عەبدوڕەحمان کوڕی سەخر دوسی یان عەبدولشەمس کوڕی سەخر دوسی ناسراو بە ئەبوو ھورەیرە (بە عەرەبی: أبو هریرة) یەکێک بووە لە ھاوەڵە پایەبەرزەکانی پێغەمبەر. بە کۆ دەنگی ئەھلی فەرموودە ئەبوو ھورەیرە یەکەم ھاوەڵ بووە کە زۆرترین فەرموودەی ڕیوایەت کردووە و لەبەری بووە. لە سەردەمی نەفامیدا ناوی "عبدالشمس کوڕی سەخر" بوو، پاشان کە موسڵمان بوو پێغەمبەر ناوی نا عەبدوڕەحمان کوڕی سەخر دوسی؛ نازناوی (دوسی) دەگەڕێتەوە بۆ ناوی ھۆزی دوس کوڕی عدنان کوڕی عبدالله کوڕی زھران.

ئەبو ھورەیرە
ناو: ئەبو ھورەیرە
ناوی تەواو: عەبدوڕەحمان کوڕی سەخر دوسی
ڕێکەوتی لەدایکبوون: ٥٩٩ ز
ڕێکەوتی مردن: ٦٧٦ ز
شوێنی مردن: مەدینە  عەرەبستانی سعوودی
مەزھەب: قورئان ، فەرموودە ، سوننەتەکانی پێغەمبەر
بیروباوەڕ: ئیسلام
بواری کردوکۆش: گێڕانەوەی فەرموودە
کارتێکەری: محەمەد کوڕی عەبدوڵا ، تەفیل کوڕی عەمری دوسی

سەرچاوە دەستکاری