ئیمپراتۆر تایزۆنگی تانگ

دووەمین ئیمپراتۆری بنەماڵەی تەنگی چین لە ٦٢٦ بۆ ٦٤٩

ئیمپڕاتۆر تایزۆنگی تانگ (٢٨ی کانوونی دووەمی ٥٩٨ – ١٠ی تەممووزی ٦٤٩)، پێشتر بە شازادەی چین ناسرابوو، ناوی کەسیی لی شیمین بوو، دووەم ئیمپراتۆری شانشینی تانگی چین بوو لە ماوەی نێوان ٦٢٦ تا ٦٤٩. تایزۆنگ زۆرجار بە ھاودامەزرێنەری شانشینەکە دادەنرێت بەھۆی ڕۆڵی لە ھاندانی لی یوانی باوکی بۆ یاخی بوون لە بنەماڵەی سوی کە جینیانگ پایتەختیان بوو لە ساڵی ٦١٧. دواتر تایزۆنگ ڕۆڵی گرنگی بینی لە شکستپێھێنانی چەندین لە ڕکابەری مەترسیداری شانشینەکە و پتەوکردنی دەسەڵاتی بەسەر چیندا.[٦]

ئیمپراتۆر تایزۆنگی تانگ
پۆرترەیتی ئیمپراتۆر تایزۆنگی تانگ کە لە سەردەمی دەسەڵاتداری شانشینەکە کێشراوە
ئیمپراتۆری شانشینی تانگ
فەرمانڕەوایی٤ی ئەیلوولی ٦٢٦[١] – ١٠ی تەممووزی ٦٤٩
پێشووئیمپراتۆر گاوزو
جێگرئیمپراتۆر گاوزۆنگ
شاژن ژانگسو
(ھاوسەرگیری لە ٦١٣؛ مردنی لە ٦٣٦)
ناوی تەواو
ناوی خێزانی: شی ()
ناوی کەسی: شیمین (世民)
ناو و سەردەمی مێژوویی
ژنگوان (貞觀�): ٤ی ئەیلوولی ٦٢٦ – ١٠ی تەممووزی ٦٤٩
ناوی پەرستگا
تایزۆنگ (太宗�)
خێزانخێزانی لی
باوکئیمپراتۆر گاوزوی تانگ
دایکشاژن تایمو
لەدایکبوون٢٨ی کانوونی دووەمی ٥٩٨[٢]
کۆشکی چینگشان[٣] لە ووگۆنگ،[٤] شانشینی سوی
مردن١٠ی تەممووزی ٦٤٩ (٥١ ساڵ ژیاوە)[٥]
کۆشکی میوەی لەچانگان، شانشینی تانگ
ناشتنمەنزڵگەی ژاو

تایزۆنگ بە شێوەیەکی ئاسایی بە یەکێک لە گەورەترین ئیمپراتۆرەکانی مێژووی چین دادەنرێت و ماوەی دەسەڵاتداریی بوو بە نموونەیەک کە، دوابەدوای دەسەڵاتی، ئیمپراتۆرەکانی دیکە پێی بەراورد دەکرێندبۆ ھەڵسەنگاندنیان. سەردەمی حوکمڕانیی پێی دەگوترێت سەردەمی ژنگوان و بە سەردەمی زێڕینی مێژووی چین دادەنرێت لە داھاتوودا شازادە جێنشینەکان لێیان دەخوازرا سەردەمی دەسەڵاتی بخوێننەوە. تایزۆنگ بەردەوام بوو لە پەرەپێدانی سیستەمی تاقیکردنەوەکانی دەوڵەت بۆ ئەوەی بەرپرسان لەسەر بناغەی زانیاریان ھەڵبژێردرێن، نەک خێزان و پەیوەندی سیاسییان. ھەروەھا داواشی بەرپرسانی کرد کە دڵسۆزی کارەکانیان بن بۆ نەھێشتنی گەندەڵی.[٧] لە سەردەمی دەسەڵاتیدا تانگ چین لە ڕووی ئابووری و سەربازییەوە گەشەی کرد. بۆ زیاتر لە سەدەیەک دوای مردنی تایزۆنگ، چین لە خۆشگوزەرانی و ئاشتیدا بوو بەھۆی پتەوی دەسەڵاتی شانشینەکە بەسەر ھەرێمە چینییەکاندا. لە ڕووی ناوچەوە، شانشینەکە زۆربەی ئەو ناوچانەی لەخۆدەگرت کە پێشتر لەژێر دەسەڵاتی شانشینی ھانەوە بوون لەگەڵ چەند بەشێکی کۆریا و ڤێتنام و ھەرێمی شینجانگ و بەشێکی ئاسیای ناوەندی.

ساڵی ٦٣٠ ئیمپراتۆر تایزۆنگ ژەنەراڵێکی بەناوی لی جینگ نارد بۆ جەنگی دژ بە تورکەکانی ڕۆژھەڵات نارد کە تێیدا ھێزەکانی تانگ توانیان کۆتایی بە دەسەڵاتیان بێنن و سەرکردەکەیان بەناوی ئاشینا دووبی بەدیل بگرن. بەم سەرکەوتنە تانگ دەسەڵاتی خۆی سەپاند بەسەر ڕۆژھەڵات و ناوەڕاستی ئاسیادا.[٨]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Volume 191 of Zizhi Tongjian recorded that Taizong assumed the throne on the jiazi day of the 8th month of the 9th year of the Wude era of Tang Gaozu's reign. This date corresponds to 4 Sep 626 on the Gregorian calendar. [(武德九年八月)甲子,太宗即皇帝位于东宫显德殿...]
  2. ^ Directory of historical figures. Pasadena: Salem Press. 2000. p. 613. ISBN 978-0-89356-334-9.
  3. ^ Picken, Laurence E.R.; Nickson, Noël J., eds. (2007). Music from the Tang Court. Cambridge: Cambridge University Press. p. 17. ISBN 978-0-521-62100-7.
  4. ^ Sen, Tansen (2003). Buddhism, diplomacy, and trade. Honolulu: University of Hawaii Press. p. 66. ISBN 978-0-8248-2593-5.
  5. ^ McNair, Amy (2007). Donors of Longmen: Faith, politics and patronage in medieval Chinese Buddhist sculpture. Honolulu: University of Hawaii press. p. 88. ISBN 978-0-8248-2994-0.
  6. ^ New Book of Tang, vol. 13.
  7. ^ "万方数据知识服务平台". d.wanfangdata.com.cn. doi:10.3969/j.issn.1004-3381.2019.08.062. Retrieved 2020-11-04.
  8. ^ Zizhi Tongjian, Scroll 249.