ئەلقاعیدە

گرووپێکی ئیسلامیی چەکدار

ئەلقاعیدە (بە عەرەبی: القاعدة یان تنظيم القاعدة‎) ڕێکخراوەیەکی بنەماخوازی ئیسلامییە کە ساڵی ١٩٨٨ بۆ شەڕی دژی سۆڤیەت لە وڵاتی ئەفغانستان دامەزراوە. ئەو ڕێکخراوەیە کە تێکڕا ئەمریکا و ئیسرائیل بە دوژمنی ھاوبەشی ھەموو موسڵمانان دەزانن و لەپێناو بەرگرتن بە دەستێوەردانەکانی جیھانی ڕۆژاوایی لە دنیای ئیسلامدا و بڵاوکردنەوەی ئیسلام لە جیھاندا خەباتی چەکدارانە دەکەن.

رێکخراوەی ئەلقاعیدە
تنظيم القاعدة
ئاڵای ڕێکخراوی ئەلقاعیدە
ئایدۆلۆژیاسەلەفی جیھادی
دژە شیعە
دژە مەسیحییەت
دژە کۆمۆنیزم
دژە جوولەکە
دژە ڕۆژاوا
سەرکردەکانئوسامە بن لادن (١٩٨٨ تاکوو ٢٠١١) 
ئەیمەن زەواھیری (٢٠١١–۲۰۲۲)  
ناوچەی
ئۆپەراسیۆنەکان
جیھان
  • بەشێوەیەکی سەرەکی دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوە
ھاوپەیمانان تاڵیبان
دوژمنان ویلایەتە یەکگرتووەکان
 ئێران
 عێراق
 تورکیا
 سووریا
 ئیسرائیل
 ھەرێمی کوردستان
 ناتۆ
 یەکێتیی سۆڤیەت (١٩٨٨–١٩٩١)
 ڕووسیا
 شانشینی یەکگرتوو
 فەڕەنسا
 چین[١][٢]
 عەرەبستانی سعوودی
دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام[٣]
جەنگەکان/شەڕەکانشەڕی تیرۆر
ئاڵای ئەلقاعیدە

و لە ڤیدیۆیەک ھیلاری کلینتۆن خۆی دان بەوە دادەنێت کە خۆیان دامەزرێنەری ڕێکخراوی ئەلقاعیدەن بۆ ئەوەی بجەنگن لە دژی سۆڤیەت[٤][٥]

ئوسامە بن لادەن بناغەدانەر و سەرۆکی ئەلقاعیدە بوو کە ڕێکەوتی ٢ی ئایاری ٢٠١١ لەلایەن سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە لە پاکستاندا کوژرا.[٦]

ھێرشەکان دەستکاری

 
نایرۆبی، کینیا: ۷ی ئابی ۱۹۹٨داروسسەلام:۷ی ئابی ۱۹۹٨ عەدەن: ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٠سەنتەری بازرگانی جیھانی، ئەمریکا: ۱۱ی ئەیلوولی ۲۰۰۱ پێنتاگۆن، ئەمریکا: ۱۱ی ئەیلوولی ۲۰۰۱ئەستەمبوڵ، تورکیا: ١٥ و ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٣

ھەندێک لەو کردەو کە ئەلقاعیدە بەئاشکرا لە ئەستۆی گرتوون بریتین لە:

  • ساڵی ١٩٩٣، ھێرش بۆ پاپۆڕێکی ئەمریکایی لە مۆگادیشۆ کە بوو بەھۆی کوژرانی ١٨ سەربازی ئەمریکایی،
  • ساڵی ١٩٩٥، تەقاندنەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە ڕیاز کە بوو بەھۆی کوژرانی ٥ سەربازی ئەمریکایی،
  • ساڵی ١٩٩٨، تەقاندنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە نایروبیا و داروسسەلام کە ٢٢٤ کوژراوی لێ کەوتەوە،
  • ساڵی ٢٠٠٠، ھێرش بۆ پاپۆڕێکی تر لە یەمەن کە ١٧ کوژراوی لێ کەوتەوە،
  • ساڵی ٢٠٠١، کوتانی دوو فڕۆکەی ڕفێنراو بە بورجە جمکەکانی ناوەندی بازرگانیی جیھانی لە نیویۆرک و فڕۆکەیەکی ڕفێنراوی دیکە بە پەنتاگۆن کە زیاتر لە ٣٠٠٠ کەسی کردە قوربانی،
  • ساڵی ٢٠٠٤، تەقینەوەکەی جێژنی قوربان لە ھەولێر کە بوو بەھۆی کوژران و برینداربوونی سەرجەم ٢٥٠ کەس.[٧]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "The Chinese regime and the Uyghur dilemma" Summary of Castets, Rémi (2003). "The Uyghurs in Xinjiang – The Malaise Grows". China Perspectives. 2003 (5). doi:10.4000/chinaperspectives.648. Retrieved 10 June 2012.
  2. ^ "Threats to China from Al Qaeda".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ "به‌رپرسی قاعیده: ڕوو له تاڵیبان و پشت له داعش بكه‌ن". www.kurdistan24.net. Retrieved 2021-03-28.
  4. ^ "Hilary Clinton Admitting as they founder of isis and al qaeda". Retrieved 17ی Marchی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٩ی ئایاری ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Hillary Clinton: 'We Created al-Qaeda'
  6. ^ ماڵپەڕی ڕووداو: ئوسامە بن لادەن کێ بوو؟ ٥ی ئایاری ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ شەبانی، ئەحمەد؛ فەرھەنگی زانستی سیاسی؛ بڵاوگەی زانستگای کوردستان (سنە)؛ ساڵی ٢٠١٠؛ لاپەڕەی ٢٨.