ئەندامۆچکە (بە ئینگلیزی: Organelle) یەکێکە لە پێکهاتووەکانی خانە کە فەرمانی تایبەتی ئەنجام دەدات هەروەک چۆن ئەندامەکانی لەشی زیندەوەر کار دەکەن بۆ ئەنجامدانی زیندە کردارەکان ئاوەهاش ئەندامۆچکەکانی ناو خانە پارێزگاری مانەوەی خانەکە بە زیندوویی دەکەن.

ئەندامۆچکەکان:
(١) ناوکیلە
(٢) ناوکەخانە
(٣) ڕایبۆسۆم
(٤) ڤێزیکل
(٥) ناوە پلازمە تۆڕی زبر
(٦) دەزگای گۆلجی (خانە)
(٧) پەیکەری خانەیی
(٨) ناوە پلازمە تۆڕی لووس
(٩) مایتۆکۆندریا
(١٠) ڤاکۆئێل
(١١) سایتۆسۆل
(١٢) لایسۆسۆم
(١٣) سانتریۆلەکان لە ناو سانترۆزۆم

سەرچاوە دەستکاری