ئیمپریالیزم

بزووتنەوەیەکی فراوان بوون

ئیمپریالیزم پێوەندیێکی مرۆڤایەتی، ناوچەیی نابەرامبەرە کە خۆی لە چوارچێوەی "ئیمپراتۆری"ێکدا پیشان دەدات کە لە باوڕ بە سەروەری و سەرۆکایەتی سەرچاوەی گرتووە و دەبێتە ھۆی کەوتنە ژێر دەسەڵاتی کۆمەڵێک لە خەڵک بۆ ژێر پەنجەی دەستەیێکی تر.[١]

ئاماژە بە ئیمپریالیزمی بریتانیا بۆ سەر کیشوەری ئافریقا بە ھۆی بناغەدانانی ھێڵێکی شەمەنەفەر




بنەڕەتی وشەکە و بەکارھێنان دەستکاری

وشەی ئیمپریالیزم لە ئیمپریالیزمی لاتینییەوە ھاتووە (imperium)[٢] کە بە واتای دەسەڵاتی باڵا، "سەروەری" یان بە سادەیی "دەسەڵاتداری" دێت. [٣] وشەکە بە مانای ئێستای لە بەریتانیا لە ماوەی ساڵانی ١٨٧٠ دەستی بە بەناوبانگبوون کرد، کە واتا نەرێنییەکانی ھەڵگرتبوو. [٤] پێشتر ئەم دەستەواژەیە بۆ پەسنکردنی (پەسن-وەسف) ئەو شتانە بەکاردەھێنرا بۆ ھەوڵدانەکانی ناپلیۆنی سێیەمەوە دادەنرا بۆ بەدەستھێنانی پشتیوانی ڕامیاری لەڕێگەی دەستێوەردانی سەربازیی دەرەکییەوە. ئەم دەستەواژەیە بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ ھەژموونی ڕامیاری و ئابووریی ڕۆژئاوایی و ژاپۆن بەکارھاتووە و بە تایبەتی لە کیشوەرەکانی ئاسیا و ئەفریقا لە سەدەی نۆزدە و بیستەمدا بەکارھاتووە و تا ئێستاش مانای وردی ئەم زاراوەیە جێگەی مشتومڕی پسپۆڕانە، ھەندێک لە نووسەران، وەک ئێدوارد سەعید ، ئەم زاراوەیە بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەھێنن بۆ پەسنکردنی ھەر سیستەمێکی زاڵبوون و ژێردەستەیی کە لە دەوری چەمکەکانی وڵاتە ناوەکییە ئیمپراتۆرییەکان و وڵاتە دەوروبەرییەکانی سەنتەر. ئەم پێناسەیە ھەم ئیمپراتۆریەت و ھەم کۆلۆنیالیزمی نوێ دەگرێتەوە. [٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ http://books.google.com/books?id=5gCHckKszz0C&printsec=frontcover&dq=dictionary+of+human+geography&hl=en&sa=X&ei=Nah1UdLTNYfgqAHcgoCQDg&ved=0CDIQ6AEwAA ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Charlton T. Lewis, An Elementary Latin Dictionary, imperium (inp-)". Retrieved 11 September 2016.
  3. ^ Howe, 13
  4. ^ Teorier om imperialism (بە سوێدی). 1991. p. 19. ISBN 978-91-550-3830-4.
  5. ^ Edward W. Said. Culture and Imperialism. Vintage Publishers, 1994. p. 9.