ئیڤی ماتسیپی کاسابێری

ئیڤی ماتسیپی کاسابێری (Ivy Matsepe-Casaburri؛ لە دایکبووی ١٨ی ئەیلوولی ١٩٣٧ - مردووی ٦ی نیسانی ٢٠٠٩) کەسایەتی سیاسەتوانی ئەفریقای باشوور بوو.[١] ئەو لە ڕۆژی ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٨، بە وەکالەت بووە سەرۆکی ئەفریقای باشوور. ئیڤی لە ماوەی حوزەیرانی ١٩٩٩ تاوەکوو ٦ی ننیسانی ٢٠٠٩ وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و خزمەتگووزاری پۆستە بوو لە باشووری ئەفریقا.[٢][٣]

ئیڤی ماتسیپی کاسابێری
لەدایکبوون١٨ی ئەیلوولی ١٩٣٧
Kroonstad، ئەفریقای باشوور
مردن٦ی نیسانی ٢٠٠٩(٢٠٠٩-٠٤-٠٦) (٧١ ساڵ ژیاوە)
پرێتۆریا، ئەفریقای باشوور
پیشەسیاسەتوان
پۆستەکانPremier of the Free State، member of the National Assembly of South Africa، سەرۆک کۆماری ئەفریقای باشوور، سەرۆک کۆماری ئەفریقای باشوور
پەروەردەRutgers University، University of Fort Hare
ئەندامی حیزبیAfrican National Congress

ئیڤی ماتسیپی کاسابێری لە ڕۆژی ٦ی نیسانی ٢٠٠٩، لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد، ئەو لە دەمی مردنی ھێشتا وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بوو.

ژیان دەستکاری

ئیڤی ماتسیپی کاسابێری ھەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریس بوو لە زانکۆی فۆرت ھاری، دوای تەواوکردنی بۆ دوو ساڵان بووە مامۆستا لە وڵاتەکەی خۆی. دواتر کاتێک تەمەنی ٢٨ ساڵان بوو ئەوا لە وڵاتەکەی دوورخرایەوە، سەرەتا بۆ کارکردن چووە سوویسرا وەک مامۆستایەک دامەزرا، لەوێ بۆ ماوەی دە ساڵێک کاری کرد و پاشان چووە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. لە ئەمریکا درێژەی بەخوێندنەکەی دا و توانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا بەدەست بھێنێت.[٢][٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Acting President for period 14 September to 18 September 2005 4 June 2011 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ئ ا "Ivy Matsepe-Casaburri, Dr | South African Government". www.gov.za. Retrieved 2021-03-02. ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Chikane, Frank (2012-04-28). "Emotional farewell as Mbeki holds last cabinet meeting". Daily Nation. Retrieved 2016-08-26.
  4. ^ "Ivy Matsepe-Casaburri". SA history.org. SAHO. 17 February 2011. Retrieved 5 January 2018.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری