ئیمپراتۆر یۆنگڵ (٢ی ئایاری ١٣٦٠ – ١٢ی ئابی ١٤٢٤)، کە لە چین بە (ژوو دی) ناسراوە، بە ٣یەمین ئیمپراتۆری شانشینی مینگ دادەنرێت لە مێژووی چیندا. ژوو دی لە ساڵی ١٤٠٢ تا ١٤٢٤ ئیمپراتۆری چین بووە. ژوو دی ناسراوە بەوەی پایتەختی چینی گواستەوە و پێکەنی کرد بە پایتەخت و (شاری قەدەغەکراو)ی بنیات نا و چینگ خای نارد بۆ گەشتەکانی ئەندەنووسیا و ھیندستان و نیمچەدوورگەی عەرەبی و ڕۆژھەڵاتی ئەفریقا.[١][٢]

ئیمپراتۆر یۆنگڵ
永樂
٣یەمین ئیمپراتۆری شانشینی مینگ
فەرمانڕەوایی٧ی تەممووزی ١٤٠٢–١٢ی ئابی ١٤٢٤
تاج لەسەر نان٧ی تەممووزی ١٤٠٢
پێشووئیمپراتۆر جیانوێن
جێگرئیمپراتۆر ھۆنگکسی
داڕێژە:شاژن ڕێنشاون
منداڵ(ەکان)ئیمپراتۆر ھۆنگکسی
ژوو گاوک
ژوو گاوسوی
شازادە یۆنگان
شازادە یۆنگپینگ
شازادە ئانچێنگ
شازادە کینینگ
شازادە چانینگ
ناوی تەواو
ناوی خێزانی: ژوو (朱)
ناوی خۆی: دی (棣)
ناو و سەردەمی مێژوویی
یۆنگڵ (永樂): ٢٣ی کانوونی دووەمی ١٤٠٣–١٩ی کانوونی دووەمی ١٤٢٥
ناوی پەرستگا
  • تایزۆنگ (太宗) (١٤٢٤–١٥٣٨)
  • چێنگزو (成祖) (زیاتر بە ئەمە ناسراوە)
خێزانخێزانی ژوو
باوکئیمپراتۆر ھۆنگوو
دایکشاژن ما
لەدایکبوون٢ی ئایاری ١٣٦٠
ینگشن، شانشینی یوان (ئێستا: نانجینگ، چین)
مردن١٢ی ئابی ١٤٢٤(١٤٢٤-٠٨-١٢) (٦٤ ساڵ ژیاوە)
شانشینی مینگ
ناشتن١٩ی کانوونی یەکەمی ١٤٢٤
پێکەن

ناو دەستکاری

ناوی ڕاستی ئیمپراتۆر یۆنگڵ ژوو دی بوو کە بە دەنووسرێت بە پیتی چینی. ناوی خۆی (دی)یە و ناوی خێزانەکەی (ژوس) بەڵام چینییەکان ناوی خێزان لە سەرەتادا دەنووسن.

ژیان دەستکاری

ژوو دی لە ٢ی ئایاری ١٣٦٠ لە سەردەمی شانشینی یوانی مێژووی چین لە دایک بووە. ژوو یوانژانگی باوکی ((ئیمپراتۆر ھۆنگوو) سەرکردەیەکی سەرکەوتووی گرووپێک بوو کە شەڕی سوپای یوانی مەنگۆلیان دەکرد بۆ گۆڕینی چین. مێژوونووسان ڕێک ناکەون ئاخۆ دایکی ژوو دی کێ بووە. لە مێژووی چیندا کە لەلایەن حکوومەتەکانی دوای ژوو دییەوە نووسراون، شاژنە ما بە دایکی دادەنرێت، کە گرنگترین ژنی ئیمپراتۆر ھۆنگوو بوو. مێژوونوسانی دیکە، بەتایبەتی ئەوانەی کە حەزیان لە ژوو دی نەبوو، وتیان کە دایکی ژوو دی یەکێک بوو لە دۆستەکانی ئیمپراتۆر ھۆنگوو و تەنانەت چینیش نەبووە. ھەمان ئەو مێژوونووسانە بانگەشەی ئەوە دەکەن دوای ئەوەی دەسەڵاتی گرتە دەست، ژوو دی ھەموو بەڵگەیەکی لەناوبرد کە باس لە ئەم ڕاستییە بکات.

لە ساڵی ١٣٦٨ ژوو یوانژانگ سەرکەوت بەسەر شانشینی یوان و بوو بە ئیمپراتۆر ھۆنگووی چین و بەمەش سەردەمی شانشینی مینگ لە مێژووی چیندا دەستی پێکرد. بەپێی یاسا کوڕی گەورەی ئیمپراتۆر دەبوو بە جێنشین ھەربۆیە ژوو باو بوو بە جێنشینی باوکی وەک یەکەم کوڕ. ژوو دی کوڕی چوارەمی بۆیە باوەڕ وابوو ھیچ شانسێکی نییە بۆ بوون بە ئیمپراتۆر بەڵام ھێشتا گرنگی خۆی ھەبوو و باوکی کردی بە جڵەوداری بیپینگ و ناوچەکانی دەورووبەری (پەکینی ئێستا).

شازادەی جێنشین ژوو بیاو پێش باوکی گیانی لەدەستدا بەپێی یاساکانی مینگ کوڕی گەورەی ژوو بیاو (ژوو یونون) دەبوو ببێت بە ئیمپراتۆر ھەربۆیە ساڵی ١٣٩٨ لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا ژوو یونون دەسەڵاتی گرتە دەست وەک ئیمپراتۆری جیانوێن.

زۆر لە مامەکانی جیانوێن زۆر بەھێز بوون و بە نزیکەیی وەک پاشا وابوون ھەربۆیە ھەرزوو جیانوێن دەستی کرد لقوپۆکردنیان و دەسەڵاتیانیانی نەھێشت. یەکێکیان خۆی کوشت و سێیان کران بە کەسی ئاسایی. ژوو دی ترسا و خۆی وا نیشان دا کە شێت بێت، ھەربۆیە ئیمپراتۆر جیانوێن کەمتر لێی دەترسا و تەنانەت ڕێگەی بە سێ کوڕەکەی ژوو دی دا، کە وەک بارمتە لە پایتەخت گلیانی دابوویەوە، بۆ ئەوەی سەردانی باوکە «ناتەواو»ەکەیان بکەن.

ھەرکە کوڕەکانی ئازاد بوون، ژوو دی دەستی کرد بە شەڕکردن لەگەڵ ئیمپراتۆری جیانوێن. سەرەتا بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە دەیەوێت ئەو کەسانە لەناو ببات کە ئامۆژگاری خراپی ئیمپراتۆر دەکەن بۆ لەناوبردنی خێزانەکەی خۆی، بەڵام دوای ئەوەی ینگشن (نانجینگ)ی پایتەختی کۆنترۆڵ کرد ھەموو نووسراوەکانی حکوومەتی نووسییەوە بۆ ئەوەی وا نیشان بدات کە ئیمپراتۆر جیانوێن ھەرگیز ئیمپراتۆر نەبووە و چوار ساڵی حکومڕانی ئەو وەک چوار ساڵی کۆتایی ئیمپراتۆر ھۆنگوو دانرا. ژوو دی لە سەری ساڵی چینیدا دەسەڵاتی گرتە دەست وەک ئیمپراتۆر یۆنگڵ.

زۆر کەس لە حکوومەتی چین حەزیان بە ژوو دی نەبوو وەک ئیمپراتۆر و دەیانگووت نابێت ئەو سەرۆکی وڵات بێت. دوای شۆڕشەکە تەرمێک پیشان درا و وترا کە ئیمپراتۆری جیانوێن بێت، بەڵام تەرمەکە بە خراپی سووتا بوو و کەس نەیتوانی دڵنیا بێت کە بەڕاستی ئەو بوو. ھەندێک کەس وتیان کە ئیمپراتۆری جیانوێن ھێشتا زیندووە و خۆی وەک ڕاھیبەیەکی بوودایی شاردووەتەوە. ھەموو ئەمانە ئیمپڕاتۆرییەتی یۆنگڵیان زۆر نیگەران و توڕە کرد. ژوو دی نەیویست لە ینگشن بمێنێتەوە بۆیە پایتەختی بە زۆرینەی دامەزراوەکانی حکوومەتەوە گواستەوە بۆ ماڵەکەی خۆی لە بەیپینگ کە ئێستا بووە بە (شاری قەدەغەکراو). بەیپینگ پایتەختی باکووری ئیمپراتۆرییەتییەکە بوو لەگەڵ ینگشن (نانجینگ) کە پایتەختی باشووری بوو. ئیمپڕاتۆری یۆنگڵ زۆرێک لە سەرکردە ناڕازییەکانی حکوومەتی لە ینگشن کوشت، ھەندێک جار خێزانەکانیانی دەکوشت لەگەڵ ھاوڕێ و فێرخوازەکانیشیان.

زۆرێک لەوانەی کوژران ئەو کاربەدەستانە بوون کە بەھۆی بەرزی نمرەکانیانەوە لە تاقیکردنەوەی ئیمپراتۆریدا دەسەڵاتیان گرت بووە دەست. ئیمپراتۆری یۆنگڵ دەسەڵاتی زیاتری لە حکوومەتەکەی دا بە خەسێنراوەکانی، یەکێک لەوانە چینگ خا بوو کە سەرکردەیەکی ئیسلامییە کە لە ساڵانی نێوان ١٤٠٥ بۆ ١٤٣٣ سەرکردایەتی ٧ گەشتی گەورەی دەریایی کرد. یەکەم گەشتەکان لەوانەیە بھ دۆزینەوەی ئیمپراتۆری جیانوێن بووبێت، بەڵام ئەوانی دیکە چینییەکانی شارەزا کرد بە دەریای باشووری چین و ئۆقیانووسی ھیندی و دواتر بازاڕی کڕین و فرۆشتنی لەنێوان چین ئەو وڵاتانەدا کردەوە.

ئیمپراتۆری یۆنگڵ لە ١٢ی ئابی ١٤٢٤ کۆچی دوایی کرد و ژوو گائوچی کوڕە گەورەی جێگەی گرتەوە وەک ئیمپراتۆر ھۆنگکسی.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Yongle". Britannica.com.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "Yongle Emperor". ancient.eu.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری