ئێم کیو -٩ ریپەر فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانە، لە دوورەوە مرۆڤ کۆنرتۆڵی دەکات و بۆیەکەم جار لە ساڵی ٢٠٠١ فڕیندرا بە ئاسماندا و پاشان لە بەفەرمی لە ساڵی ٢٠٠٧ ناسێندرا.

دیمەنێک لە فڕۆکەی MQ-9

گوژمەی پرۆژەی ئەم فرۆکەیە نزیکەی ١٢ میلیارد دۆلاری ئەمریکیە و نرخی ھەر دانەیەک لەم فڕۆکەیەش نزیک ١٦ میلیۆن دۆلاری ئەمریکیە.

ئەم فڕۆکەیە لەلایەن جێنێڕال ئەتۆمیکس ی ئەمریکیەوە پەرەی پێدەدرێت. ئێم کیو-٩ بە یەکەم راوچی بکوژ ناسرا لە ساڵی ٢٠٠٦ کە توانایەکی زۆری ھەیە لە مانەوە، بەرزبوونەوە و چاودێری کردن. ئەندازیار ئەبراھام کارم کە ئەندازیارێکی خەڵکی بەغدایە و دانیشتووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە، ئەم ئەندازیارە بە دیزانەری ئەم جۆرە فرۆکانە دادەنرێت کە سەرەتا فرۆکەیەکیان ناساند بە ناوەی B-001 لە ساڵی ٢٠٠١.

ئیشپێکردن دەستکاری

تاقمی کارپێکەری ئەم فرۆکەیە بریتیە لە کاپتن، ھەستیاری کارکردن و قۆناغی دیاریکردنی خاڵی مەبەست کە ئەمانەش لە وێستگەی تایبەتەوە کۆنترۆڵ دەکرێن لەسەر زەووی. ئەم فڕۆکەیە چەندین کامێرا و ھەستیاری ورد و بەھێزی ھەیە بە جۆرێک لە دووری ٣٬٢ کیلۆمەترەوە دەتوانێت ژمارەی ئۆتۆمبێل بخوێنێتەوە، وە لە بەرزایەکانیشەوە توانای ھەیە بەھۆی کامێرای گەرمیەوە وێنەی گەرمی بگرێت.

کارپێکەری ئەم فرۆکەیە پێویستی بە ١٬٢ چرکەیە تا فەرمانەکانی بگەیەنێتە فرۆکەکە، ئەویش لەڕێگای لینکی سەتەلایتیەوە دەکرێت. ئێم کیو-٩ توانای ھەڵگرتنی ھەریەک لە مووشەکەکانی GBU-12 Paveway II , AGM-114 Hellfire و AIM-9 Sidewinder ی ھەیە.

 
ژووری کۆنترۆڵ کردن و کارپێکردن

لە گرینگترین بەکارھێنانەکانی لە مێژوودا دەستکاری

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

- لە ھاوینی ٢٠٠٧ لە جەنگی ئەفگانستان و عێراقدا بە کار ھاتووە.

- لە ساڵی ٢٠٠٨ لە عێراق و زەریای ھیندی بۆ جەندین چالاکی بەکار ھاتووە.

- لە ئەیلولی ٢٠٠٩ لە سەر سنووری ئەفگانستان و تاجکستان وونبووە و پاشان بە فرۆکەی ئێف ١٥ خرایە خوارەوە.

- لەسالی ٢٠١٠ نزیکەی ٣٨ دانە لەم جۆرە فرۆکەیە وونبوون لە ئاسماندا بە تایبەتی لە عێراق و ئەفگانستاندا.

- لە ساڵی ٢٠١٤ جۆری MQ-1 گەیشتە ٢ میلیۆن کاژیری فرین.

- لە ساڵی ٢٠١٥ بە کارھێنرا بۆ کووشتنی ئەندامێکی داعش بە ناوی موحەمەد ئەموازی.

- لە ساڵی ٢٠١٥ دا ٢٠ ڕووداوی تێکشانی ئەم جۆرە فرۆکەیە تۆمار کرا.

- لە گرینگتررین کارەکانی ئەم فرۆکەیە ھێرشی ئاسمانیی ٢٠٢٠ی فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی بەغدابوو کە تێیدا ھەریەک لە قاسم سولێمانی و ئەبوو مەھدی موھەندیس ی تێدا کوژرا لە نزیک فرۆکەخانەی بەغدا لە ٣ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ و دواتر دەنگدانەوەیەکی گەورەی بەدوای خۆیدا ھێنا.

ناسا

دەزگای ناساش سوودێکی زۆری لەم جۆرە فڕۆکانە وەرگرتووە لە بواری کارەکانی خۆیدا بە تایبەتی فڕۆکەی جۆری B-002.

وولاتانی تر

ھەریەک لە ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئوستوراڵیا، ئیتاڵیا، بەلجیکا، شانشینی یەکگرتوو، ھیندستان و کۆماری دۆمەنیکا سوودیان لەم فڕۆکەیە وەرگرتوە بۆ کارووبارە سەربازیەکانی خۆیان بەتایبەت لە شەڕی دژی داعش لە سووریا.

وڵاتانی بەکارھێنەر دەستکاری

-   ویلایەتە یەکگرتووەکان: کە لە بواری سەربازی و پاراستن بەکاری دەھێنن. ھەروەھا دەزگای ناسا ش سوود لەم جۆرە فرۆکانە دەبینێت.

-   فەڕەنسا: لە ساڵی ٢٠١٣ رایگەیاند کە خاوەنی دوو جۆرە لەم فڕۆکەیە.

-   ھیندستان

-   ئیتاڵیا

-   ھۆلەند

-   ئیسپانیا

-   شانشینی یەکگرتوو

تایبەتمەندییەکان دەستکاری

 
دووریەکانی فرۆکەی ئێم کیو-٩

ژمارەی تاقم لە کاتی فڕین : ٠

بزوێنەر : ھۆنیوێڵ ٩٠٠ ئەسپ لەگەل کۆنترۆلی ئەلیکترۆنی دیجیتاڵی

کێش بە بەتاڵی : ٢٬٢ تۆن

تەنکی سووتەمەنی : ١٫٨ تۆن

زۆرترین قوورسای لە کاتی فڕین : ٤٬٧ تۆن

زۆرتەین خێرایی : ٤٨٢ کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا

مەودای فڕین : نزیک ٢٠٠٠ کیلۆمەتر

ماوەی فڕین : ١٤ کاتژمێر

بەرزترین بەرزی فرین : ٧٫٥ کیلۆمەتر

سەرچاوەکان دەستکاری