ئەعزاز شارێکە لە باکووری-خۆراوای سووریا کە نزیکەی٣٠ کیلۆمەتر لە حەلەبەوە دوورە. بە پێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٤ ژمارەی دانیشتووانی ئەعزاز ٣١، ٦٢٣ کەسە.[١] بە پێی ھەندێک لە سەرچاوەکان زۆربەی دانیشتووانی ئەعزاز لە ساڵی ٢٠١٥دا عەرەبی سوننین بەڵام چەندین بنەماڵەی کورد کە بە زمانی عەرەبی قسە دەکەنیش لەوێ ھەن.[٢]

شەڕی ناوخۆیی سووریا دەستکاری

لە ١٩ی مانگی ٧ی زایینی ئەعزاز کەوتە ژێر دەستی بەرھەڵستکارانی سووری. ئەعزاز لە ڕووی ئەوە کە ڕێگایەکی زۆر نزیک و ستراتیجیکە بۆ سەر سنووری تورکیا، شارێکی زۆر گرینگە.

لە مانگی یەک و دووی ٢٠١٦ ئەعزاز کەوتە بەر ھێرشی شەڕەڤانانی کورد و ئەمە کاردانەوەی توندی تورکیای بەدواوە بوو.[٣]

پەراوێزەکان دەستکاری