ئەنجومەنی ئەورووپا

(لە ئەنجوومەنی ئەورووپاەوە ڕەوانە کراوە)

ئەنجومەنی ئەورووپا (بە ئینگلیسی: Council of Europe) ڕێکخراوێکی نێونەتەوەیییە بۆ پەرەپێدانی ھاوکاری لە نێوان وڵاتانی ئەورووپا لە بوارەکانی مافی مرۆڤ، پێشکەوتنی دیموکراسی، سەروەریی یاسا و، ھاوکاریی کولتووری بنیات نراوە. بناغەی ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٤٩ داڕێژراوە و، لە ٤٧ وڵاتی ئەندام بە ٨٢٠ میلیۆن شارۆمەندەوە پێک ھاتووە. ئەنجومەنی ئەورووپا ڕێکخراوێکی سەربەخۆیە و لە لایەن یەکێتیی ئەورووپاوە - کە ئەویش ڕێکخراوێکی جیاوازە - کۆنتڕۆڵ ناکرێ. بە پێچەوانەی یەکێتیی ئەورووپا و یەکێتیی ئابووریی ئەوراسیا، ئەنجومەنی ئەورووپا ناتوانێ یاسای ناچارەکی دابنێت.[١]

ئەنجومەنی ئەورووپا
Council of Europe
ناوبڕCoE
دامەزرانساڵی ١٩٤٩
جۆرڕێکخراوێکی نێونەتەوەیی
زمانی فەرمی
ئینگلیسی، فەڕەنسی
وێبگەhttp://www.coe.int/

سەرچاوەکان دەستکاری