ئەلن جۆنسن سیرلیف (لە دایکبووی ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٨) کەسایەتی سیاسیی لێبێریایە، ئەو ٢٤ەمین سەرککۆماری لیبێریا بوو لە ماوەی ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٦ تاکوو ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨. ئەلن یەکەم ژنە سەرۆکی ھەڵبژێردراوە لە تەواوی ئەفریقا. ئەو یەکێکە لە براوەکانی خەڵاتی نۆبێل.

ئەلن جۆنسن سیرلیف
بە ئینگلیزی: Ellen Johnson-Sirleaf
لەدایکبوون (١٩٣٨-١٠-٢٩) ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٨ (تەمەن ٨٥ ساڵ)
مۆنرۆڤیا، لیبێریا
ھاوسەرنرخی نەزانراو
پیشەسیاسەتوان، ئابووریناس، entrepreneur، نووسەر
شوێنی کارکردنبانکی جیھانی، Citibank، HSBC، بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان، Open Society Initiative for West Africa
پۆستەکانPresident of Liberia، Finance Minister of Liberia
دانیشتوویواشینگتن دی سی، نایرۆبی، مۆنرۆڤیا
Affiliation stringCouncil of State of Liberia
ئەندامی حیزبیUnity Party، True Whig Party
ئایینMethodism
بەشداربووە لەWorld Economic Forum Annual Meeting 2014
دامەزرێنەرTruth and Reconciliation Commission
ئەندامیAlpha Kappa Alpha، The Links

ئەلن لە زانکۆی ھارڤارد خوێندوویەتی.[١] ئەو بەر لەوەی ببێتە سەرۆک ئەوا لە ماوەی ساڵانی ١٩٧٠ بۆ ١٩٧٤، جێگری وەزیری ئابووری وڵاتەکەی بوو، دواتر ١٩٧٩ بۆ ١٢ی نیسانی ١٩٨٠ بوو بە وەزیری ئابووری. ئەو چەند ساڵێک لە بانکی جیھانی لە ناوچەی کاریبیان و ئەمریکای لاتین کاری کردووە.

دوای ئەوەی ساموێل دۆی لەڕێی کودەتایەکی سەربازییەوە دەستی گرت بەسەر دەسەڵاتی وڵاتی لیبێریا، ئەلن جۆنسن سیرلیف وڵاتەکی جێھێشت بەرەو ئەمریکا، لەوێ لە سایتبانک و ئکواتۆر بانک کاری کرد. دواتر لە ساڵی ١٩٨٥ گەڕایەوە وڵاتەکەی. لەگەڵ ھاتنەوەشی ئەوا بەردەوام بوو لە چالاکییە سیاسییەکانی، لە ھەڵبژاردنەکانی ١٩٩٧ی سەرۆکایەتی بەشداربوو، بەڵام پلەی دووەمی بەدەستھێنا دوای چارڵز تایلۆر.[٢] دواتر لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ٢٠٠٥ بەشداریی کردەوە، ئەمجارەیان براوە بوو، لە ١٦ی کاننوونی دووەمی ٢٠٠٦ دەسەڵاتی گرتە دەست. دوا ئەوە لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠١١، جارێکی دیکە بە سەرۆککۆمار ھەڵبژێردرایەوە.[٣][٤][٥]

لە ساڵی ٢٠١١ لەپاڵ ھەریەکە لە لیما گبۆ و تەوەکەل کرمان خەڵاتی نۆبێل بۆ ئاشتی وەرگرت، ئەمەش لەپایەی ئەو کار و چالاکییانەی ئەنجامیدا بوون بۆ ئاشتی و وەرگەڕخستنی توانای ژنان لەو پڕۆسەیە.[٦][٧]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "The voice of reform". Harvard Gazette. 10 March 2011.
  2. ^ Kasuka, Bridgette (2013). Prominent African Leaders Since Independence. New Africa Press. ISBN 9789987160266.
  3. ^ Fickling, David (23 November 2005). "Johnson-Sirleaf declared Liberian president". The Guardian. London. Retrieved 22 November 2011.
  4. ^ Johnson Sirleaf, Ellen (11 November 2011). "Allow Legal Process to Run Course: Sirleaf on Closure of Media Institutions". Executive Mansion. FrontPageAfrica. Retrieved 11 November 2011.
  5. ^ Mawolo, Adolphus (16 January 2012). "Liberia's Sirleaf takes presidential oath". AFP / Google. Agence France-Presse. Retrieved 16 January 2012.
  6. ^ Ford, Tamasin (9 October 2011). "Ellen Johnson Sirleaf faces a tough presidential election in Liberia". The Guardian. London. Retrieved 10 October 2012.
  7. ^ Johnson Sirleaf, Ellen (11 November 2011). "Allow Legal Process to Run Course: Sirleaf on Closure of Media Institutions". Executive Mansion. FrontPageAfrica. Retrieved 11 November 2011.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری