ئیپ مان ٤ (بە ئینگلیزی: Ip Man 4) بەشی چارەمی زنجیرە فیلمی (ئیپ مان)ە و یەکێکە لە فیلمەکان لە بواری ژیاننامەی کەسایەتییەکانی ھونەرە جەنگییەکان، کە لە ھۆنگ کۆنگ بەرھەمھێنرایە و لەلایەن ئیدمۆند ۆنگ نووسینی بۆ کراوە، ویلسۆن ییپ کاری دەرھێنانی بۆ ئەنجامداوە و لەلایەن ڕایمۆند ۆنگ بەرھەمھێنرا، و کۆمپانیای پێگاسەس مۆوشن پیکچەرز کاری وێنەگرتن و کارە ھونەرییەکانی لە ئەستۆدایە، و فیلمەکە بە زمانی کانتۆنی بەرھەم دەھێندرێت. فیلمەکە بەشی چوارەمە لە زنجیرە فلیمی سینەمایی ییپ مان، کە سەرچاوەکەی لە ژیانی مامۆستای وینگ چوون بە ناوی ییپ مان وەرگیراوە، و دۆننی یین ڕۆڵی ئەو دەبینێت. لە مانگی ھەشتەمی ساڵی ٢٠١٨دا کاری بەرھەمھێنانی دەستی پێکردووە و لە مانگی حەوتەمی ساڵی ٢٠١٩دا بڵاوکراوە، بڕی ٥٢ ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانکراوە.

بەرھەمھێنان دەستکاری

لە کۆتایی مانگی ھەشتەمی ساڵی ٢٠١٦ دۆنی یەن کە لەسێ بەشی پێشتردا دەوری ییپ مانی بینیوە، ڕای گەیاند کە ئەو لەگەڵ ویلسۆن ییپ و ئیدمۆند ۆنگ کار بۆ بەرھەمھێنانی بەشی چوارەم دەکەن؛ و ڕایمۆند ۆنگی بەرھەم ھێن بە یێنی گووت کە بەرھەمھێنانی ئەم بەشە نوێیە بەڕە پارەیەکی زۆری تێدەچێت؛ و کۆمپانیای بەرپرس دەستی بەکار کرد و پاش ماوەیەکی تر تەواو دەبێت؛ و لە چین کاری تێدا دەکرێت.","DS":"کاتی خۆی تازەکردنەوەی دەوێت

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری