بەرنامەی ئێف-٢٢ ڕاپتۆر فڕۆکەیەکی جەنگی پێشکەوتووی ئەمریکایە. لەسەرەتای ساڵی ھەشتاکاندا دەستیپێکرد بۆ دروستکردن و پەرەپێدانی فڕۆکەیەکی جەنگی زۆر پێشکەوتوو، ئەم فڕۆکە جەنگییە بە یەکەمین فڕۆکە جەنگییەکانی وەچەی پێنجەم دادەنرێت و بەتایبەتی بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی ھێزی ئاسمانی ڕووسی لەکاتی جەنگی ساردی نێوان ئەمریکا و یەکێتی سۆڤیەتی پێشوودا دروستکراوە. لەگەڵ ڕووخانی دیواری بەرلیندا ئەرکەکانی ئەم فڕۆکە جەنگییانە زیادیان کرد و چەندین ئەرکی تریان پێسپێررا وەک ئەرکەکانی پێکانی ورد و دروستی ئامانجەکانی سەر زەوی.

وێنەی فڕۆکەی ئێف-۲۲ لەئاسمان

تایبەتمەندییەکان دەستکاری

ئێف-٢٢ ڕاپتۆر فڕۆکەیەکی جەنگییە کە تەنھا یەک نەفەر ھەڵدەگرێت و دوو بزوێنەری ھەیە. توانای مانۆرکردنی ئێجگار بەرزە و لەھەموو فڕۆکەکانی تری وەچانی پێنجەمی فڕۆکە جەنگییەکان بەتواناترە، دەتوانێ زۆر بە ئاسانی خۆی لە هەر هێرشێک بۆ سەری لابدات ، تەکنۆلۆجیای بەکارھاتوو لەم فڕۆکەیەدا بریتیە لە تەکنۆلۆجیای دزەکی یان ڕادار ڕەوێنی Stealth. ئەم فڕۆکەیە لەسەرەتادا بۆ شەڕکردن لە ئاسماندا دروستکرا، بەڵام دواتر پەرەی پێدرا و توانای ئەوەی پێدرا بۆ ھێرشی سەرزەمینی و شەڕی ئەلیکترۆنیش بەکاربێت. کۆمپانیای لۆکھید بۆ پیشەسازی فڕۆکە بەڵێندەری سەرەکی پڕۆژەکەیە.