ئیستیقرا یەکێکە لە شێوازەکانی ئاوەزان و بەڵگەھێنانەوە کە تێیدا مرۆڤ بە یەکخستنی کۆمەڵە ئاگادارییەک کە بە ڕوانین لە دیاردەکان بە دەست ھاتوون، دەگات بە قانوون یان حوکمێ کە ھەموویان دەگرێتەوە.[١] ئیستیقرا لە بەرامبەر قیاسەوەیە. لە قیاسدا، ئەگەر پێشەکییەکان ڕاست بن، ئاکام بڕاوەیە و ئەمما و ئەگەری نابێ؛ بەڵام دروستیی ئاکامی ئیستیقرا  بە پێی نیشانەکان ڕێی تێ دەچێت، واتە ئەگەردارە.[٢]

لە ئیستیقرا، لە ڕێگەی ڕوانین و چاوەدێریی شتە تاکەکان ئاکامی تێکڕایی بە دەست دێ. بۆ وێنە، بە دیتنی گیانلەبەران کە لە کاتی جاوینی خۆراکدا شەویلکەی خوارەوەیان دەجووڵێنن، حوکم بکرێ کە ھەموو گیانلەبەرێک لە وەختی جاویندا شەویلکەی خوارووی دەجووڵێنێ.[٣]

وشەی ئیستیقرا لە زمانی عەرەبیدا بە مانای «چوون لە دێیەکەوە بۆ دێیەکی تر» -ە. لە دەقە کۆنەکانی فەلسەفەی ئیسلامیدا لە بەرامبەر زاراوەی ئەرەستووییی epagoge -یەوە بە کار چووە؛ بەڵام ئەمڕۆکانێ وەک بەرامبەری وشەی لاتینی induction بە کار دەڕوا.[٤]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Publishing, Walch (2004). Assessment Strategies for Science: Grades 6–8. Portland: Walch Publishing. p. 4. ISBN 0-8251-5175-9.
  2. ^ Copi, I.M.; Cohen, C.; Flage, D.E. (2006). Essentials of Logic (Second ed.). Upper Saddle River, NJ: Pearson Education. ISBN 978-0-13-238034-8.
  3. ^ خوانساری, محمد (1356). فرهنگ اصطلاحات منطقی. بنیاد فرهنگ ایران. p. 22.
  4. ^ "استقرا | دانشنامه ایران | مرکز دائرةالمعارف بزرگ اسلامی". www.cgie.org.ir. Retrieved 2022-03-07.