ئەبوو مەھدی موھەندیس

جێگری پێشوی سەرۆكی حەشدی شەعبی


جەمال جەعفەر محەممەد عەلی ئال ئیبراھیم (بە عەرەبی: جمال جعفر محمد علي آل إبراھیم‎، یان ئەبوو مەھدی موھەندیس کە لە ئێران بە جەمال ئیبراھیمی ناسراوە؛ لەدایکبووی ١ی تەممووزی ١٩٥٤، بەسرە – مردووی ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، بەغدا) سەرکردەیەکی سیاسی و سەربازی ئێرانی و عێراقی بوو. ئەبوو موھەندیس یەکێک بوو لەسەرکردەکانی حەشدی شەعبی. ھاوژینەکەی ئێرانی بوو. لە ساڵی ١٩٧٧ بەشی ئەندازیاری شارستانی لە زانکۆی تەکنۆلۆژی بەسرا تەواو کرد.

ئەبوو مەھدی موھەندیس

لەدایکبوون (١٩٥٤-0٧-0١) ١ی تەممووزی ١٩٥٤
مەرگ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠(٢٠٢٠-٠١-٠٣) (٦٥ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگھێرشی ئاسمانی
شوێنی دۆزینەی تەرمنزیک فڕۆکەخانەی بەغدا
نیشتەجێیبەغدا
نەتەوەعەرەب
ناوەکانی ترجەمال ئیبراھیمی
پیشەسیاسەتمەدار -جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی
چالاکبوون٢٠٢٠–١٩٧٧
حیزبی سیاسیپارتی دەعوەی ئیسلامی عێراقی
ئایینئیسلام

ژیاننامە دەستکاری

لە ١٩٥٤ لە بەسرا لەدایک بوو، لە ١٩٧٧بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری شارستانی وەرگرتووە دواتر لە ئێران بەکالۆریۆسی لە زانستە ڕامیاریەکان وەرگرتووە و لەھەمان بەش دکتۆراشی وەرگرتووە ھەروەھا زانستیە شیعیەکانی خوێندوە لەلایەن موحسین ئەلحەکیم.

لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کوژرا.

ئەزموونە ڕامیارییەکان دەستکاری

لە قۆناغی ناوەندی خوێندنی بۆتە ئەندام لە پارتی دەعوەی ئیسلامی، لەدوای ڕووداوەکانی ڕەجەب (١٩٧٩)لەگەڵ پۆلێک لە ھاورێکانی دەستگیردەکرێت و لەدادگای شۆرشی عێراق دادگایی دەکرێت بەڵام دوای کوژرانی محەممەد باقر ئەل حەکیم لە (١٩٧٩)لەلایەن سەددام حوسێن ەوە ئازاد دەکرێت و عێراق جێدەھێلێت بە ئاراستەی ئێران (١٩٨٠)، لە (١٩٨٥)دەبێت بە ئەندام لە ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراقی لە ھەردوو بواری سەربازی و ڕامیاری بەتایبەت لە فەیلەقی بەدرتاوەکو کۆتایی نەوەدەکان. لەدوای ڕووخانی ڕژێمی سەددام حوسێن لە ٢٠٠٣لەلایەن پارتە شیعیەکانی عێراق ڕۆلی پێدەدرێت و شوێنپەنجەی دیاردەبێت لە پێکھێنانی ئیتلافی وەتەنی ئەلموەحەد وئیتلافی وەتەنی ئەل عیراقی دواتر دەبێت بە یەکێک لە سەرکردەکانی حەشدی شەعبی.

تاوانەکان دەستکاری

بەپێی ھەواڵەکانی CNN کە لە سەرچاوەیەکی ھەواڵگری سەربازی ئەمریکی دەستی کەوتووە، ئەبوو موھەندیس لەلایەن پۆلیسی نێودەولەتی (ئەنتەرپول) داواکراوە بەھۆی تەقاندنەوەی باڵوێزخانەکانی ئەمریکا و فەرەنسا لە لە کوێت لەڕێگای ترومبێلی بۆمبڕێژکراوەوە لە کانونی یەکەمی ١٩٨٣کە بەھۆیەوە پێنج ھاوڵاتی گیانیان لەدەستدا لەگەڵ برینداربوونی ٨٦ کەسی تر، کە بەھۆیەوە دادگای باڵای کوێت فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرکردووە لە ١٩٨٤.

ھەروەھا ھەڵی داوە یەکێک لە فرۆکەکانی ھێلی ئاسمانی کوێتی برفێنێت (١٩٨٤)، ھەروەھا لە (١٩٨٥)ھەوڵی تیرۆرکردنی ئەمیری کوێتی داوە کە ئەوکات پارتی دەعوە بەرپرسیارێتی ئەم کارانەی لەئەستۆگرت وەک دژایەتی کردنێکی کوێت بۆ پاڵپشتی عێراق لە جەنگی دژ بە ئێران.

دوای کەوتنی موسڵ دەستکاری

لەدوای گرتنی شاری موسڵ لەلایەن داعشەوە ھێزەکانی حەشدی شەعبی پێکھات لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دژ بە ھێزەکانی داعش، ئەبوو موھەندیس لەم بوو بە جێگری سەرۆکی ھێزەکانی حەشدی شەعبی، لە بڵاوەپێکردن و کوشتنی خۆپێشاندەرانی بەغدا و شارەکانی باشووری عێراق (٢٠١٩)ڕۆڵی سەرەکی ھەبوو ھەروەھا بەیەکێک بوو لەوکەسانەی کە ھێرشی کردە سەر قونسولخانەی ئەمریکا لە بەغدا و فرۆکەخانەی کەیوان لە کەرکوک (٢٠١٩)لە (٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠)لەلایەن ئەمریکاوە لەگەڵ قاسمی سولەیمانی لەشوێنێکی نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کوژرا.

کوژرانی لە فرۆکەخانە دەستکاری

دوای ڕووداوەکانی خۆپیشاندانەکانی عێراق و کوشتنی سەربازێکی ئەمریکی و هێرشی ئاسمانیی ئەمریکا کوشتنی دەیان سەربازی حەشدی شەعبی و هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، قاسم سولێمانی لەلایەن عادل عەبدولمەھدی بانگهێشت دەکرێ و ئەویش بە سەردانێک لە درەنگانێکی شەودا دەگاتە فرۆکەخانەی بەغدا و ئەبوو مەهدی موهەندیس لەوێ پێشوازی لێ دەکات و، دوای دەرچوونیان لە فڕۆکەخانە، لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی دەکوژرێت. لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە ٣ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە عێراق ڕاگەیاندرا.[ژێدەر پێویستە]

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری