ئێستێفان باناخ (بە ئینگلیزی: Stefan Banach)؛ لەدایکبووی (١٨٩٢-0٣-٣٠) ٣٠ی ئازاری ١٨٩٢ کۆچی دوایی ٣١ی ئابی ١٩٤٥(١٩٤٥-0٨-٣١)) ماتماتیکزانێکی پۆڵەندایی بوو.[١] بە گشتی یەکێک بوو لە گرینگترین و کاریگەرترین ماتماتیکزانانی سەدەی بیستەم. باناخ دامەزرێنەری شیکاریی فانکشنی مۆدێرن و ئەندامی سەرەکی قوتابخانەی لوۆو بوو. کاری سەرەکی ئەو کتێبی ١٩٣٢ تیۆریی کردارە ھێڵییەکانە، کە یەکەم توێژینەویە لەسەر تیۆریی گشتی شیکاریی فانکشنی.

ئێستێفان باناخ
لەدایکبوون (١٨٩٢-0٣-٣٠) ٣٠ی ئازاری ١٨٩٢
مردن٣١ی ئابی ١٩٤٥(١٩٤٥-٠٨-٣١) (٥٣ ساڵ ژیاوە)
ڕەگەزنامەئۆتریش-مەجارستانی، پۆڵەندایی
نەتەوەپۆڵەندا
بوارەکانماتماتیک
دامەزراوەکانزانکۆی لڤیڤ
خوێندی باڵازانکۆی پیشەسازی لڤیڤ
ڕاوێژکاری دکتۆراھۆگو شتاینھاوس
قوتابییەکانی دکتۆراستانیسواو مازور
Other notable studentsئێستنی سواف ئولام
ناسراوە بەھۆیشیکاریی فانکشنی، پارادۆکسی باناخ-تارسکی، تیۆرمی باناخ ئێشتنھاوس

ھەندێک لەو چەمکانەی لە ماتماتیکدا بەناوی باناخ ناسراون، بریتین لە، بۆشاییی باناخ، جەبری باناخ، پارادۆکسی باناخ-تارسکی، تیۆرمی ھان-باناخ، تیۆرمی باناخ-ئێشتێنھاوس، تیۆرمی باناخ-ئالاغلو و تیۆرمی خاڵی نەگۆڕی باناخ.

ژیاننامە دەستکاری

ئێستێفان باناخ لە ڕێکەوتی ٣٠ ئازاری ١٨٩٢ لە شەقامی لازارۆس نەخۆشخانەی گشتی کراکۆو لەدایک بوو. دایک و باوکی ھەردووکیان بە ڕەچەڵەک خەڵکی ناوچەی پۆدھال بوون. [٢]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ https://www.britannica.com/biography/Stefan-Banach, “Stefan Banach POLISH MATHEMATICIAN”
  2. ^ Duda, Roman (2009). "Facts and Myths about Stefan Banach" (PDF). Newsletter of the European Mathematical Society. EMS (71): 29.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری