ئەندازیاریی ژینگەیی

ئەندازیاریی ژینگە (بە ئینگلیزی: Environmental Engineering) بریتییە لە ناسینی ژینگە و پەیوەندی مرۆڤ لەگەڵ ژینگەدا و ئەسەری ئەم دووانە بە سەر یەکتریدا. ھەروەھا لە خاوێن کردنەوەی ئاو و ھەوا دەدوێت. ئەندازیاریی ژینگە بە شاخەیەک لە ئەندازیاریی ئاوەدانی دادەنرێت، ھەرچەند ئەمڕۆ لە زۆرێک لە وڵاتانی دنیادا ئەم دووانە پێکەوە دەناسرێن و بە ئەندازیاریی ئاوەدانی و ژینگە ناسراوە. ھەروەھا ئەندازیاریی مێکانیک و ئەندازیاریی کیمیاش سەرنجیان داوەتە سەر ئەندازیاریی ژینگە و کەڵکی لێ وەردەگرن. بنەمای ئەندازیاریی ژینگە لەسەر پەرە سەندنی بەردەوامە.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Environmental engineering - Wikipedia". en.m.wikipedia.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-02.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری