ئێدمۆند سپێنسەر (۱۵۵۲-۱۵۹۹) (بە ئینگلیزی: Edmund Spenser) شاعیری ئینگلیزی سەردەمی ئێلیزابێتە. ئەو ھاوڕێی نزیکی فیلیپ سیدنی شاعیر و دەرباریی ئینگلیز بوو و لەو کەسانەی بوو کە سیدنی زۆر یارمەتیی دان. بەناوبانگترین کاری سپێنسەر کتێبی شاژنی پەریانە.

ئێدمۆند سپێنسەر

ژیان دەستکاری

ئێدمۆند کوڕی پیاوێکی جۆڵای ڕۆژکار بوو و سەرەتای ژیانی ئاسان نەبوو. ئەوندە لە بنەماڵە ئەشرافی سپێنسەر دوور بوون کە کەس چاوی لە کوڕەکەوە نەبوو. بە یارمەتی خێرخوازان نێردرایە قوتابخانەی مێرکەنت تەیلۆر، دواتر بۆ پێمبروک ھاڵ لە کەمبریجدا، کە لەوێ بۆ گەڕاندنی ژیانی دەستی بە کارکردن کرد. لە تەمەنی حەڤدە ساڵیدا شێعری دەنووسی و تەنانەت بڵاویشی دەکردنەوە. ھارڤی ھەوڵی دا کە ئێدمۆند بەرەو قاڵب و ناوەڕۆکە کلاسیکەکان ڕێنوێنی بکات؛ ئێسپێنسەر لە سەرەتادا ویستی دڵی ھارڤی لە خۆی نەئێشێنێت، بەڵام بە زوویی ڕاپەڕی و لە کێش و قاڵبی کلاسیک دەرچوو. ئەو بەشی یەکەمی "شاژنی پەریان"ی بە ھارڤی پیشان دا. بەڵام ھارڤی بەدڵی نەبوو، ھیچ تاریفێکی لە کێشە جوانەکەی نەدا. ھارڤی ئامۆژگاری کرد کە دەس لە نووسینی ئەم کتێبە ھەڵگرێت. بەڵام ئێدمۆند درێژەی پێدا.

سەرچاوە دەستکاری

Durant, W. and Durant, A. (1989). “The Story of Civilization: Age of Reason Begins,” pp. 95–100, World Library, Inc., USA.