ئێدمنتن گرادز (بە ئینگلیزی: Edmonton Grads) تیپێکی کەنەدی خانمانەیە بۆ تۆپی دەست، تیپەکە خاوەنی بەرزترین ئاستی تۆماربووە لە ئەمەریکای باکوور بۆ ماوەیەکی درێژ، توانیویانە ڕکابەری ھەموو تیپە بەرھەڵستەکانیان بکەن ھەروەھا بگەن بە ڕێزبەندی دووەم لەHarlem Globetrotters بۆ تۆماری ساڵ لە ١٩٢٠ دا، ھەروەھا خاوەنی یەکەم نازناوی تیپی سەبەتەی خانمانە لە جیھاندا.

مێژووی تیپەکە دەستکاری

بنەچە دەستکاری

لە ساڵی ١٩١٢ مامۆستا جۆن پێرسی لە ئۆنتاریۆوە گوازرایەوە بۆ ئێدمنتن (ئەلبێرتا)، لە خوێندنگەی ناوەندی بابەتە بازرگانیەکانی داوەتەوە، لەناوەندی ماکدوگال، کاتێک بڕیاردرا تیپێکی تۆپی سەبەتە بۆ قوتابخانە دروست بکرێت، مامۆستا جۆن قوتابیە کچەکانی ھەڵبژارد بۆ ڕاھێنان، کە لە ھەفتەیەک دوو جار ڕاھێنانی پێدەکردن، لەکاتێکدا ھیچ ھۆڵێکی ڕاھێنانیان نەبوو، یاریزانەکان وەک دڵسۆزیان لە ھۆڵە کراوەکان ڕاھێنانیان دەکرد لەژێڕ کاریگەری سەرمای زستانی کەنەدا، لە ساڵی ١٩١٤ وەک یەکەم ئەزموونیان نازناوی پاڵەوانێتی تۆپی سەبەتەی کچانیان بۆ قوتابخانەی ناوەندی ماکدۆگال بەدەست ھێنا.

سەرچاوەکان دەستکاری