ئەسوان (بە عەرەبی: أسوان‎) ناوی شارە و مەڵبەندی پارێزگایە بە ھەمان ناو لە باشووری وڵاتی میسر و گرینگترین باژێڕەکانی شارستانیەتی گەلی (نۆبە) ەیە. کەوتۆتە لێواری رۆژھەڵاتی رووباری مەزنی نیل نزیک یەکەم تاڤگە. دانیشتووانی ژمارەیان دەگاتە نۆسەد ھەزار کەس. ناوی ئەسوان لە لیستی یۆنسکۆ تۆمارکراوە وەک یەک لە (شارە بەھرەمەندەکان).[١]

ئەسوان لە زەمانی میسری کۆندا بە «سونو» دەناسرا واتە (باژێر) چونکە ئەوسا کەوتبووە سەر دوڕیانی کاروانی بازرگانان رووەو وڵاتی «نۆبە».[٢] لە رۆژگاری رۆمیەکان پێی گوتراوە «سین»، نووبیەکانیش کردوویانە بە «یەباسوان». ھەروەھا بە وڵاتی زێر ناسراو بوو بە ھۆی ئەو ھەموو گۆڕە دیتراوەی پاشا فیرعەونیەکان.

ئەسوان زێدی نووسەری میسر (عەباس مەحموود عەقاد)ە، کە بە رەچەڵەک کوردە و دایکی لە بنەڕەتدا خەڵکی ئامەدە لە باکووری کوردستان. لە کتێبی «من» لە باسی دایکیدا دەڵێت: «بنەماڵەی باوانی دایکم ھەموویان کوردن، دەمانێکی نزیکە لە دیاربەکرەوە ھاتوون، یەکم بەرچاو کەوت شێوەی ڕەنگ و بەژنی وەک نەتەوەکانی باکوور بوو».[٣][٤]

پێشانگا دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ https://en.unesco.org/creative-cities/aswan تۆڕی شارە خولقێنەرەکان - یۆنسکۆ
  2. ^ https://web.archive.org/web/20170917232952/http://www.marefa.org/%D8%A3%D8%B3%D9%88%D8%A7%D9%86 ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سایتی المعرفە: ئەسوان
  3. ^ «لقد كانت أسرة أمي من أبويها جميعا كردية قريبة عهد بالقدوم من ديار بكر، وقد رأيت أحدهم لا تميزه من أمم الشمال في لونه وقامته» من كتاب "أنا"، مقالة بعنوان "أمي"
  4. ^ محەممەد عەلی سوێرەکی، سایتێکی کوردیە 01 کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری