ئێیچیرۆ ئۆدا

(لە ئییچیرۆ ئۆداەوە ڕەوانە کراوە)


ئێیچیرۆ ئۆدا (尾田栄一郎 ئۆدا ئییچیرۆ) مانگاکایەکی ژاپۆنییە، لەدایکبووی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٥ـە لە کوماموتو. وە ناسراوە بە دروستکەری پڕ فرۆشترین مانگا لەسەر گۆی زەوی "وەن پیس".

ئێیچیرۆ ئۆدا

لەدایکبوون
ئۆدا ئێیچیرۆ (尾田 栄一郎)

(١٩٧٥-٠١-٠١) ١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٥ (تەمەن ٤٩ ساڵ)
نەتەوەژاپۆن
پیشەمانگاکا، دروست کەری کەسایەتییەکان، نووسەری سیناریۆ
چالاکبوون١٩٩٢–ئێستا
خاوەنکارشوئیشا
ناسراوە بەیەک پارچە
ھاوسەرچیاکی ئینابا ٢٠٠٥-ئێستا
مناڵ(ەکان)٢
واژوو

بەناوبانگترین کارەکانی دەستکاری

لە بەناوبانگترین کارەکانی ئۆدا وەن پیسە کە بریتییە لە ئەو مانگایەی کە ڕیکۆردی وەک پڕ فرۆشترین لە مێژووی ژاپۆن و جیھاندا شکاند. چیرۆکی وەن پیس دەربارەی تیمێکی چەتە بە سەرۆکایەتی مۆنکی دی لوفی دەسوڕێتەوە و ھەر یەکێک لە ئەندامەکانی تیمەکە ئامانجێکی ھەیە کە دەیەوێت بەدی بھێنێت، و ئامانجی سەرەکی کاپتن ئەوەیە گەنجینە ئەفسانەییەکەی "وەن پیس (پارچە تاکەکە)" بدۆزێتەوە و ببێت بە فەرمانڕەوای چەتەکان. زنجیرە مانگاکە لە ساڵی ١٩٩٧ دەستی بە بڵاوبوونەوە کرد، و زنجیرە ئەنیمێکەی لە ژاپۆن لە ساڵی ١٩٩٩ دەستی بە پەخشکردن کرد و تا ئێستا بەردەوامە، و تا ئێستا ٨۷۲ زنجیرەی لێ پەخش کراوە لە نێوانیدا زنجیرەی ئاسای و تایبەتی تێدایە و ھەروەھا دوازدە فیلم لێ بڵاو کراوەتەوە.

ھەموو کارەکانی دەستکاری

  • وەن پیس "لە ١٩٩٧ تا ئێستا"
  • ١٩٩٢ "وانتید"
  • ١٩٩٣ "God's Present for the Future"
  • ١٩٩٣ "Ikki Yaku"
  • رۆمانس داون "١٩٩٦ چاپی دووەم"
  • (Dragon Ball x One Piece (Cross Epoch "کارێکی ھاوبەش لەگەڵ ئاکیرا تۆریاما" ٢٠٠٧
  • وەن پیس ئێکس توریکو "٢٠١١"

سەرچاوەکان دەستکاری

وەرگیراوە لە: کتێبخانەی نیشتیمانی فەڕەنسا ـــ

http://data.bnf.fr/ark:/12148/cb14427704t