ئیمپراتۆریەت (بە ئینگلیزی empire) ووشەکە لە ووشەی (imperium) لاتینی وەرگیراوە کە واتای (ھێز یان دەسەڵات) دێت ، بە شێوەی ڕامیاری ئیمپراتۆریەت ژمارەیەکی زۆر دەسەڵات و خەلک (رەگەز یەن نەتەوە) لە کە لە ناوچەیەکی فراوانی جیوگرافی کە حوکم دەکرێن لە لایەن دەسەڵاتداری تاکرەو (ئیمپراتۆر (یان ئیمپراتۆری ژن) یان کۆمەڵێک کەسی کەم لە دەسەڵات.

پێناسە دەستکاری

داریووش ئاشووری لە کتێبی زانستنامەی سیاسی ئیمپراتۆریەت بە چوار تایبەتمەندی پێناسە دەکات و دەڵێت ھەندێک لە ئیمپراتۆریەتەکان ھەموو ئەم تایبەتمەندییانەیان نییە، بەڵام ئیمپراتۆریەتێکی تەواو ھەموو ئەو تایبەتەمندیانەی پێکەوە ھەیەتی. ئەو چوار تایبەتمەندییە بریتییە لە:[١]

  1. لە ڕووی خاک و دانیشتوان و دەسەڵاتی سیاسییەوە، چەند نەتەوە و ھۆز یان سەرزەوی لەخۆ بگرێتەوە کە ڕەگەز یان چاندی جیاوازیان ھەیە.
  2. لە فەتحکردنی خێڵ یان نەتەوەیەکی بەھێزتر بەسەر خێڵ یان گەلانێکی تردا بەدەست ھاتبێت، بەو مەرجە کە فەتحەکە بەردەوام ببێت، و نەتەوە دۆڕاوەکان سووکایەتییان پێ کرابێت، بەجۆرێک کە یەکگرتووییی ئیمپراتۆریەتەتییەکە زیاتر لە ڕێگەی بەکاربردنی ھێز و دەسەڵاتەوە بەدەست ھاتبێت، نەک لە ڕێگەی ڕەزامەندیی نەتەوە جۆراوجۆرەکانەوە.
  3. لە ڕووی پێکھاتەی سیاسییەوە، دەسەڵات لە دەستی کەسێکی وەکوو ئیمپراتۆر یان پاشادا بێت و ھەموو دەسەڵاتە ناوخۆییەکان لە دەسەڵاتە ڕاسپێردراوەکانییەوە وەرگیرابێن.
  4. ھەبوونی تیۆرییەکی ھەمەلایەنە لە ژێر ناونیشانی ئایین، ئایدۆلۆجیا، یان یاسای گشتی کە چوارچێوەیەکی سیاسی و ئەخلاقی دابین بکات و بانگەشەی ئەوە بکات کە ئەم پێکھاتەیە لە ئاکامدا ئاشتی و ھاوئاھەنگی لە نێوان ھەموو مرۆڤەکاندا دادەمەزرێنێت.[١]

مێژووی ئیمپریالیزم دەستکاری

ئیمپراتۆریەتە کۆنەکان دەستکاری

سەردەمی کلاسیک دەستکاری

سەردەمی دوای کلاسیک دەستکاری

سەردەمی کۆلۆنی دەستکاری

سەردەمی ھاوچەرخ دەستکاری

ئیمپراتۆریەتەکان لە ١٩٤٥ ھەتا ئێستا دەستکاری

ھەروەھا ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا آشوری، داریوش، دانشنامە سیاسی، تاران: مروارید، چاپی سێھەم، ١٣٧٣[=١٩٩٤]، پ ٣٥.