ئەسعەد عەبدولئەمیر عەبدولغەفار ئەلعیدانی (بە عەرەبی: أسعد عبد الأمیر عبد الغفار العیدانی‎؛ لەدایکبووی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٧ لە بەسرە) سیاسەتمەدار و بازرگانێکی عێراقیە و لە ٢٠١٧ وەک پارێزگاری بەسرا دیاریکراوە، دەرچووی کۆلێژی ئەندازیاریە لەبەشی ئەلیکترۆنی (١٩٩٣)

ژیاننامە دەستکاری

ئەسعەد ئەلعیدانی لە ١کانونی دووەمی ١٩٦٧لەشاری بەسرە لە باشووری عێراق لەدایک بووە، باوکی سەرۆک خێڵی عیدان بووە لە ھۆزی عەنزە، بەشداربوویەکی چالاکی ڕاپەرینی شەعبانیە بووە (١٩٩١)کە دوای بێ ئەنجامی ڕاپەرینەکە ڕووی کردۆتە ئێران دواتر گەڕاوەتەوە عێراق و لەلایەن ھێزە چەکدارەکانی عێراق١٩٩٥ دەستگیرکراوە و حوکمی لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە پاشان حوکمەکەی بۆ زیندانی تاھەتایی گۆڕدراوە لە ساڵی ٢٠٠٣ بەھۆی ڕووخانی ڕژێمی عێراق دوای ھەشت ساڵ لە زیندان ئازاد دەکرێت، دواتر دەبێت بەئەندام لەدەستەی زیندانیانی سیاسی عێراق و ناساندنی تاوانەکانی ڕژێمی سەددام، پاشان دەبێتە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێری بەنکی وڵاتە ئیسلامیەکان و دەبێت بەپیاوی بازرگان کە پاشان پلەی بەرێوەبەری بەنکی عێراقی بۆ بازرگانی وەردەگرێت بۆ ماوەی پێنج ساڵ، ھەروەھا جێگری ئەمینداری گشتی پارتی کۆنگرەی نیشتمانی عێراقیە

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری