بایۆلۆجی بۆشایی لەسەر بارام ئەکسۆمارس (بە ئینگلیزی: ExoMars) پرۆژەیەکی گەورەی پێشکەوتووی دەزگای بۆشایی ئەوروپی (ئیسا)، بە ھاوکاری دەزگای بۆشایی رووسی (رۆسکۆسمۆس) بە ئامانجی لێکۆلینەوە لەسەر بوونی ژیان لەسەر مەریخ لە ئێستا و لە رابردووشدا لە رێگەی ناردنەوەی زانیاری لە لایەن ئەو ئامێرەوە کە لەلایەن ٢ مووشەکی پرۆتۆنی رووسی رەوانەی سەر ھەسارەی مەریخدەکرێ، ھەنگاوی یەکەم بە مانگی دەسکرد کە بە یارمەتی سیستەمی TGO و کەشتیەکی بۆشایی جێگیر بۆ بەھای کەش و ھەوا پێویستی بە سیستەمی EDMە، ئەو ئامێرە پێویستە لێکۆلینەوە لەسەر پشتێنەی کەش و ھەوا و وە گەران بە دوای گازی میسان،

  • ئەو ئامێرە کەشتیەکی مەریخیە سەر بە دەزگای ئەوروپایە دروستکرایە لۆ لێکۆلینەوە لەسەر رووی بارام و ناوەوەی بارام وە لێکۆلینەوە لەسەر چۆنیەتی ژیان لەسەر مەریخ
وێنەی ئامێری دەرکی مەریخ

ئامانجە گرنگەکان دەستکاری

ئەو ئامێرە و ھەموو ئامێرە گەردوونیەکان چەندین کەرەستە و کەل و پەلی پێویستە و ئامانجی تایبەتی خۆیان و ھەیە و ھەر ئامێرێکیش ئامانجی جیاوازی ھەیە لە بەدەست ھێنانی زانیاری و لێکۆلینەوە زیاتر لۆ مرۆڤ و مرۆڤایەتی ئامێری (ئێکسۆمارس) یش چەندین ئامانجی ھەیە و دەیەوێ لێکۆلینەوەی زیاتر لەسەر ھەسدارەی مەریخ بکا ئەوانەش:

  • پێداویستی بەرگی قوورس بۆ یارمەتیدانی کەوتنە خوارەوەی لە مەریخ
  • پێداویستی کەل و پەلی ھەڵکۆلین بۆ ئەوەی لەسەر مەریخ ژێر خاکەکەی ھەلبکۆلێ و لێکۆلینەوەی لەسەر بکا
  • پێداویستی کۆنترۆلکردنی جوولەی ئامێرەکە لۆ لێکۆلینەوە لەسەر رووی ھەسارەکە بە ھۆکاری پەیوەندی
  • پێداویستی وەرگری وزەی خۆری بۆشایی لەسەر رووی بارام

وە لۆ زانیاری زیاتر و لێکۆلینەوەی زیاتر چەند ئامانجی ھەیە ئەوانیش:

  • لێکۆلینەوە لەسەر پێداویستیەکانی ژیان لەسەر ھەسارەی بارام لە ئێستا و لە داھاتووش
  • لێکۆلینەوە لەسەر گازەکان و پشتێنەی کەشج و ھەوای مەریخ وە لێکۆلینەوە لەسەر چۆنیەتی دروستبوونی
  • لێکۆلینەوە لەسەر جۆری بیرە ئاویەکانی مەریخ
  • لێکۆلینەوە لەسەر رووی مەریخ لۆ دیاریکردنی مەترسیەکانی لۆ ئەو کەشتیانەی کە لە داھاتوو بەرەو رووی مەریخ رەوانە دەکرێن
  • لێکۆلینەوە لە ژێر خاکی مەریخ لۆ پێداویستیەکانی ژیان

وە کاروانی کەشتی ئاسمانی (ئێکسۆمارس) ٢ ھەنگاوە، ھەنگاوی یەکەم لە سالی ٢٠١٦ ئەنجامدرا و ھەنگاوی دووەم لە سالی ٢٠٢٠ ئەنجام دەدرێ

پێشانگا دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری