ئێدی باوەر (بە ئینگلیزی: Eddie Bauer) ھاوبەشگایەکی ئەمەریکاییە لەجۆری ھاوبەشگای بەرپڕسیارێتی سنوردار، بارەگای سەرەکی لە بالەڤیو واشنتۆنە، کۆگا و کارگەکانی جلوبەرگی لە وڵاتی چینە، بە سێ جۆری سەربەخۆ کاڵاکانی دەفڕۆشێت:

  • کاڵای نایاب و گرانبەھا لەکۆگا جوان بەنرخەکان
  • کاڵای ناوەند و کەم نرخ لەکۆگا گشتی شوێنە لابەلاکان.
  • فڕۆشتنی ھەردوو جۆڕ لەڕێگای ئەنتەرنێت لە ماڵپەڕەکان، بارەگایان کەوتۆتە گرۆڤپۆرت، ئۆھایۆ.

ھاوبەشگاکە دامەزراوە لە ١٩٢٠ لە سیەتڵی باکوری خۆرئاوای زەریای ھێمن لەلایەن کەسێک بەناوی ئێدی باوەر(١٨٩٩–١٩٨٦) لەساڵی ١٩٤٠ کاتێک قەمسەڵەیەکی لە خوری ولۆکە و توک دروست کرد بوە یەکەم کەس کە قەمسەلەیەکی گەرم دروستبکات لە لۆکە، کەدواتر توانی پەرەیان پێبدات و چەندین شێوازیان لێ دروست بکات، پاشان بووە یەکەم ھاوبەشگا کەبتوانێت ڕاستەوخۆ قەمسەڵەی سەربازی بۆ سوپای ئەمریکا دروست بکات.

کاتێک باوەر خانەنشین بوو لە ١٩٦٨ ھاوبەشگایەکەی فڕۆشت، دواتر لە ١٩٧١ ژەنەڕاڵ میڵز ئێدی باوەری کڕیەوە، پاشان ھاوبەشگای سپیگەڵ لە ١٩٨٨ئێدی باوەری کڕیەوە، لە ٢٠٠٣سپیگەڵ مایەپوچ بوونی خۆی ڕاگەیاند، کەسەرجەم پشکەکانی فرۆشت جگە لە ئێدی باوەر، لە ٢٠٠٥ ھاوبەشگای سپیگەڵ ڕزگاربوونی لە مەترسی و مایەپوچی ڕاگەیاند و ھاوبەشگایەکەی بە. "Eddie Bauer Holdings, Inc.". ڕاگەیاند. لە ١٧یۆنۆی ٢٠٠٩ پاڕێزبەندی لەمایەپوچی لەلایەن ولایەتی دێلاوێر وەرگرت، پاشان لەلایەن Golden Gate Capital کڕدرایەوە.

جگە لە سێ ڕێگاکانی فڕۆشتنی ھاوبەشگاکە فڕۆشگایەکی ڕاستەوخۆش بەڕێوەدەبات لە گرۆڤپۆرت، ئۆھایۆ. ھەروەھا لەڕێگای بازاڕی ئەلیکترۆنیەوە کۆگایەکی لە وێستمۆنت ھەیە، لە ھەرێمی ئۆنتاریۆی کەنەداش لە شاری ڤان مەڵبەندێکی دابەشکاری کاڵاکانی ھەیە. ئێدی باوەر لە ئەڵمانیا و ژاپۆن فرۆشگاو ناوەندی بازارکردنی ھەیە جگە لە بازاڕی ماڵپەرەکانی ئەنتەرنێت. [١] ئێدی باوەر نیشانە و دروشمی خۆی خستۆتە سەر گەلێک لەکاڵای تریش وەک چاویلکە و پایسکڵ و پێداویستیەکانی تری جوان پۆشی و کەسی.

بارەگای سەرەکی Eddie Bauer کەوتۆتە کۆمەڵگای Bellevue Square ی بازرگانی لە شاریBellevue. لەناوەڕاستی ئابی ٢٠١٠ لە ئیستن تاون لە ناوەندی کۆڵۆمبۆس کردەوە لە ئۆھایۆ.

سەرچاوەکان دەستکاری