ئیڤان بترۆڤیتش باڤلۆڤ (ماوەی ژیان:٢٦ی ئەیلوولی ١٨٤٩ تاکوو ٢٧ی شووباتی ١٩٣٦)، زانایەکی بواری پزیشکی ڕوسی بووە و خەڵاتی نۆبێلی لەبواری پزیشکدا وەرگرتووە، لە تەمەنی ٧ ساڵیدا فێری خوێندن بووە بەڵام بەھۆی کەوتنی لەشوێنێکی بەرزەوە جەستەی تووشی زیانێکی زۆربۆتەوە و لە تەمەنی ١١ ساڵیدا چۆتە قوتابخانە، ساڵی ١٨٧٠ وازی لە پەیمانگا ھێناوە و پەوەندی بەزانکۆی سانت بترسبۆرگەوە کردووە.

ئیڤان پاڤلۆڤ
لەدایکبوون١٤ی ئەیلوولی ١٨٤٩ (بەپێی ڕۆژژمێری جولیانیلەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Ryazan (ئیمپراتۆریەتیی ڕووسیلەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٢٧ی شوباتی ١٩٣٦ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٨٦ ساڵ ژیاوە)
Leningrad لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕLiteratorskie mostki لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
پیشەکیمیازان، پزیشک، فیزیۆلۆجیناس، neurologist، researcher لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شوێنکار
ھاوسەرSara Pavlov لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • خەڵاتی نۆبێل لە زانستی ئەرکی ئەندام و پزیشکی (١٤٠٬٨٥٩ کرۆنی سوێدی، in recognition of his work on the physiology of digestion, through which knowledge on vital aspects of the subject has been transformed and enlarged.، ١٩٠٤)
  • مێدالیای کۆپلی (On the ground of his investigations in the physiology of digestion and of the higher centres of the nervous system.، ١٩١٥)
  • Order of Saint Anna, 1st class
  • Order of Saint Anna, 2nd class
  • Order of Saint Stanislaus, 1st class
  • Order of Saint Stanislaus, 2nd class
  • Order of St. Vladimir, 4th class
  • Order of St. Vladimir, 3rd class
  • Cothenius Medal (١٩٠٣)
  • Karl Ernst von Baer medal (١٩٠٠)
  • Croonian Medal and Lecture (١٩٢٨)
  • Foreign Member of the Royal Society (١٩٠٧)
  • Baly Medal (١٩٠٥)
  • Order of Saint Stanislaus
  • Order of St. Vladimir
  • Knight of the Legion of Honour لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

لە ساڵی ١٨٧٠ لەزانکۆی بترسبۆرگ لەبەشی فیزیا و بیرکاری خوێندوێتی، لەچوارەم ساڵی خوێندنی زانکۆ بەدواداچونێکی بۆ پەنکریاس کردووە و خەڵاتی زانکۆی باڵای بەدەستھێناوە، ساڵی ١٨٧٥ بەسەرکەوتنێکی گەورەوە زانکۆی لە بواری زانستی سروشتی تەواوکردووە، دواتر پەیوەندی بە ئەکادیمیای پزیشکی نەشتەرگەریەوە کردووە و لەساڵی ١٨٧٨ بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستھێناوە، لەساڵی ١٨٧٩ بەھۆی پیچشکەوتنەکانێوە خەڵاتی ئاڵتونی وەرگرتووە.

ئیڤان باڤلۆڤ لە پێشبڕکێیەکی ئەکادیمیا یەکەمی بەدەستھێناوە و بۆتە بەڕێوەبەری تاقیگەی زانستی کارەکانی ئەندامی لەش لەلای سێرگی بۆتکینی پزیشکی بەناوبانگ، ئەندامی ئەکادیمیای زانستی بووە، تاکو ساڵی ١٩٢٤ یش مامۆستا و سەرۆکی بەشی فیزۆلۆجیا بووە لەئەکادیمیای پزیشکی سەربازی، توانیوێتی یاس و بنەما سەرەکیەکانی چالاکی مێشک بدۆزێتەوە، بەگشتی ڕێڕەوەکەی بەنەمایەکی زانستی سروشتی بووە بۆ زانستی دەرونی.

ئیڤان باڤلۆڤ دوو پەرتوکی نووسیوە یەکیەکیان ٢٠ ساڵ لەدیراسەکردنی چالاکی مێشکی باڵای ئاژەڵەکانە و ئەوی تریشیان وانە ووتنەوە لەکاکردنی نیوەی تۆپی مۆخ، لەساڵی ١٩٠٤ خەڵاتی نۆبڵی لە بواری پزیشکدا وەرگرتووە، لە ٢٧ی شووباتی ساڵی ١٩٣٦ لەتەمەنی ٨٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوەکان دەستکاری