ئیمپیریزم

(لە ئەزموونگەراییەوە ڕەوانە کراوە)

لە مەعریفەتناسیدا، ئیمپیریزم یا ئەزموونباوەڕی ئەو تیۆرییەیە کە دەڵێ زانایی یا پاساو لە پلەی یەکەما تەنیا دەگەڕێتەوە بۆ ئەزموونکردن لە ڕێگای ھەستەکانەوە.[١] ئیمپیریزم و ڕاسیۆنالیزم و سکێپتیزم چەند ڕوانگەی جیاجیا و لە ھەندێ ڕووەوە دژبەیەکن لە مەعریفەتناسیدا. لە جیاتیی فیترەت و داوونەریت، ئیمپیریزم جەخت لە ڕۆڵی ئەزموون دەکاتەوە لە شێوەگرتنی ئایدیاکاندا.[٢]

جۆن لۆک، فەیلەسووفی بریتانیی پێشەنگی ئیمپیریزم.

فەیلەسووفانی ئیمپیریست باوەڕیان ئەوەیە کە ناسیاریی ئینسان بەناچار لە ڕێگەی ڕوانینەوە بەرھەم دێ. ناسیارییەک کە بە ھۆی ھەستەکانەوە لە جیھان بە دەستی دێنین سەرەتاییترین شێوەی ناسیارییە. ئەزموونی ھەستەکی، لە کردەوەدا، ھەمووی ئەو شتەیە کە لە بەردەستمانە و، ئاخێزگەی سەرەکیی ھەموو ماریفەتی مرۆڤە. ڕەنگە جیھان ھیچ لەو وێنەیە کە دێتە پێش چاوی مرۆڤ نەچێت. ئیمپیریستەکان دەڵێن بەتەواوی ئیمکانی ئەوە ھەیە کە جگە لە من ھیچ شتێ دیکە نەبێ.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Psillos, Stathis; Curd, Martin (2010). The Routledge Companion to Philosophy of Science (1. publ. in paperback ed.). London: Routledge. pp. 129–38. ISBN 978-0415546133.
  2. ^ Baird, Forrest E.; Walter Kaufmann (2008). From Plato to Derrida. Upper Saddle River, New Jersey: Pearson Prentice Hall. ISBN 978-0-13-158591-1.[پەڕە پێویستە]
  3. ^ Robinson, Dave; Mayblin, Bill (2004). Introducing Empiricism.