن لەسەر دووبارە ھەژمارکردنەوەی ١١٬٨٣٩ سندووقی دەنگ لە ١٥٥ شوێنی وڵاتەکە جگە لەو ڕاستییەی لۆپێز بانگەشەی بۆ دەکرد کەوا دەبێت گشت سندووقی دەنگدانەکان پێویستە ھەژمار بکرێنەوە ھەرچۆنێک بێت ڕێکخراوی TEPJF بڕیاری دا کە چەن بەشێکی دەنگدانەگە دووبارە ھەژمار بکاتەوە، ئەمە جگە لەوەی لۆپێز داوای ئەکرد کەوا «دەنگ بە دەنگی» ھەڵبژاردنەکان پێویستە دووبارە ھەژمار بکرێنەوە پارتەکەی لۆپێز ئۆبرادۆر داوای ئەوەیان بەرز کردبۆوە کە دەبێت ٧١ ھەزار سندووقی دەنگ (ڕێژەی %٥٤) پێویستە ھەژمار بکرێتەوە، بەم شێوەیەش ڕێکخراوی TEPJF بەپێی یاسا بڕیاری دووبارە ھەژمارکردنەوەی تەنھا ٧١ ھەزار سندووقەکەی دەرکرد کە بەرزکرابوۆە وەک داوایەک.[١٢]

ھەرچۆنێک بێت دواتر لۆپێز ئۆبرادۆر ئەنجامەکەی ڕەتکردەوە و کێشەی سڤیل و خۆپیشاندان ڕوویدا لە ٩ی ئاب بە نزیکەی دوو کاتژێڕ ناڕەزایی و خۆپیشاندان ڕوویدا لە ڕێگای سەرەکی ھاتووچوو لە چوار شوێنی سەرەکی کە ڕێگای ھاتووچووی پەیوەندیدار ھەیە لەنێوان شاری مەکسیک بۆ شوێنەکانی تری وەک کوێرناڤاکا، کوێرێتارۆ، تۆلوکا، پاچواکا، خۆپیشاندەران ڕێگیان لە ھاتووچوو کردنی کەسانی فەرمی وڵاتەکە دەگرت ھەرچۆنێک بێت سەیارە ئاسایییەکانی تر سەربەست بوون لەوەی بە ئازادی ھاتوچۆ بکەن.

لە خۆپیشاندانەکە سەدان پشتگیریکەری لۆپێز چواردەورەی سێ شوێنی سەرەکیان گرت لەناویاندا بانکە بیانییەکان، دایان خستن بۆ چەندین کاتژمێر بەبیانووی ئەوەی بانکە بیانییەکان زیان بە وڵات ئەگەیەنن، و دەکرێت لەبەر ئەوەش بووبێت کە ئەم بانکانە پەیوەندیدار بوون لە کاری سیاسی مەکسیک بە پشتگیری پاڵێوراو کالدێرۆن.[١٣][١٤]

سەرۆکی یاسایی دەستکاری

لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦، لۆپێز خۆی وەک سەرۆکی یاسایی ناساند لە زۆکالۆی شاری مەکسیک،[١٥] و پشتگیریکەرانی ناونیشانەکەیان پێداو پەسەندیان کرد،[١٦] لە دوایی ئەم کۆبوونەوەیە لۆپێز داوای دامەزراندنی حکوومەتێک و کابینەی کرد، و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو دڵنیایی دەکاتەوە کە بۆ خەڵک کاردەکات و خزمەتگوزاری بۆ خەڵکی بەتەمەن و گرووپەکانی تریش دابین دەکات دوایی ئەوەی پشتگیریکەرانی ئەویان وەک سەرۆکێکی یاسایی مەکسیک ڕاگەیاند، لۆپێز کابینەیەکی دانا بۆ ئەوەی ھەموو ئەو چالاکیانەی سەرۆکی پێشوو فیلیپێ کالدێرۆن کردوویەتی ھەژمار بکرێت[١٧] لەدوای بۆنەی خۆ بەسرۆک کردن لۆپێز باسی لەوەی کرد کە خزمەتگوزاری و خۆشی بۆ خەڵک دابین دەکات.[١٨]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Va AMLO al Trife :: México". esmas. 6 July 2006. Archived from the original on 19 June 2012. Retrieved 8 May 2012. ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Supporters of Mexico's Leftist Candidate Obrador Take to Streets". Fox News. 9 تەممووز 2006. Archived from the original on 11 July 2006. Retrieved 8 July 2006.
  3. ^ "Supporters of Mexico's Leftist Candidate Obrador Take to Streets". Fox News. 9 تەممووز 2006. Archived from the original on 11 July 2006. Retrieved 8 July 2006.
  4. ^ Carlos Avilés, Arturo Zárate (5 September 2006). "Proponen magistrados declarar Presidente electo a Calderón". El Universal (بە ئیسپانی). Archived from the original on 17 April 2008. Retrieved 16 June 2008.
  5. ^ "Somos respetuosos de la autoridad electoral, pero ganamos la Presidencia, subraya López Obrador". Archived from the original on 8 October 2007. Retrieved 4 August 2006. ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "El PRD dice que López encabeza los sondeos a pie de urna y convoca a la población al Zócalo a las 23:00". Actualidad.terra.es. Archived from the original on 8 February 2009. Retrieved 8 May 2012. ٨ی شوباتی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ "Exit Poll and Quick Count Carried Out by IMO in Mexico" (PDF). Archived from the original (PDF) on 28 August 2006. Retrieved 4 August 2006. ٢٨ی ئابی ٢٠٠٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ "Página no está disponible". Univision.com. 28 July 2006. Archived from the original on 15 October 2009. Retrieved 8 May 2012. ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ "El" (بە ئیسپانی). Economista.com.mx. Archived from the original on 3 May 2008. Retrieved 8 May 2012. ٣ی ئایاری ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ "WTOP | Washington's Top News". WTOP. Archived from the original on 11 June 2011. Retrieved 11 August 2020.
  11. ^ "El" (بە ئیسپانی). Economista.com.mx. Archived from the original on 3 May 2008. Retrieved 8 May 2012. ٣ی ئایاری ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  12. ^ Defienden Certeza de Proceso Electoral, El Norte, 8 August 2006 (requires subscription)
  13. ^ "Condenan banqueros bloqueos en centros financieros – El Universal – Elecciones". El Universal. Archived from the original on 3 December 2011. Retrieved 8 May 2012.
  14. ^ "portada". reforma.com. Archived from the original on 8 May 2012. Retrieved 8 May 2012.
  15. ^ "Rinde AMLO protesta como "presidente legítimo" – El Universal – Sucesión". El Universal. Archived from the original on 18 January 2012. Retrieved 8 May 2012. ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  16. ^ "La izquierda mexicana proclama a López Obrador 'presidente legítimo' del país". Elmundo.es. Archived from the original on 1 October 2016. Retrieved 10 December 2016.
  17. ^ "Izquierdista Lopez Obrador prepara su 'gabinete'". terra. Archived from the original on 8 September 2008. Retrieved 8 May 2012.
  18. ^ "Requires subscription". Elnorte.com. 6 April 2010. Retrieved 8 May 2012.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری