ئێدگار (ئینگلیزی کۆن: Eaadgār لە دایکبوون ٩٤٣ مردن ٨ی تەممووز ٩٧٥)، ناسراو بە ئاشتیخواز، پاشای ئینگلیزەکان بوو لە ٩٥٩ ھەتا مردنی لە ٩٧٥. کوڕی بچووکی پاشای ئێدمۆندی یەکەم و ئیلفگیفوی شافتسبوری بوو. لە تەمەنی ھەرزەکاریدا لە دوای مردنی برا گەورەکەی، پاشا ئیدویگ، ھاتە سەر تەختی پاشایی. ئێدگار وەک پاشا، ئەو یەکڕیزییە سیاسییەی کە پێشینەکانی بەدەستیان ھێنا زیاتر پتەویکرد، باوەڕپێکراوترین ڕاوێژکارەکەی دونستان بوو، کە لە تاراوگە ھێنایەوە و کردی بە قەشە گەورەی کانتەربێری. لووتکەی پاشایەتی ئێدگار تاجەگەکەی بوو لە بەت لە ساڵی ٩٧٣ کە لەلایەن دونستانەوە ڕێکخرا؛ و بوو بە بناغەیەک بوو ئاھەنگی تاج دانانی ئینگلتەرا و تا ئێستاشی لەگەڵ بێت. پاش مردنیشی ئێدواردی کوڕی بوو بە پاشا، ھەرچەندە پاشایەتییەکەی ناکۆکی لەسەر بوو.[١][٢]

ئێدگار
Contemporary portrayal in the New Minster Charter
پاشای ئینگلیزەکان
فەرمانڕەوایی۱ی تشرینی یەکەمی ۹٥۹ – ٨ی تەممووزی ۹۷٥
پێشووئیدویگ
جێگرئێدواردی شەھید
ھاوسەر
منداڵ(ەکان)
خێزانWessex
باوکئێدمۆندی یەکەم
دایکئیلفگیفۆی شافتسبێری
لەدایکبوون۹٤۳ یان ۹٤٤
ئینگلتەرا
مردن٨ تەممووز ٩٧٥ (تەمەن ۳۰-۳۱)
وینچێستەر، ھامپشایر، ئینگلتەرا
ناشتنGlastonbury Abbey

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ""Edgar the Peaceful (c. 943–975) – King of England", BBC, January 13, 2005".[بەستەری مردوو]
  2. ^ Hudson, William Henry (1920). Dead Man's Plack and an Old Thorn.
ناونیشانی پاشاکان
پێشوو
ئیدویگ
پاشای ئینگلیزەکان
٩٥٩–٩٧٥
جێگر
ئێدواردی شەھێد