ئێدگار کۆد (١٩ی ئابی ١٩٢٣ – ١٨ی نیسانی ٢٠٠٣) [٢] زانای ئینگلیز بوو لە بواری زانستی کۆمپیوتەردا، لە کاتی کارکردنیدا بۆ کۆمپانیای IBM، توانی مۆدێلی پەیوەندیدار دابهێنێت لە بواری بەڕێوەبردنی بنکەدراوەدا. ئەم کارەی دیاترین داهێنانیەتی کە تا ئەمڕۆش بناغەی سیستەمەکانی تەکنۆلۆژیای زانیاریـە.

ئێدگار فرانک کۆد
لەدایکبوون١٩ی ئابی ١٩٢٣[١]
دوورگەی پۆرتلاند، ئینگلتەرا
مردن١٨ی نیسانی ٢٠٠٣(٢٠٠٣-٠٤-١٨) (٧٩ ساڵ ژیاوە)
دوورگەی ویلیامز، ئەڤێنتورا، فلۆریدا، ویلایەتە یەکگرتووەکان
نەتەوەئینگلیز
بواری زانستیزانستی کۆمپیوتەر
تێزPropagation, Computation, and Construction in Two-dimensional cellular spaces (١٩٦٥)
ناسراو بە ھۆیمۆدێلی پەیوەندیدار لە بنکەدراوە، یاساکانی کۆدمۆدێلی پەیوەندیدار لە بنکەدراوە، یاساکانی کۆد
خەڵاتەکانیخەڵاتی تیورینگ [٢]

کورتەی ژیانی دەستکاری

ئێدگار لە دورگەی پۆرتلاندی ئینگلتەرا لەدایک بوە. دوای دەرچوونی لە قوتابخانەی پووڵ ئەچێتە زانکۆی ئێگزێتەر و بەشی کیمیا تەواو ئەکات. دوای ئەوە ئەچێتە هێزی ئاسمانی بەریتانی لە کاتی جەنگی جیهانی دوەمدا. لە ١٩٤٨ ئەڕوات بۆ نیویۆرک تا کار بکات بۆ IBM وەک بیرکاریزانێکی پرۆگرامکار. لە ١٩٥٣دا، دوای ئەوەی سیناتۆرێک توڕەی ئەکات ئێدگار بار ئەکات بۆ ئۆتتاوا لە کەنەدا. دوای ١٠ ساڵ لەوێ ئەگەڕێتەوە بۆ ئەمریکا و لە زانکۆی میشیگان دکتۆرا وەرئەگرێ لەبواری زانستی کۆمپیوتەردا.

یاساکانی کۆد دەستکاری

لە زانستی کۆمپیوتەر و بنکەدراوەدا، یاساکانی کۆد تا ئێستاش بایەخ و گرنگی خۆیان هەیە و ئەخوێنرێن.

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ چۆن ئێدگار کۆد بنکەدراوەی گۆڕی، ماڵپەڕێی زە ڕێجیستەر. بەستەر، دوا سەردان ٢٧/١٢/٢٠١٤
  2. ^ ئ ا ژیاننامەی ئێدگار لەسەر ماڵپەڕی خەڵاتی تیورینگ. سی جی دەیت بەستەر، دوا سەردان ٢٧/١٢/٢٠١٤

سەرچاوەکان دەستکاری