ئەندرۆجین

لایەنی خراپی ئەم هۆڕموونە :ـ ۱.بەکارهێنانی زۆری کاریگەری خاپی لەسەر گورچیلەوو جگەر هەیە ۲.دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی ئاو

ئەندرۆجین یان ھۆرمۆنی ئەندرۆجین (بە ئینگلیزی: Androgen) ھۆرمۆنێکە کە گون بەرھەمی دێنێت و دەستدەگرێت بەسەر سیفەتە دووەمییەکانی نێرینە. لەناو گونەکان بەرھەم دێت کە بەرپرسە لە دەرکەوتنی موو (ڕیش و سمێڵ) و دەنگ گڕی و گەورەبوونی ئەندامی نێرینە لەگەڵ ئەمەشدا ڕۆڵی سەرەکی هەیە لەسەر درووستبوونی تۆوەکان ، ئەندرۆجینەکان لە ئەندرۆستیرۆن ئەلدیھایدرۆ ئەندرۆستسرۆن و تێستۆستڕۆین و ئەندرۆستان دیون، و لەگەڵ چوونە ناو تەمەنەوە بڕەکەی کەم دەکات بەتایبەت لەنێوان (٥٠ - ٩٠) ساڵیدا. ھەروەھا لە ئافرەتانیش لە هێلکەدان دەردەرێت بە ڕێژەیەکی کەم ، وە زیادبوونی ئەو بڕە کەمە لە ئافرەتاندا دەبێتە ھۆی دەرکەوتنی سیفاتی نێرینە لە ئافرەتان وەک زیادبوونی موو و دەنگ گڕی.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

زیندەزانی ١٢ ویکی پێدیای ئینگلیزی

پەراوێزەکان دەستکاری