ئەندازیاریی خاک یا ئەندازیاریی جیۆتەکنیک (به ئینگلیزی Geotechnical Engineering) لقێکه له ئەندازیاریی ئاوەدانی که تایبەته به ناسینی زەوی و خاک و بەرد. ئەندازیاری خاک زۆری پەیوەندی لەگەڵ ئەندازیاریی نەوت، ئەندازیاریی مەعدەن و زەویناسیدا هەیە. له ئەندازیاریی خاک دا مێکانیکی خاک و مێکانیکی بەرد دەخرێته ژێر تۆیژه و تێبینی. بەر له دەست پێکردنی هەر پرۆژەیەکی ئاوەدانی وەکوو باڵەخانه و جادە و سەد پیویسته ئەندازیاری ژێئوتەکنیک له بارەی چۆنیەتی خاکی جێگەکەوه دڵنیا ببێت.

کارەکانی ئەندازیاریی خاک دەستکاری

ئە‌ندازیاری جیۆتە‌کنیک ھە‌لدە‌ستیت بە‌ دۆزینە‌وە‌و دیزاینکردنی ھە‌موو جۆرە‌کانی فاوە‌ندە‌یشن و ئە‌و پرۆژانە‌ی کە‌ لە‌ ناو خاک ئە‌نجامدە‌درین. ھە روە‌ھا دیزاینکردن و دروستکردنی فاوە‌ندە‌یشن بۆ جۆری جیاوازلە‌ پیکھاتن یا لە‌ قە‌بارە‌ بۆ ھە‌موو ستراکچە‌رە‌کان وە‌کو پرد بە‌ ھە‌موو جۆرە‌کانی و high rise buildings ‌ .. ھە‌روە‌ھا لە‌ دیزانی ئە‌و ستراکچە‌ر بچوکانە‌ش بە‌کادریت لە‌ وکاتە‌ی کە‌ پیکھاتە‌ی خاکە‌کە‌ی ڕیگە‌ نادات بە‌ دیزایکردنی بە‌ ئاسانی .

ھە‌روە‌ھا فاوە‌ندە‌یشن بۆئە‌و ستراکچە‌رانە‌ی چ Shallow foundation یان Deep foundations بیت

وە‌ دیواری راگڕو ستراکچە‌رە‌ ڕاگرە‌کان وە‌کە‌ بە‌ نداو بە‌ ھە‌موو جۆرە‌کانی تونیل و و خە‌ندە‌ ق یان و دروستکردنی خە‌زان وکە‌نالە‌ ئاوییە‌کان ......

دیزاینکردنی فاوە‌ندە‌یشنی پردە‌کان و دروستکردنیان بە‌ ھە‌موو جۆرە‌کان ھە‌روە‌ھا بە‌نداوە‌کان و جۆرە‌کانی Concrete gravity dam , Arch gravity dam , earth fill dam , butteres dam


دیزاین کردنی ریگاکان و دروستکردنیان و ھە‌روە‌ھا دروستکردنی ( Over pass ) و (Under pass )


ئە‌ندازیاری جیۆتە‌کنیک بۆ جیبە‌جیکردنی پرۆژە‌کان پیویستی بە‌ لیکۆلینە‌وە‌و زانینی تایبە‌تمە‌ندی ماددە‌کان ھە‌یە‌ پاش پشکنین بۆ جۆری شوینە‌کە‌ و لیکۆلینە‌وە‌ لە‌ جۆری خاکە‌کە‌و جۆری بە‌ردە‌کان و ھە‌روە‌ھا جۆری دابە‌شبوونی Fault ە‌ کان و ھە‌روە‌ھا دۆزینە‌وە‌ی بە‌ردی دایک واتە‌ bed rock چ لە‌سە‌ر زە‌وی و یا لە‌ ژیر زە‌وی زانینی تایبە‌تمە‌ندیە‌کانی و پاشان چۆنیە‌تی مامە‌لە‌ لە‌گە‌ل کردنی و گونجاندنی بۆ پڕۆژە‌ی پیشنیارکراو proposed construction , لیکۆلینە‌وە‌ لە‌ شوینە‌ی کە‌ ستراکچە‌ریکی لی دروست بکریت یارمە‌تیمان دە‌دات بۆ تیگە‌یشتن لە‌ تایبە‌تمە‌ندی رووبە‌رە‌ دیاریکراوە‌کە‌ ھە‌روە‌ھا یارمە‌تیمان دە‌دات بۆ ئە‌وە‌ی بزانین لە‌ داھاتوودا ئە‌و مە‌ترسیە‌ سروشتیانە‌ چین کە‌ دە‌بنە‌ ھۆی رووخان و لە‌ ناوچوونی ستراکچە‌رە‌کان پاش دروستکردنیان ڕیگریکردنیان لە‌ وانە‌ش بوومە‌ لە‌رزە‌و رۆچونی خاک و sinkholes وsoil liquefaction, debrisflows و rockfalls.

ئە‌ندازیاری جیۆتە‌کنیک مامە‌لَە‌ لە‌ گە‌ل ماددە‌کانی زە‌وی و دیاریکردنی رە‌وشتە‌ فیزیای و کیمیاییە‌کان دە‌ کات ھە‌روە‌ھا بە‌ کاریان دە‌ھینیت بۆ پیکھاتە‌کان چ لە‌ سە‌ر زە‌وی یا لە‌ ژیر زە‌وی ,ئە‌ندازیاری جیۆتە‌کنیک ھە‌موو ئە‌و پرینسپلانە‌ی میکانیکی خاکSoil mechanic و بە‌ردە‌کانRock mechanic بە‌ کاردە‌ھینی بۆ لیکولینە‌وە‌ لە‌ ناوە‌وە‌ی ماددە‌کان و پشکنینیان بە کارھینانیان لە‌ پرۆژە‌ ئە‌ندازە‌ییە‌کان لیکۆلینە‌وە‌ لە‌ گشت تایبە‌تمە‌ندیە‌ کیمیای و فیزیاییە‌کانیان و میکانیکیە‌کان.


سەرچاوەکان دەستکاری

Holtz, R. and Kovacs, W. (1981), An Introduction to Geotechnical Engineering