ئیسکۆ

یاریزانی ئیسپانی

ئیسکۆ ناوی تەواوی فرانسیسکۆ ڕۆمان ئالارکۆن سوارێزە کە لە ٢١ی نیسانی ١٩٩٢دا لە شارۆچکەی (بینالمەدینە – مەلەگە) کە شارۆچکەیەکی ئەندەلوسیە ھاتۆتە دونیاوە و لە ھێڵی ناوەند یاری دەکات، باڵای ١٧٦ سم، ئیسکۆ ھەر لە منداڵیەوە خولیای تۆپی پێ بووە و لەتەمەنێکی کەمدا توانیویەتی تواناکانی خۆی بدۆزێتەوە و بتوانێت سەرنجی ئەکادیمیای چەن یانەی بەناوبانگی ئیسپانیایی بەلای خۆیدا ڕا بکێشێت، ئیسکۆ لە قوتابخانەی ڤالانسیاوە یەکەم کاروانی وەرزشی خۆی دەست پێ کرد و پاش چەند ساڵ یاری کردن لە ڕیزی ئەکادیمیا و تیمی (ڤالانسیا - B) لە ١١ی نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠١٠ توانی بە درێسێکی نوێوە کە درێسی تیمی یەکەمی یانەی ڤالانسیا بوو خۆی لە نێو یاریگاکان ببینێتەوە، ئەم یاریەشی لە بەرامبەر (لۆگرۆنێس یو دی) بوو لە جامی شای ئیسپانیا کە توانی بەشێوەیەکی دیار دەربکەوێت لە نێو یاریگادا و ببێتە جێی سەرنجی یانەکانی دیکە لە گەڵ دەستپێکی کاروانی وەرزشیدا، ئەویش بە تۆمار کردنی دوو گۆڵ بوو لەو یاریەدا کە سەرەنجام یاریەکەیان بە ئەنجامی ٤-١ لە سوودی خۆیان کۆتایی پێ ھێنا. پێش ئەو کاتە بە ماوەی یەک وەرزی تەواو لە قوتابخانەی (ماستێیا) ی شاری ڤالانسیا مابووەوە و لە ماوەی ٢٦ یاریدا تەنھا یەک یاری بەشداری پێ کرابوو وەک یاریزانی سەرەکی ئەمەش وای کرد کە ئاستی ئیسکۆ بەشێوەیەکی بەرچاو داببەزیًت، بەڵام لێھاتووی خۆی و زوو بانگھێشت کردنی لە لایەن تیمی پلە یەکی یانەی ڤالانسیاوە وای کرد کە ئیسکۆ ببێتە ئەستێرەیەکی پرشنگدار لە تەمەنێکی کەمدا.

ئیسکۆ بە درێسی یانەی ڕیال مەدریدەو.

ئیسکۆ یەکەم یاریی فەرمی خۆی لە لالیگادا کە وەک بانگھێشتکراوێکی پلە دووانی ڤالانسیا لەلایەن ڕاھێنەرەوە بانگھێشت کرابوو لە ١٤ی نۆڤەمبەری٢٠٠٩دا ئەنجامدا کە بۆ ماوەی ٢٠ خولەک بەشدار بوو لە یاری نێوان یانەکەی (ڤالانسیا) و یانەی خیتافی، سەرەنجام یاریەکەیان بە ئەنجامی ٢ گۆڵی بێ وەڵام کۆتایی پێ ھێنا، و لەو یاریەشدا لە شوێنی ئارتز ئادوریز خرایە نێو کێشمە کێشەکانی یاریگاوە.

مەلەگە دەستکاری

لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزی ساڵی ٢٠١١دا و پاش یارمەتی دانی تیمی (ڤالانسیا B) بۆ گەڕانەوەی بۆ پلەی سێیەمی ڕیزبەندی بە تۆمار کردنی ١٥ گۆڵ، ئیسکۆ بە گرێبەستێکی ٥ ساڵی و بە بڕی تەنھا (٦میلیۆن یۆرۆ) پەیوەندی بە یانەیەکی ئەندەلوسیەوە کرد کە ھاوکات زێدی خۆشی بوو، ئەویش یانەی (مەلەگا) بوو، لە یانە نوێیەکەشی ئیسکۆ لە ماوەیەکی کەمدا و لە ٢١ی نۆڤەمبەری ٢٠١١دا یەکەم گۆڵی خۆی لەگەلڕ یانە نوێیەکەی تۆمار کرد ھەر چەندە کە بە شێوەی یەدەگیش پشتی پێ دەبەسترا، ئەویش لە یاری یانەکەی بەرامبەر یانەی (ڕایسینگ سانتاندێر) کە بە ئەنجامی ٣-١ یاریەکەیان لە بەرژەوەندی خۆیان کۆتایی پێ ھێنا، ئەمەش وای کرد کە لە یاری داھاتووی یانەکەی بەرامبەر بە (ڤیاڕیاڵ) بەشداری پێ بکرێتەوە و لەم یاریەشدا توانیان کوڕانی ئەندەلوس بە ھاوکاری ئیسکۆ و ھاوڕێیانی یاریەکە بە ئەنجامی ٢-١ بە سەرکەوتن کۆتایی پێ بھێنن. بەم شێوەیە یەکەم وەرزی خۆی لەگەڵ یانەی مەلەگا بەسەر برد بە بەشداری کردنی لە (٣٢) یاری و تۆمار کردنی (٥)گۆڵ لە کاتێکدا کە بە پشتیوانی کوڕانی ئەندەلوس گەشتنە کێبڕکێکانی جامی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ یەکەم جار لە مێژووی یانەی مەلەگا. لە ١٨ی سێپتەمبەری ٢٠١٢ـەدا لە یەکەم یاری مەلەگادا لە یانە پاڵەوانەکاندا ئیسکۆ توانی دوو جار بگاتە سەر گۆڵی یانەی (زینت سانت پیتەرس بۆرگ) و تۆڕی گۆِلیان بۆ دووجار بھەژێنێت و سەرەنجام ئەم یاریەیان بە ئەنجامی ٣-٠ لە برژەوەندی خۆیان کۆتایی پێ ھێنا و ھەر لەم یاریەشدا بووە باشترین یاریزانی یاریەکە و لەم ڕێیەوە ناوبانگێکی ئێجگاری بەرزی پەیدا کرد. و پاش ماوەیەکی کەم و لە یاریەکی مەزن و لە ٢٢ی دیسەمبەردا و لەنێو یاریگا و ھاندەرانی یانە ئەندەلوسیەکە سەرکردایەتی یانەکەی کرد لە بردنەوەیان بەرامبەر زلھێزترین یانەی خولی ئیسپانی کە (ڕیاڵ مەدرید) بوو توانی بە تۆمار کردنی گۆڵێک ئەنجامی یاریەکە یەکلایی بکاتەوە بۆ خۆیان و بە ئەنجامی ٣-٢ یاریەکە لە بەرژەوەندی مەلەگا بە کۆتا ھات و توانی ڕێچکەی ٢٩ساڵەی ئەم ڕووبەڕوو بونەوەیە بشکێنێت کە ھەمیشە لە بەرژەوەندی ڕیاڵ مەدرید یان یەکسان بوون کۆتایی دەھات. و ھەر لەو مانگەدا بووە خاوەن نازناوە (کوڕی زێڕینGolden Boy) و توانی بە ماوەیەکی کەم وەپێش ھەردوو یاریزانی لاو (ستیڤان شەعراوی) و (کۆرتوا) ی گۆڵچی یانەی ئەتلەتیکۆ مەردید بکەوێت. لەم ڕێگەیە ئیسکۆ توانی بە ماوەیەکی کەم خۆی بکاتە کەسایەتیەکی دیار نەک ھەر لە لالیگا بەڵکوو لە خولی یانە پاڵەوانەکانیشدا و بووە جێی سەرنجی چەند یانەیەکی زۆر بەھێزی ئەوروپی.

ڕیاڵ مەدرید دەستکاری

لە ١٧ی تەمموزی ٢٠١٣دا و لەپاش چەند جار دووبارە کردنەوەی بۆندەکەی و بەرز کرنەوەی نرخەکەی لەلایەن ئیدارەی یانەکەوە، سەرەنجام ئیسکۆ کەوتە داوی گرێبەستی شاھانەییەکان، ئەمە پاش ئەوەی ڕاھێنەری پێشووی کە (مانوێڵ پلیگرینی) بوو وای چاوەڕێ دەکرد کە ئیسکۆ بە بەرگی مان سیتیەوە ببینێت، بەڵام بەزەبری پارە ئیسکۆیان گەڕاندەوە نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەویش پاش قبوڵ کردنی بۆندێکی (٣٠ میلیۆن یۆرۆ)یی لەلایەن فلۆرێنتینۆ پێرێزەوە، لەگەڵ ئاشنا بوونی بە مەدریدیەکان، ئیسکۆ لەلایەن ھەڵبژاردەی ئیسپانیای خوار تەمەن ٢١ساڵ بانگێشت کرایەوە، بەڵام فلۆرێنتینۆ پێرێز جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە تاکوو پشکنینە پزیشکیەکانی لە شاھانە کۆتایی نەیەت ڕوو نەکاتە وڵاتی تورکیا، لەھەمان کاتدا ئیسکۆ بووە یەکەم خواستی ڕاھێنەری نوێی شاھانە (کارلۆ ئەنچیلۆتی) کە زۆر بە گرنگیەوە باسی لە تواناکانی ئەم گەنججە سەر سوڕ ھێنەرە دەکرد. بە دڵنیایەوە دەبێت گەنجێکی لەم شێوەیە ھەر چاوەڕێی گەورەتری لێ بکرێت، ئیسکۆ لەگەڵ یانەی شاھانەش لە ١٨ی ئۆگەستی ٢٠١٣دا توانی یانەی مێرێنگی بکاتە خاوەن سەرکەوتنێکی زەحمەت لە بەرامبەر یانەی (ڕیاڵ بیتیس)ـدا ئەویش پاش درووست کردنی ئەسیستێک و تۆمارکردنی گۆڵێک لەو یاریەدا و بەردەوامبوو لەسەر ئەو ئاستە و لەیاری داھاتووی مێرێنگی لەبەرامبەر یانی (ئەتلەتیکۆ بلباو) توانی بەشێوازێکی نایاب دەربکەوێت ببێتە جێی ڕەزامەندی کارلۆ و زیزۆ ئەویش بە تۆمار کردنی دوو گۆڵ لەو یانەیە کە سەرەنجام یاریەکە بە ئەنجامی (٣-١) کۆتای پێ ھات. ئیسکۆ بەردەوام بوو لە ئاشنا بوون بە ڕیکۆردەکان و توانی لە دەستپێکی یاریەکانی یانەکەی لە خولی یانە پاڵەوانەکان یەکەم گۆڵی خۆی و یەکەم گۆڵی یانەکەی تۆمار بکات، ئەمەو چەندان دەرکەوتنی دیکە لە یاریەکانی بەرامبەر (ئەلمێریا) و (ئۆساسۆنا) و چەندانی تۆ...

هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەستکاری

لە ساڵی ٢٠٠٩ ئیسکۆ بەشدار بوو لە مۆندیالی لاوانی خوار تەمەن ١٧ساڵ لەگەڵ ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی و توانی ٣ گۆڵ تۆمار بکات و ھەڵبژاردەکەی لە ڕیزبەندی سێیەم جێگیر بکات، و لە ساڵی ٢٠١١ بەرپرسیارێتی وڵاتەکەی گرتە ئەستۆ و لە مۆندیالی خوار تەمەن ٢٠ ساڵان لەگەڵ ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی ڕووی کردە وڵاتی کۆڵۆمبیا و توانی تا قۆناغی (٨)ـی یەک گۆڵ تۆمار بکات، و بێ لەوەش لەگەڵ ھەڵبژاردەی خوار تەمەن (٢٣ ساڵان) بەشداری پێ کرا لە دوو یاری دۆستانەدا لە دژی ھەردوو ھەڵبژاردەی (سڕبیا) و (کۆریای باشوور) بەڵام نەیتوانی ھیچ ئەنجامێکی دیاری ھەبێت لەم دوو یاریەدا، لە ٦ی فێبروەری٢٠١٣دا بۆیەکەم جار لە پێکھاتەدا بینرا کە ٣٠ خولەکی کۆتایی بەشداری یاریەکەی پێکرا دژی ھەڵبژاردەی (ئۆرۆگوای) لە شاری (دەوحەی پایتەختی قەتەر) و ھەر لەو ساڵەشدا بەشداری لە (یۆرۆی وڵاتانی ئەوروپی خوار تەمەن ٢١ ساڵان) کرد لە وڵاتی ئیسرائیل...

دەستکەوتەکان دەستکاری

ئیسپانیا دەستکاری

  1. براوەی یۆرۆی ھەڵبژاردەکانی ئەوروپا (خوار تەمەن ٢١ ساڵ) لە ساڵی ٢٠١٣.
  2. پلەی سێیەم لە جامی جیھانی (خوار تەمەن ١٧ ساڵ) لە ساڵی ٢٠٠٩

دەستکەوتە تاکەکەسییەکانی دەستکاری

  1. باشترین یاریزانی لاوی خولی لالیگا ٢٠١٢.
  2. گۆڵدن بۆی ٢٠١٢.
  3. پێڵاوی برۆنز لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی وەک باشترین تیمی خولەکە ٢٠١٣.
  4. خەڵاتی براڤۆ ٢٠١٣.