ئەستێرەی سوور () ھێمایەکی گرنگی پێنج پەڕی پڕکراوە کە لە باری مێژووییەوە زۆرتر لەگەڵ بیرۆکەی کۆمۆنیستی لە پەیوەندیدا بووە و بە شێووەیەکی تایبەت وێرای چەکوچ و داس نیشان دراوە؛ بەڵام لە سەدەی بیست و یەکەمدا بە تەواوی وەکوو ھێمایەک بۆ سۆسیالیزم بە کار ھاتووە. ئەم ھێمایە لە ئاڵاکان، نیشانەکانی حکۆمەتی، بیناکانی یادکردنەوە، خەملینۆکەکان و ھەروەھا لۆگۆکان بە کار ھاتووە.

ئەستێرەی سوور

شیکردنەوەیەک سەبارەت بە ئەستێرەی سوور، پێنج پەڕی ئەستێرەکە ھێمایەک لە پێنج قامکی دەستی کرێکار دەزانێت، ھەروەھا شیکردنەوەکانی دیکە ئەمەیان وەکوو پێنج کیشوەری جیھان زانیوە. جگە لەمە لە یەکێتیی سۆڤیەت ئەم شیکردنەوە پێشنیار کرابوو کە پێنج پەڕەکەی ئەستێرەی سوور ھێمایەکە لە پێنج گرووپی کۆمەڵایەتی کە وڵاتانی سۆڤیەت بەڕەو سۆسیالیزم ڕێبەری دەکەن: لاوەکان، سەربازەکان، کرێکارانی کارخانەکان، وەرزێران و خەڵکی لادێ، و ڕۆشنبیران. لە نیشانەی حکۆمەتی سۆڤیەت، ئەستێرەی سوور نیشانەی ئەرتەشی سوور و دەزگای سەربازییە کە لە تەنیشتی چەکوچ و داس کەوتووە و لەسەریەکەوە نیشانەیەک لە کاری ئاشتیخوازانە بە ئەژمار دێت.

واتای ئەستێرەی سوور لە وڵاتەکانی جۆراوجۆر لە سەرانسەری ئەورووپا جیاواز بووە. تۆزێک لە وڵاتەکانی پەیمانی وارشۆی پێشوو وەکوو ئوکراینا داوا دەکەن کە ئەمە ھێمایەک لە ئایدیۆلۆژیایەکی تەواوخوازانەیە و یاساکانێکیان بۆ قێخەکردنی پەسەند کردووە.[١][٢] بەڵام لە لە زۆربەی وڵاتەکانی دیکەی ئەورووپایی ڕوانگەیەکی ئەرێنی بە ھێمای ئەستێرەی سوور لە ئارادا ھەیە و وەکوو ھێمایەکی دژەفاشیزم، و بەرخۆدان دژ بە داگیرکەریی نازییەکانی دەزانن. ئەستێرەی سوور ھەروەھا لە کۆنتێکستێکی ناکۆمۆنیستی بە کار دەچێت و بەر لە پەیدابوونەوەی ئەم بزووتنەوەکان، لە سەدەی نۆزدەیەم لە نیشانەی وڵاتەکان و دەوڵەتەکان بە کار دەچوو. بەسبار ئەستێرەی سوور لە ئاڵای نیوزیلاند و ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا بە کار چوو. ئەستێرەی سوور ھەروەھا وەکوو لۆگۆی کۆمپانیاکانێک وەکوو بەشکۆی مەزنی تێکساکۆ و بەشکۆی فرەنەتەوەیی بیرەی ھاینەکەن بە کار چووە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "پۆرۆشنکۆ یاساکانێک بۆ بە تاوانبارزانینی ڕەژیمەکانی کۆمۆنیست و نازی واژۆ کردەوە". ئینترفەکس ئوکراینا (بە ئینگلیزی). ١٥ی ئایاری ٢٠١٥. Retrieved 22ی Marchی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)
  2. ^ "پۆرۆشنکۆ یاساکانێک واژۆ کرد بۆ کۆمۆنیزمسڕی لە ئوکراینا". پراڤدا (بە ئۆكراینی). ١٥ی ئایاری ٢٠١٥. Retrieved 22ی Marchی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)