ئەزبەری

(لە ئەزبەریدەوە ڕەوانە کراوە)

ئەزبەری جۆرێکە لە خواردنەوەی نیمچەبەستووی تامدار کە لە شلەیەکی تامدار وەک شەربەت، کە پلەی گەرمییەکەی بۆ ٣ پلەی سیلیزیی ژێر سفر نزم دەکرێتەوە دروست دەکرێت، بەڵام لەبەر بوونی شەکر تێیدا کە پلەی بەستنی دادەبەزێنێت نایبەستێت. لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام دەجوڵێنرێت تا بە یەک پارچەی گەورە نەیبەستێت و سەھۆڵی ورد ورد پێکبێنێت.[١]

ئەزبەری
ئەزبەری لەنێو دەفرێکدا
ناوە جێگرەکانئەزبەری

وشەڕەتناسی دەستکاری

وشەی ئەزبەری لە وشەی «أزْبَرِي» لە عەرەبیی عێراقییەوە وەرگیراوە کە لە کۆندا عێراقییەکانی بەغدا بەکاریان ھێناوە کە ئەویش لە raspberry (بە مانای تووتڕک) لە ئینگلیزییەوە وەرگیراوە هاتووە[٢][سەرچاوەیەکی باشتری پێویستە]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Slushy»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١.
  2. ^ "ئەزبەری مانای چییە؟‌". knwe.org. Retrieved 2023-06-16.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری