ئەشکەوتی بێستوون یان ئەشکەوتی دیان و بێستوون، ئەشکەوتێکە لەسەر چیای برادۆست، بە دووری ٥٠ کەمتر لە ٤٥ کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری ڕۆژاوای شاری سۆران لە پارێزگای هەولێر، ئەم ئەشکەوتە گەورەترین ئەشکەوتی هەرێمی کوردستان و عێراق هەژمار دەکرێ.[١]

ئەشکەوتی بێستوون
ئەشکەوتەکە لە ڕووی دەرەوە
شوێنزاگرۆس، سۆران، پارێزگای هەولێر، باشووری کوردستان
قووڵینەدۆزراوەتەوە
جیۆلۆجیبەردەقسڵ
سەختییەکجار زۆر
کۆسپەکانقووڵکەی ستوونی

بۆ یەکەم جار هێنرێ فیڵد (Henry Field) لە ساڵی ١٩٣٤ دا سەردانی کردووە، بەڵام هیچ بەڵگەیەکی نەدۆزیوەتەوە بۆ دەستنیشان کردنی مێژوو و سەردەمەکەی. دووبارە لە ساڵی ١٩٥٠ دا هێنری فیڵد و فوواد سەفەر سەردانیان کردۆتەوە و هەڵکۆڵینیان تێیدا ئەنجام داوەو چەند کەلووپەلێکی درووستکراوی دەستکردیان طییدا دۆزیوەتەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چاخی بەردینی نوێ.

لە قووڵای ئەشکەوتی بێستوون دا چەند گۆمێکی ئاو دەبینرێ لەگەڵ چەندین چۆڕاوگەی کلسی کە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش شۆر بوونەتەوە. ئەم ئەشکەوتە بە ئەشکەوتی بێ بن ناسراوە، کە هەندێک گەڕیدەی جیۆلۆجی بۆ چەند کاتژمێرێک چوونەتە ناو قووڵایی ئەشکەوتەکەو نەگەیشتوونەتە کۆتایی.

لە ناو ئەشکەوتەکەدا چەندین بۆشایی فراوان هەیە کە جێگای دەیان کەس دەبێتەوە. هەروەها تا ئێستا لێکۆڵینەوەی زانستی بۆ نەکراوە، بەڵام بە گەورەترین ئەشکەوتی ناوچەکە دادەنرێت.

پێشانگای وێنە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 24ی Aprilی 2014. Retrieved 30ی Septemberی 2015. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٢٤ی نیسانی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.