ئەنتۆراج (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

ئەنتۆراج (بە ئینگلیزی: Entourage) زنجیرەیەکی ئەمریکی کۆمیدی درامییە، لەسەر کەناڵی ئێچ بی ئۆ لە ١٨ی تەممووزی ساڵی ٢٠٠٤ دەستی پێکرد، و لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١١ بە ھەشت وەرز کۆتایی ھات. زنجیرەکە لە لایەن دۆگ ئێڵن دروستکراوە و تا بەشێکی زۆریشی نووسیوە، باس لە پیشەی ئەستێرەی سینەما ڤینست چەیش و ھاوڕێکانی منداڵی لە کوینز لە شاری نیویۆرک، و کارەکانیان بۆ ژیانانەوەی پیشەکانیان لە لۆس ئانجلەس، دەکات.

ئەنتۆراج (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
چەشنکۆمیدیای دراما
دانەردۆگ ئێڵن
ئەکتەران
بابەتی کردنەوە"سوپەرھیرۆ"
لە لایەن جەینز ئەدیکشن
وڵاتی بەرھەمھێنەرویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان8
ژمارەی ئەڵقەکان96 (پێرستی ئەڵقەکان)
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر
کامێراتاک کامێرا
ماوەی پەخش21–35 خولەک
کۆمپانیای بەرھەمھێنەرLeverage Management
Closest to the Hole Productions
HBO
دابەشکەرWarner Bros. Domestic Television Distribution
HBO Enterprises
پەخش
تۆڕئێچ بی ئۆ
فۆرماتی وێنە480i (SDTV) (seasons 1–2)
1080i (HDTV) (seasons 3–8)
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن١٨ی تەممووزی ٢٠٠٤ (2004-07-18) – ١١ی ئەیلوولی ٢٠١١ (2011-09-11)
ڕیزبەندی کاتی
دواترئەنتۆراج (فیلم)
بەرنامە پەیوەندیدارەکانئەنتۆراج (کۆریای باشوور)
گرێدان بۆ دەرەوە
ماڵپەڕی فەرمی

مارک والبێرگ و ستیفن ڵێڤنسن وەک بەرھەمھێنەری جێبەجێکاری نمایشەکە خزمەتیان کرد، و بنچینەکەی پشت بە ئەزموونەکانی مارک وەک ئەستێرەیەکی سینەمایی بەرزبووەوە دەبەستێت.[١][٢] زنجیرەکە ھاوڕێیەتی پیاوانە و ژیانی ھۆلیوودی سەردەم پیشان دەدات. نمایشەکە بە چەندین ئەکتەری بەناوبانگ، و وەرزشوان و چەندەھا کەسی بەناوبانگی تر وەک میوانی ئەستێرە و ڕۆڵەکانی کامیۆی تێدایە، کە ڕۆڵی خەیاڵی خۆیان دەگێڕن.

پێشخستن دەستکاری

بەپێی مارک والبێرگ، بیرۆکەی ئەنتۆراج لە سەرەتادا لە پرسیاری یاریدەدەرەکەی کە ئایە دەتوانن والبێرگ و ھاوڕێکانی تۆماربکەن، کە بە "پێکەناوی" ئاماژەی بۆ دەکرد.[٣] ڕاپۆرتەکانی تر دانپێدان بە ئێرێک وێنیستین، ھاوڕێیەکی کۆنی والبێرگ، بۆ بیرۆکەی تۆمارکردنی کۆمەڵێک ھاوڕێی ئەکتەرێک، دەدات.[٤][٥] بەھەرحاڵ، بەپێی دۆنی کاڕۆڵ، کە بیرۆکەی کەسایەتی تورتڵی لێوەرگیراوە، بیرۆکەی ئەکتەر و ھاوڕێکانی لەوەوە ھاتووە.[٦] لە سەرەتادا وەک بیرۆکەی پەرتووکێک دروستبوو، کە سەرنجی دەخستە سەر ژیانی کاڕۆڵ و ئەزموونەکانی لەگەڵ والبێرگ، بە ناونیشانی ھوود بۆ ھۆڵیوود، چیرۆکی سەربازێک دەبوو.[٦]

بۆ ئەوەی زیاتر گاڵتەپێکەر بێت بۆ شێوازی ژیانی ھۆڵیوود، شێوازی خەیاڵی لە باتی فیلمی بەڵگەنامەیی بۆ پاراستنی ناوەڕۆکی سووک، و خۆ دوورگرتن لە تۆمارکردنی ژیانی توندووتیژی ڕابردووی والبێرگ، بەکارھێنراوە.[٤] وا بڕیاربوو ڤینسنت چەیس زیاتر لە والبێرگ بچێت، بەڵام بڕیاردرا کە ھەندێک لە چالاکییەکانی ئەو و ھاوڕێکانی (بە تایبەتی ھەندێک بەش لە ڕابردووە تاوانییەکانیان) بۆ سەر تەلەڤیزیۆن گونجاو نییە.[٣] لە کاتێکی تردا ڕێگایەکی سووکتر ھەڵبژێردرا.[٣]

ئەکتەر و کەسایەتییەکان دەستکاری

 
کەسایەتییە سەرەکییەکانی ئەنتۆراج. لە چەپەوە بۆ ڕاست: ئاری گۆڵد (جێڕیمی پیڤن)، و ئێرێک "ئی" مورفی (کێڤن کۆنۆڵی)، و ڤینسنت "ڤینس" چەیس (ئەدریان گرینیر)، و تورتڵ (جێری فێرارا) و جۆنی "دراما" چەیس (کێڤن دیڵن).

ئەنتۆراج بە دەوری ڤینسنت چەیس (ئەدریان گرینیر) دەسوڕێتەوە.[٧][٨] باشترین ھاوڕێ و بەڕێوبەرەکەی ئێرێک مورفی (کێڤن کۆنۆڵی).[٩] "ئی" کە ھاوڕێکانی پێی بانگ دەکەن، لەسەر ھاوڕێکەی مارک والبێرگ و بەرھەمھێنەری جێبەجێکار ئێرێک وێنیستین دروستکراوە.[٦] کە ھەروەھا ئەوە باس کرا کە لە بەڕێوبەرەکەی مارک والبێرگ، ستێفن لێڤینسن، وەرگیراوە.[٤]

نیوە برا گەورەکەی ڤینسنت، جۆنی "دراما" چەیس (کێڤن دیڵن)، شێفی تایبەتی، و ڕاھێنەر و پاسەوانی ڤینسە. جۆنی ئەکتەرێکی نمرە سییە کە لە گەنجیدا لە نمایشی خەیاڵی ڤایکینگ کوێست ڕۆڵی گێڕاوە. ڕۆڵە نوێکەی لە نمایشی خەیاڵی پێنج شارەکە خەریکە ھەندێک لە ناوبانگ و پیشەکەی زیندوو دەکاتەوە، بەڵام ھێشتاش دانپێدانێکی کەمتر لەوەی دەیویست بەدەستیھێنا. لەگەڵ بەردەوامی نمایشەکە، دراما ڕۆڵی زیاتر و زیاتری وەرگرت. نمایشەکە بە بەدەستھێنانی دراما نمایشێکی ئەنیمەیشنی تەلەڤیزیۆنی بە ناوی "جۆنی بەنانەس" و دەستکەوتنی فیلمێکی تەلەڤیزیۆنی بە یارمەتی ڤینس تەواوبوو. کەسایەتی دراما لەسەر جۆنی "دراما" ئەلڤز (ئامۆزای مارک والبێرگ) دروستکراوە، کە دۆنی والبێرگ بۆ دوور ڕاگرتنی برا بچووکەکەی لە کێشە بە کرێی گرت.[٢][٦][٧]

ئەنتۆراج بە سووڕانەوە بە دەوری سەلڤاتۆر "تورتڵ" ئەسانتێ (جێری فێرارا)، کە یەکێکی تر لە ھاوڕێ کۆنەکانی ڤیسنتە، تەواو دەبێت. ڕۆڵی فەرمی تورتڵ شۆفێر و یاریدەدەری ڤیسە، لەگەڵ ئەوەی زۆربەی کات نرخەکەی بەو شێوە شایەنی گوومانە. ئەم کەسایەتییە لەسەر "گۆفەر"ی پێشووی والبێرگ دۆنی کارۆڵ ناسراو بە "دۆنکی" دروستکراوە.[٢][٦][٧][١٠] کارۆڵ لە بۆستنەوە لە سەرەتادا بۆ ڕۆڵەکە ھڵبژێردرا، بەس دواتر لەبەر بڕیاری ئەوەی ئەوان دەیانەوێت ڕۆڵەکە بۆ کەسێکی نیویۆرک بێت ھەڵوەشێنرایەوە.[٦] کارۆڵ لە ۱٨ی کانوونی یەکەمی ۲۰۰٥دا دوای سەکتەیەکی ئاسم کۆچی دوای کرد.[١٠]

ئاری گۆڵد (جێڕیمی پیڤن) بریکارە ڕەقە خۆشویستراوەکەی ڤینسە. ڕۆڵەکە چەندین پاڵاوتن و خەڵاتی ئێمی بۆ پیڤن بەدەستھێنا. ئاری لەسەر بریکارە ڕاستەقینەکەی والبێرگ ئاری ئیمانوێڵ دروستکراوە.[٥][٦][٩]

کۆنۆڵی، گرینیر، دیڵن، فێرارا، پیڤن بۆ ھەەر یەکێک لە ئەڵقەکانی کردنەوەی ھەموو زنجیرەکە دانپێدانیان وەرگرتووە. دێبی مەزار، کە ڕۆڵی ئەستێرەی میوانی دووبارەبووەوەی شونای لە وەرزی ۱ ھەبوو، و بۆ کردنەوەی دانپێدانی وەرزی ۲ بەرزکرایەوە. دەرکەوتنی لە وەرزی ۳ لەبەر دووگیانییەکەی سنوورداربوو بەڵام مەزاز کۆتا دووبارەبوونەوە دەرکەوتنی لە ئەڵقەی ٤۲ (کۆتاییی وەرزی سێیەم) ئەنجامدا. مەزار لە وەرزی ٤دا ٨ ئەڵقە دەرکەوت و بە ئەسترەی میوانی تایبەت دانیپێنرا. مێڵیسا گۆڵد (پێڕی ڕیڤز) و لۆید (ڕێکس لی) لە دوو وەرزی یەکەمدا ڕۆڵی دووبارەبووەوەیان ھەبوو. لە وەرزی سێیەمەوە، ڕیڤز و لی وەک "سەرەکی" لە کۆتای داپێدانی ئەڵقەکانی کە تێیدا دەرکەوتن دانیانپێنرا. لە وەرزی چوارەوە ڕیڤز دانپێدانی کردنەوەی وەردەگرت، لی بۆ دانپێدانی کردنەوەی وەرزی پێنجەم زیاد کرا. لە وەرزی چواردا، ریس کۆیرۆ، کە ڕۆڵی بیڵی واڵش دەگێڕێت، دانپێدانەکانی کۆتاییی شەش ئەڵقەی یەکەمی وەرزەکە بوو بە "سەرەکی". بەھەر حاڵ، کاتێک کەسایەتییەکەی لە ئەڵقەی ٥۲ (وەرزی ٤، ئەڵقەی ۱۰) گەڕایەوە، ئەو دیسانەوە بە ئەستێرەی میوان دانیپێنرایەوە، لە وەرزی حەوتەمدا دیسانەوە وەک ئەستێرەی میوانی تایبەتی دووبارەبووەوە دەگەڕێتەوە و دووبارە لە کۆتاییی وەرزی ھەشتەمدا بە "سەرەکی" دانیپێنرایەوە. ئیمانوێڵ شیریکی ڕۆڵی کچە ھاوڕێکەی ئێستا و پێشووی ئی سڵۆن مککوێویک وەک ئەستێرەی میوانی دووبارەبووەوە لە وەرزی ۲ بۆ ٥ دەگێڕێت، و لەگەڵ دەستپێکی وەرزی ٦دا، دانپێدانی وەک "سەرەکی" لە دانپێدانی کۆتایی وەرگرت. میوانی ئەستێرە گاری کۆڵ لە سێ ئەڵقەی وەرزی ٥دا وەک بریکار ئاندرو کڵاین ڕۆڵی گێڕا، و لەگەڵ دەسپێکی وەرزی ٦دا وەک "سەرەکی" لە دانپێدانی کۆتاییدا دانپێنرا و لە وەرزی ۷دا وەک میوانێکی ئەستێرەی تایبەت گەڕایەوە. سکۆت کان میوانی ئەستێرەی لە دوو ئەڵقەی وەرزی ٦دا وەک سکۆت لاڤین دەرکەوت، و لە وەرزی ۷ و ٨دا، ئەو وەک "سەرەکی" لە دانپێدانەکانی کۆتاییدا دانیپێنرا.

کەسایەتییە دووبارەبووەکان دەستکاری

ئەنتۆراج خاوەنی چەندین کەسایەتی دووبارەبووەوەیە. ھەندێکیان خەیاڵییە، وەک تێرانس مککوێویکی ماڵکۆڵم مکدوێڵ، و کاتێک ھەندێکی تر ئەکتەرن، وەک مارک والبێرگ، و بۆب ساجێت، و پوڵی شۆر، و جەیمی لین سیگلەر، و ماندی مۆر، و ساشا گرێی، و سیس گرین وەک کەسایەتی خۆیان دەرکەوتوون.

میوان و کامیۆکان دەستکاری

بە گشتی ئەنتۆراج لە ھەر ئەڵقەیەکدا میوانێکی بەناوبانگی دەبێت، وەک ئەکتەر، و دەرھێنەری فیلم، و بەرھەمھێنەری فیلم، و مۆسیقاژەن، و وەرزشوانی پڕۆفیشناڵ کە ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن. بەناوبانگەکانی وەک پیتەر جاکسۆن، و کریستینا ئاگیلێرا، و کانیێ وێست، و کورتیس جاکسۆن، و تۆم برادی، و جێسیکا ئەلبا، و گاری بوسی، و لاری دەیڤد، و سکارلێت جۆھانسن، و جەیمز کامێرۆن، و دێنیس ھۆپەر، و ماڕتن سکۆڕسێزی، و مات دەیمن، و ئێمینێم، و لێبرۆن جەیمس مارک کوبان، و جۆن کلیز فیڵ میکێڵسۆن و چەندینی تر لە زنجیرەکەدا دەرکەوتوون.

ئەڵقەکان دەستکاری

فیلمی گێڕانەوە دەستکاری

لە ئابی ۲۰۱۰دا، کاتێک ڕاگەیەندرا کە وەرزی ھەشتەم کۆتا وەرزی ئەنتۆراجە، دروستکەر دۆگ ئێڵن ویستی خۆی بۆ فیلمێکی گێڕانەوەیی دەربڕی.[١١]

لە ئەیلوولی ۲۰۱۲دا، ئەو دڵنیاکرایەوە کە ئێڵن سیناریۆکەی نووسیوە و دوای شەش مانگ لە کۆتایی زنجیرەکە شوێن دەگرت.[١٢] لە کانوونی دووەمی ۲۰۱۳دا، فیلمەکە بە فەرمی گڵۆپی سەوزی بۆ ھەڵکرا، و دڵنیاکرایەوە کە ئێڵ دەریدەھێنێت و واڕنەر بڕازەرز بڵاوی دەکاتەوە.[١٣] بەھەر حاڵ، لەگەڵ ھاتنی ئەیلوولی ۲۰۱۳دا، ڕاپۆرت جیا جیا دەرچوو کە باس لە کێشە لەگەڵ بەرھەمھێنان و ڕێکەوتن لەگەڵ دەستەی ڕۆڵگێڕان دەکات، ئێڵن ڕایگەیاند کە فیلمەکە "ڕۆژانە ئەگەری کەمتر و کەمترە".[١٤] لە تشرینی یەکەمی ۲۰۱۳دا، دەستەکە بە ڕێکەوتن گەیشتن، و ڕۆشتنی فیلمەکە بۆ پێشەوە دڵنیابوویەوە.[١٥] تۆمارکردنی سەرەکی لە ۱۹ی شوباتی ۲۰۱٤ دەستیپێکرد، ئەستێرەکانی فیلمەکە کێڤن کۆنۆڵی، ئەدریان گرینیر، کێڤن دیڵن، جێری فێرارا، جێڕیمی پیڤن، ڕێکس لی، دێبی مەزار، پێڕی ڕیڤز، ئیمانوێڵ شیریکی، ریس کۆیرۆ بوون، و ھەروەھا کەسایەتی نوێ کە بیڵی بۆب سۆرنتۆن و ھاڵی جۆیڵ ئۆسمنت ڕۆڵەکەیان گێڕابوو زیادبووبوون.[١٦] فیلمەکە لە ۳ی حوزەیرانی ۲۰۱٥ دەرچوو، بێھیوایی ڕەخنەیی و شکستی دارایی بەدەستھێنا.[١٧]

خەسڵەت و تایبەتمەندییەکان دەستکاری

ھاوڕێیەتی پیاوەکان دەستکاری

بابەتێکی دووبارە لە ئەنۆتراجدا ھەیە زۆر دووبارە بۆتەوە ئەویش ھێزی ھاوڕێیەتی پیاوانە و گرنگێتی لەسەر کارە. دروستکەری زنجیرەکە دۆگ ئێڵن وتی: "ئەنتۆراج کار دەکات چونکە دەربارەی ھاوڕێیەتی پیاوانەیە. کەشەکەی ھۆڵیوود خۆشە بەس لە ڕاستیدا دەربارەی پەیوەندی نێوان ئەم پیاوانەیە."[١٨] دواتر زیادی کرد کە "لە کۆتاییدا، بابەتی نمایشەکە ھاوڕێیەتی و خێزانە. لەوانەیە کەسایەتییەکان بڵینگیان ھەبێت، بەڵام ئەوان لەو پیاوانەن کە ئاگەداری یەکتر دەبن. ئەم بڕبڕەی نمایشەکەیە. ئەگەر تەنھا دەربارەی شێوازێکی ژیانی خەیاڵی بێت، ئەوا پەیوەندیدار نابێت."[١٨][١٩]

ئەم ڕایە لە لایەن جێڕمی پیڤن کە ڕۆڵی بریکاری بەھرەکان ئاری دەگێڕێت پاڵپشتی کرا، "ئەگەر تەنھا نمایشێک دەربارەی بەدیھێنانی ئارەزووەکان بێت و پیاوان (سێکس)یان دەست بکەوێت لەبەر ئەوەی باشترین ھاوڕێیان بەناوبانگە، ئەوا سەرنجڕێکێش نەدەبوو."[١٩]

بۆ بەھێزکردنی پەیوەندی نێوان ئەکتەرەکان، تەنھا ئەو ئەکتەرانەی پەیوەندیان بە نیویۆرکەوە ھەیە ھەڵبژێردراون.[٦][١٨][١٩]

شێوازی ژیانی ھۆڵیوود دەستکاری

ئەڵقەکانی نمایشەکە سەرنجدەخاتە سەر، بێجگە لە ھاوڕێیەتی‌ نێوان چوار کەسایەتییە سەرەکییەکە، شێوازی ژیانی ھۆڵیوود. بۆ ئەوەی ڕێوشوێن و ھەڵسوکەوتەکان زیاتر ڕاست دەربکەوێت، زۆربەی ئەڵقەکانی ئەنتۆراج بە دەرکەوتنی یەک میوانی ئەستێرە یان زیاتر بە ڕۆڵی خۆیان تایبەتە.

پێشوازیکردنی ڕەخنەیی دەستکاری

ئەنتۆراج بەسەرداچوونەوەی ئەرێنی لە ڕەخنەگرانەوە بە درێژایی زرۆبەی کاتی نمایشەکەی وەرگرت، و زۆرێک ستایشی ڕۆڵگێڕانی پیڤن وەک ئاری گۆڵد و ڕۆڵگێڕانی دیڵن وەک جۆنی چەیس کرد. لەسەر مێتاکریتیک، نمایشەکە بۆ وەرزی یەکەم ٦٨\۱۰۰،[٢٠] بۆ وەرزی سێیەم ۷۳\۱۰۰،[٢١] بۆ وەرزی پێنجەم ۷۱\۱۰۰،[٢٢] بۆ وەرزی حەوتەم[٢٣] و ھەشتەم[٢٤] ٦۱\۱۰۰، بەدەستھێنا. واڵ ستریت جۆرناڵ لێدوانی لەسەر نووسینەکە دا، وتی "نزیکەی ھەموو کات زیرەک، و تیژ و خۆشە."[٢١] کێن تاکەر لە ئینتەرتەینمەنت ویکڵی، وەرزی سێیەمی بە "بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو چێژبەخشە" بانگ کرد.[٢١] لە ۲۰۰۹دا، تاکەر سەرنجی یەکەم پەخشی وەرزی شەشەمی دا، کە "نمایشەکە ئەوەندە خوش نەماوە".[٢٥] وەرزی حەوت، لەگەڵ بەدەستھێنانی بەسەرداچوونەوەی ئەرێنی بە گشتی، پێشوازیکردنی بە بەراورد بە وەرزەکانی پێشوو تێکەڵتر بوو چونکە "ھەمووی لەوانەیە ھەستی بە ناسیاوی دەکرد."[٢٣]

وەرزی ھەشتەمی کۆتاییی نمایشەکە لەگەڵ بەسەرداچوونەوەی تێکەڵ خۆی دۆزییەوە، و نرخاندنی ٤۳% لەسەر ڕاتن تۆمەیتۆز بەپێی ۱٤ بەسەرداچوونەوە بەدەستھێنا، "ڕووخسارە ناسراوەکان ھەموو کات ئاسوودە بەخشە، بەڵام لەگەڵ باشترین چیرۆکەکانی پشت ئەنتۆراج، کۆتاییی زنجیرەکە وەک کۆتاییی بەزەیییە."[٢٦]

خەڵات و پاڵاوتنەکان دەستکاری

 
دۆگ ئێڵن لە ٦٨ەم ئاھەنگی دابەشکردنی خەڵاتی پیبادی بۆ ئەنتۆراج

زنجیرەکە بۆ ۲٦ خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم پاڵێورا، و شەشی لە بەشەکانی ڕۆڵگێڕان، و دەرھێنان، و نووسین، و زنجیرەیەکی کۆمیدیی دیار، بردەوە. جێڕمی پیڤن چوار جار بۆ باشترین ئەکتەری یاریدەدەر لە زنجیرەیەکی کۆمیدی پاڵێورا، و سێ جار بەدوای یەکدا لە ساڵەکانی ۲۰۰٦ و ۲۰۰۷ و ۲۰۰٨ بردییەوە. کێڤن دیڵن سێ پاڵاوتنی بۆ باشترین ئەکتەری یاریدەدەر لە زنجیرەیەکی کۆمیدی لە ساڵەکانی ۲۰۰۷، و ۲۰۰٨، و ۲۰۰۹دا وەرگرت. زنجیرەکە لە ساڵەکانی ۲۰۰۷، و ۲۰۰٨، و ۲۰۰۹ بۆ باشترین زنجیرەی کۆمیدی پاڵێورا. ھەروەھا شەش پاڵاوتنی دەرھێنان و دانەیەکی نووسینی وەرگرت.[٢٧]

بۆ ۱٤ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب پاڵێورا، و پیڤن و زنجیرەکە ھەموو ساڵێک بۆی دەپاڵێوران. پیڤن لە ۲۰۰٨دا خەڵاتی ئەکتەری یاریدەدەری بردەوە. دیڵن لەپاڵ پیڤن لە ساڵی ۲۰۰٨دا بۆ بەشی ئەکتەری یاریدەدەر پاڵێورا، و لە ساڵی ۲۰۰۹دا پیڤن لەگەڵ کێڤن کۆنۆڵی پاڵێورا.[٢٨]

بۆ شەش خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرەکانی شاشە پاڵێورا - پیڤن بە سەربەخۆی و دەستەی نووسین، و چوار خەڵاتی سەندیکای دەرھێنەرە ئەمریکییەکان، و چوار خەڵاتی سەندیکای بەرھەمھێنەرە ئەمریکییەکان - لە ۲۰۰٦دا بردەوە، و چوار خەڵاتەکانی سەندیکای نووسەرە ئەمریکییەکان. ھەروەھا خەڵاتی پیبادی لە ۲۰۰٨دا بردەوە، "بۆ پیکەرازەکەی و ئاماژەی لەسەر شاری تینسێڵ برد."[٢٩]

بووارەکانی ماڵەوە دەستکاری

ھەموو وەرزەکانی زنجیرەکە لەسەر دیڤیدی بڵاوکرایەوە، و وەرزی سێیەم بە دوو بەش بڵاوکرایەوە. وەرزەکانی شەش، و حەوت، و ھەشت لەسەر دیڤیدی بلو رەی بڵاوکرایەوە. کۆکراوەیەکی تەواوی زنجیرەکە، و کۆکراوەی ھەموو وەرزەکان، و خەسڵەتی تایبەت لە وەرزی سەربەخۆ دەرچوو، لەسەر ھەر یەکێک لە دیڤیدی و بلو رەی دەرچوو.[٣٠]

Season Release dates Episodes Bonus features
Region 1 Region 2 Region 4
1 May 10, 2005 October 30, 2006 September 6, 2006 8 Commentary by creator Doug Ellin and executive producer Larry Charles on "Entourage (Pilot)", "Busey and the Beach" and "New York"; Behind-the-scenes interviews with cast and crew
2 June 6, 2006 February 26, 2007 September 6, 2006 14 The Mark Wahlberg Sessions – Wahlberg talks to the cast and crew about the series
3: Part 1 April 3, 2007 November 26, 2007 March 7, 2007 12 Commentary by creator Doug Ellin and actors Kevin Dillon and Jerry Ferrara on "One Day in the Valley", "Vegas Baby, Vegas" and "Sorry, Ari"; "Vegas Baby, Vegas" featurette – behind-the-scenes with cast and crew on location in Vegas
3: Part 2 October 2, 2007 April 7, 2008 November 6, 2007 8 Commentary by creator Doug Ellin, and actors Kevin Connolly, Kevin Dillon and Jerry Ferrara on "Manic Monday", "The Resurrection" and "Adios Amigos"; Museum of Television & Radio Panel Discussion with the Cast; Behind-the-Scenes look at the Season Finale
4 August 26, 2008 October 6, 2008 November 5, 2008 12 Commentary by creator Doug Ellin, and actors Adrian Grenier, Kevin Connolly, Kevin Dillon and Jerry Ferrara on "Welcome to the Jungle", "The Day Fuckers" and "The Cannes Kids"; Meet the Newest Member of Entourage! – a short featurette on Doug Ellin's son, Lucas (who plays Ari's son); The Making of Medellin; Medellin Trailer; U.S. Comedy Arts Festival Panel with the cast and crew
5 June 30, 2009 September 14, 2009 September 1, 2009 12 Commentary by creator Doug Ellin, producer Ally Musika, and actors Adrian Grenier, Kevin Connolly and Jerry Ferrara on "Tree Trippers", "Play'n with Fire" and "Return to Queens Blvd."; The Celebrity Factor – behind-the-scenes interviews with cast and crew
6 June 22, 2010 September 6, 2010 July 20, 2010 12 Commentary by creator Doug Ellin, executive producer Ally Musika, and actors Jeremy Piven, Adrian Grenier, Kevin Connolly, Kevin Dillon, Jerry Ferrara and Bob Saget on "No More Drama", "Scared Straight" and "Give a Little Bit"; "Life at the Top" – A look at the making of Season 6 featuring interviews with cast and crew; "A Day at the Speedway" – Behind-the-scenes with the Entourage cast and crew as they race Ferraris at the Auto Club Speedway; ONEXONE PSA (directed by Matt Damon)
7 July 12, 2011 September 12, 2011 July 13, 2011 10 Commentary by creator Doug Ellin, executive producer Ally Musika, and actors Adrian Grenier, Kevin Connolly, Jerry Ferrara and Jeremy Piven on "Hair", "Porn Scenes from an Italian Restaurant" and "Lose Yourself"; "Inside the Hollywood Highlife" — behind-the-scenes of season seven with interviews with cast and crew; "The Shades of Sasha Grey" – an inside look into the world of adult film star Sasha Grey
8 June 12, 2012 June 11, 2012 June 13, 2012 8 "Hollywood Sunset: Farewell Tribute to Entourage"

بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی دەستکاری

ئەنتۆراج لە چەندین وڵاتی دەرەوە ڕیکلامی بۆ کرا، زۆربەی کات ئێچ بی ئۆ پەخشی دەکرد، و بە تەواوەتی لە ڕێگەی ئێچ بی ئۆ ماکس و ئێچ بی ئۆ پەخشکرا، دوو بەش دروستکرا، یەکەمیان ڕاستەقینەکە بوو کە لە لایەن ئێچ بی ئۆ پەخشکرا، دووەمیان ئەوە بوو کە دیمەنە سێکسی و ڕووتەکان لێ قرتێنرا، کە لە وڵاتەکانی دەرەوەدا بۆ بڵاوکردنەوەی زانینی خۆماڵی پەخش دەکرا.

لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، زنجیرەکە لەسەر وێستگە ناوخۆییەکان و دەبلیو جی ئێن ئەمریکا لە وەرزی ۲۰۱۱-۱۲ بڵاوکرایەوە،[٣١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Gilbert, Matthew (July 16, 2004). "Flunkies go to Hollywood in HBO's 'Entourage'". boston.com. Retrieved 2ی Januaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  2. ^ ئ ا ب Bianculli, David and Gross, Terry (2008-02-08). "Oscar Nominee Mark Wahlberg". Fresh Air. Retrieved 2ی Januaryی 2021. {{cite episode}}: Check date values in: |accessdate= (help) Wahlberg discusses "The Departed," life and career.
  3. ^ ئ ا ب Wadler, Joyce with Ryzik, Melena Z. (July 2, 2004). "But Until We Do, You Go Get the Car". The New York Times. Archived from the original on November 16, 2020. Retrieved 3ی Januaryی 2021. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate= (help)CS1 maint: multiple names: پێرستی نووسەران (link)
  4. ^ ئ ا ب McKinley, Jesse (July 11, 2004). "With Friends Like These". The New York Times. Archived from the original on November 16, 2020. Retrieved 4ی Januaryی 2021. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= (help)
  5. ^ ئ ا Levin, Gary (July 15, 2004). "Hangers-on as comedy hook". USA Today. Archived from the original on November 16, 2020. Retrieved 4ی Januaryی 2021. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= (help)
  6. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح Fee, Gayle; Raposa, Laura (June 5, 2005). "For old pal, life's lonely outside Wahlberg's `Entourage'". Inside Track. The Boston Herald. Retrieved 4ی Januaryی 2021. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Archived at rezawardawgz.com July 12, 2012 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..
  7. ^ ئ ا ب McKinley, Jesse (July 16, 2004). "Life and times of a star's posse". International Herald Tribune. Archived from the original on May 16, 2013. Retrieved 5ی Januaryی 2021. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= (help); More than one of |archivedate= و |archive-date= specified (help); More than one of |archiveurl= و |archive-url= specified (help) ١٦ی ئایاری ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ Keck, William (August 13, 2004). "No need for his own 'Entourage'". USA Today. Archived from the original on November 16, 2020. Retrieved 5ی Januaryی 2021. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= (help)
  9. ^ ئ ا De Vries, Hilary (September 5, 2005). "'Entourage' Chillingly Realistic, Insiders Say". The New York Times. Archived from the original on November 16, 2020. Retrieved 5ی Januaryی 2021. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= (help)
  10. ^ ئ ا Fee, Gayle; Raposa, Laura; Hayes, Erin (December 20, 2005). "'Entourage's' Turtle inspiration dies in asthma attack". Inside Track. The Boston Herald. p. O18. Retrieved 5ی Januaryی 2021. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ Hibberd, James (August 7, 2010). "Official: 'Entourage' series will end next summer". The Hollywood Reporter. Retrieved 7ی Januaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  12. ^ Finke, Nikki (September 12, 2012). "EXCLUSIVE: 'Entourage' Movie Screenplay Finally Completed By Creator Doug Ellin; Picks Up 6 Months After TV Series Left Off". Deadline Hollywood. Archived from the original on November 16, 2020. Retrieved 7ی Januaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  13. ^ Flemming Jr., Mike (January 29, 2013). "Warner Bros Gives Green Light To Movie Version Of HBO Series 'Entourage'". Deadline Hollywood. Archived from the original on November 16, 2020. Retrieved 7ی Januaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  14. ^ Rosen, Christopher (September 9, 2013). "'Entourage' Movie Delays Reported As Director Doug Ellin Says He's 'Not Optimistic' About Feature". Huffington Post. Archived from the original on November 16, 2020. Retrieved 7ی Januaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  15. ^ Patten, Dominic (November 20, 2013). "UPDATE: 'Entourage' Movie Gets January Start Date". Deadline Hollywood. Archived from the original on November 16, 2020. Retrieved 7ی Januaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  16. ^ "'Entourage' Gang Back As Movie Finally Begins Filming". Deadline Hollywood. February 19, 2014. Archived from the original on November 16, 2020. Retrieved 7ی Januaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  17. ^ McClintock, Pamela (April 21, 2015). "Summer Box Office: What's Behind Warner Bros.' Risky Move to Release Nine Movies". The Hollywood Reporter. Archived from the original on November 16, 2020. Retrieved 7ی Januaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  18. ^ ئ ا ب Hughes, Sarah (September 7, 2006). "Hollywood exposed; 'Entourage'". The Independent. Archived from the original on November 16, 2020. Retrieved 7ی Januaryی 2021. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= (help)
  19. ^ ئ ا ب Strauss, Gary (April 5, 2007). "'Entourage' men hug it out in a manly way; Friendship truly does matter". USA Today. Archived from the original on November 16, 2020. Retrieved 7ی Januaryی 2021. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= (help)
  20. ^ "Entourage: Season 1". Metacritic. Archived from the original on November 16, 2020. Retrieved 8ی Januaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  21. ^ ئ ا ب "Entourage: Season 3". Metacritic. Archived from the original on November 16, 2020. Retrieved 8ی Januaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  22. ^ "Entourage: Season 5". Metacritic. Archived from the original on November 16, 2020. Retrieved 8ی Januaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  23. ^ ئ ا "Entourage: Season 7". Metacritic. Archived from the original on November 16, 2020. Retrieved 8ی Januaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  24. ^ "Entourage: Season 8". Metacritic. Archived from the original on November 16, 2020. Retrieved 8ی Januaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  25. ^ Tucker, Ken (July 13, 2009). "Entourage' season premiere: Are you still pals with these guys?". Entertainment Weekly. Archived from the original on November 16, 2020. Retrieved 8ی Januaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help) ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  26. ^ "Entourage: Season 8 (2011)". Rotten Tomatoes. Archived from the original on November 16, 2020. Retrieved 8ی Januaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  27. ^ "Entourage". Emmys.com. Archived from the original on November 16, 2020. Retrieved 8ی Januaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  28. ^ "Entourage". HFPA.org. Archived from the original on 16ی Novemberی 2020. Retrieved 8ی Januaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help) ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  29. ^ "Entourage (HBO)". The Peabody Awards. May 2009. Archived from the original on November 16, 2020. Retrieved 8ی Januaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  30. ^ Lambert, David (August 9, 2012). "Entourage - 'The Complete Series' on DVD and Blu-ray: Date, Cost, Extras, Packaging". TVShowsOnDVD. Archived from the original on August 12, 2012. Retrieved 9ی Januaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help) ١٢ی ئابی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  31. ^ "Entourage". WGN America. Archived from the original on February 9, 2013. Retrieved 9ی Januaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری