ئێوارەی پەروانە

ڕۆمانێکی نووسراوی بەختیار عەلی

ئێوارەی پەروانە ڕۆمانێکی کوردییە لە نووسینی بەختیار عەلی. ڕۆمانەکە پێک ھاتووە لە ٢٢ بەش و بەشێکی کۆتایی. نووسینی دە مانگی پێچووە، لە کانوونی دووەمەوە تا تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩٧. ڕۆمانەکە لەلایەن ناوەندی ڕھەندەوە لە ساڵی ١٩٩٨ لە سوید بڵاوبووەوە.[١]

ئێوارەی پەروانە
وێنەی سەربەرگی وەشانی ئەندێشە
سەردێڕی سەرەکیئێوارەی پەروانە
وڵاتکوردستان، عێراق
زمانکوردی
بابەتڕۆمان
چەشن
  • ڕاستیی جادوویی
  • خەیاڵی
بڵاوکەرەوەئەندێشە
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
١٩٩٨
جۆری کتێب
  • چاپ (ھاردباک و پەیپەرباک)
  • ئەلکترۆنی (پی دی ئێف)

دوای بڵاوکردنەوەی ئەم ڕۆمانە، بەجتیار عەلی سەرنجی زۆری بۆلای خۆی ڕاکێشا. ھاوکات ئەم ڕۆمانە دووەم ڕۆمانی بەختیار عەلییە.

کورتەی ڕۆمانەکە دەستکاری

چونکە ھیچ جێیەک نییە بۆئەوەی تێیدا بژین لە شاردا، ژنە گەنجەکان ھەڵدێن بۆ شوێنێک لەسەر بەرزایی شاخەکان، شوێنێک دوور لە دونیا ئەویش «سەرزەمینی عاشقان» ە.

بۆ پەروانە و ھاوڕێکانی، ژیانی ڕۆژانەیان چەند سنوورێکی نەشکێنەری ھەیە. باوکەکان، براکان، پارێزەرە زۆردارەکان نەریت و ئیمانێک لە پشت ملیانەوەیە. ھیچ ژوورێک نییە بۆ بەھرەکانیان و ھیچ ژوورێکیش نییە بۆ عەشق. یەک لەدوای یەک لە شاردا دیارنامێنن - لەگەڵ خۆشەویستەکانیاندا. بۆ کوێ دەڕۆن؟

کاتێک پەروانە دیارنامێنێت، دونیا دەڕوخێت بەسەر خوشکەکەیدا کە ناوی خەندانە. ئەو دەگەڕێت بۆ شوێنەوارەکانی پەروانە لەگەڵ ھاوڕێ و ھاودەمەکانیدا. شوێنە شاراواکەی سەر چیا بەرزەکان فێردەبێت کە «سەرزەمینی عاشقان» ە، کە خۆشەویستەکان ویستبوویان ھەموو ھیواکانیانی تێدا بێننە دی. چی ڕوودەدات بەسەر ئەوانەی ڕزگاریان دەبێت ناتوانن وشەیەک بدۆزنەوە؟

وەرگێڕانەکان دەستکاری

فارسی (غروب پروانه)، ٢٠١٧ دەستکاری

وەرگێڕانی فارسیی ئەم ڕۆمانە لەلایەن مەریوان ھەڵەبجەییەوە کراوە کە لە ساڵی ٢٠١٧دا لەلایەن «نشر نیماژ» ەوە بڵاوکراوەتەوە. کتێبەکە پێکدێت لە ١٣٦ لاپەڕە.[٢]

ئەڵمانی (Perwanas Abend)، ٢٠١٩ دەستکاری

لە ساڵی ٢٠١٩، کتێبەکە بە ئەڵمانی لەلایەن دەزگای «یۆنیۆنسفێرلاگ» ی ئەڵمانییەوە بڵاوکرایەوە. کاری وەرگێڕانی کتێبەکە لەلایەن «ڕاوێژ سەلیم»[٣] و «ئوتە کانتێرا لانگ» ەوە کراوە و پێکدێت لە ٢٨٨ لاپەڕە.[١][٤][٥]

عەرەبی (مَسَاءُ الفراشة)، ٢٠١٩ دەستکاری

کتێبەکە لەلایەن «فەدوا دەروێش» ەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی عەرەبی و لە ماوەیەکی نزیکدا کتێبەکە لەلایەن دەزگای «دار الخان» ی عەرەبییەوە بڵاودەکرێتەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ئێوارەی پەروانە بە ئەڵمانی بڵاو دەبێتەوە[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی چاودێر، ڕۆژی ٢٢ی ئابی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
  2. ^ ژپنک: ISBN 978-600-367-115-7
  3. ^ ڕاوێژ سەلیم
  4. ^ ڕاوێژ سەلیم، باس لە پرۆسەی گەیاندنی تێکستی کوردی بە زمانە ئەوروپاییەکان دەکات ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی دەنگی ئەمریکا بەشی زمانی کوردی، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  5. ^ ژپنک: ISBN 978-3-293-00553-2
  • Ehmed Zade, Haşim, Nation and novel, a study of Persian and Kurdish narrative discourse, Opsala، ٢٠٠٣.