ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (سووریا)

ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد یان ئەنەکەسە (بە ئینگلیزی: Kurdish National Council) دامەزراوەیکی سیاسییە لەدوای ھاتنی بەھاری عەرەبی یان شەڕی ناوخۆیی سووریا دامەزراوە، ئەم دامەزراوە لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١١، لەشاری ھەولێر و لەژێر سەرپەرشتی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعوود بارزانی دەستی بە کار کرد.
ئەم ڕێکخراوە بەر لە ئەنجومەنی نێونەتەوەیی سووریا دامەزراوە، ئەنجومەنی نەتەوەیی کورد لە ١١ حیزبی کوردیی سووریا پێک ھاتووە. ئەوان فەرمان بە پێشمەرگەی ڕۆژ دەکەن.

ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا
Encûmena nîşimanî ya kûrd li sûrîiyê
ناوی عەرەبیالمجلس الوطنی الکردی فی سوریا
سەرۆکنیعمەت داود
وتەبێژفەیسەڵ یووسف
جێگری سەرۆکسلێمان ئووسو
بەڕێوەبەری نوسینگەفەسڵە یووسف
دەستەی سەرۆکایەتینیعمەت داود، سلێمان ئووسو، فەسڵە یووسف، فەیسەڵ یووسف، محەممەد ئیسماعیل، سەرحان عیسا، عەبدولباری خەلەف، زەھرا ئەحمەد
دامەزراندن٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١
شوێنگەی سەرەکیئانکارا
ھەولێر
ئایدۆلۆژیاشۆپپارێزی
فیدراڵیزم
دژبە ئێران
لایەنگری تورکیا
لایەنگری پەدەکە
شوێنی سیاسیڕاستگر
ئینتیمای نیشتمانیدەستەی بڵندی کورد (٢٠١٢-٢٠١٥)
ھاوپەیمانیی نیشتمانیی ھێزەکانی شۆڕشگێڕ و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا
بەرەی ئاشتی و ئازادی
ئینتیمای نێودەوڵەتیپارتی دیموکراتی کوردستان
مەجلیسی گەل
٠ / ٢٥٠
مەجلیسی دیموکراتیک
٢ / ٤٣

پێشینە دەستکاری

ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردانی سووریا لە ساڵی ٢٠١١ لە ڕۆژی ٢٦ی تشرینی یەکەم لە ژێر سەرپەرشتیی مەسعوود بارزانی دامەزرا. لەو سەردەمە ١٧ حیزبی کوردانی سووریا بۆ ھەولێر بانگھێشت کراون تا لەورەدا ڕێکخراوێکی کوردی لە بەرامبەر لایەنی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) ڕێک بخەن و بتوانن بەری ئەو پارتی و یەکگرتییەکانی بگرن. ئەم ١٧ حیزبە حەزبەکانی بچۆک و بنەماڵەیی بوون. لە کاتی سەفەر بە ڕەو ھەولێر لە نێوان دوو باڵی حیزبی ئازادی بە ڕێبەرایەتیی مستەفا جومعە جیاوازی کەوت و بە ھۆی جیابوونەوەی باڵی مستەفا ئەوسی ژماری حیزبەکانی ئەم ڕێکخراوە بە ١٨ حیزب گەیشت.[١]

ئاکام دەستکاری

بە دوای ماوەیەک ١٤ حیزب لە ١٨ حیزبەکە لە ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردانی سووریا لەگەڵ خۆبەڕێوەبەرایەتیی دیموکراتی ڕۆژاوا ڕێکیان کەوت و بەشێوەی کردارییەوە لە ئەنجومەنی نیشتمانی دابڕێن. بەم ھۆیە ٤ حیزب لە حیزبانەی لە ناو ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردانی سووریا بوون، ھاوپەیمانییەکی ھاوبەشیان ڕایگەیاند بە ناوی ھاوپەیمانیی سیاسی کە بریتی بوون لە پارتی ئازادی (مستەفا جومعە)، پارتی ئازادی (مستەفا ئەوسی)، پارتی یەکگرتن فواد عەلێکۆ، ئەلپارتی عەبدولحەکیم بەشار. ئەم چوار حیزبە لە ساڵی ٢٠١٥دا یەکیان گرت و حیزبێکی تازەیان لە ژێر سەرپەرشتیی مەسعوود بارزانی و حیزبی دیموکراتی کوردستانی عێراق دامەزراند بە ناوی پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا (پەدەکە-سە). ئەگەرچی لە ساڵانی پێشوو دیتر زۆربەی حیزبە بچۆکەکانی ئەنجومەنی نیشتمانی لەگەڵ خۆبەڕێوەبەرایەتی ڕێکیان کەوتووە، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا و لایەنی ھۆگری ئەوان لە ناو و ھێماکانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردانی سووریا (ئەنەکەسە) کەڵک وەردەگێڕێت.[١]

شیای ئاماژەیە لایەنی پارتی یەکێتیی دیموکراتی، ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد و پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا (پەدەکە-سە) وەکوو ھێزی پێبەستراو و سیخڕی حکوومەتی تورکیا پیناسە دەکات و تاوانباری دەکات کە لە کاتی ھێرشی داعش بۆ کۆبانی و ھێرشی تورکیا لە سەر عەفرین ھاوکاریان لەگەڵ حکوومەتی تورکیا کوردووە و بە پێکھێنانی ھێزێکی عەسکەری بڕیاریان دابووە کە بە دوای ڕۆخانی کۆبانی و عەفرین لە ڕێککەوتن لەگەڵ تورکیا لەم شارانە جێگر ببن.[١]

ئەندامان دەستکاری

  1. پارتی یەکێتیی کوردستان (سووریا) (سکرتێری گشتی: سلێمان ئووسو)
  2. پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (س.گ: سەعوود مەلا)
  3. بزووتنەوەی چاکسازیی کورد (سووریا) (س.گ: فەیسەڵ یووسف)
  4. پارتی یەکسانیی دیموکراتیی کورد لە سووریا (س.گ: نیعمەت داود)
  5. پارتی دیموکراتیی نیشتمانیی کوردی لە سووریا (س.گ: تاھیر سفووک)
  6. پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (ئەلپارتی) (سەرۆکی دیار نییە)
  7. پارتی یەکێتیی دیموکراتی لە سووریا (یەکێتیی دیموکراتی) (س.گ: ھەجار عەلی)
  8. پارتی یەکگرتنی دیموکراتیی کوردستان (س.گ: کامیران حاج عەبدو)
  9. پارتی چەپی دیموکراتی کورد لە سووریا (س.گ: شەلال گەدو)
  10. پارتی چەپی کوردستان (سووریا) (س.گ: مەحموود مەلا)
  11. بزووتنەوەی داھاتووی کورد لە سووریا (سەرۆک: سیامەند حاجو)
  12. بزووتنەوەی داھاتووی کورد لە سووریا (بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکان نارین مەتینی)
  13. ئەنجومەنی ئێزیدیی سووریا (س: مزگین یووسف)
  14. پارتی پێشەنگی کوردستان - سووریا (س.گ: ئیسماعیل حەساف)

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری