ئیزیس (بە ئینگلیزی: Isis) لە خوداکانی میسرە و خوشک و ھاوسەری ئۆزیریس بوو و لە ئەو منداڵێکیان بوو بە ناوی حۆروس. لە ئەفسانەی ئۆزیریسدا، ئیزیس بە دوای تەرمی ھاوسەرەکەی دەگەڕێ کە بە دەستی براکەیەوە کوژرابوو.

ئیزیس، ١٣٦٠ی پێش زایین.

ئیزیس خانمەخوایێکی سەرەکی بوو لە ئایینی میسری کۆندا کە پەرستنەکەی بە درێژایی جیھانی یۆنان-ڕۆم بڵاوبووەوە. ئیزیس یەکەم جار لە شانشینی کۆندا وەک یەکێک لە کاراکتەرە سەرەکییەکانی ئەفسانەی ئۆسیریس ناوزەدا کرا، کە تێیدا برا کوژراوەکەی و مێردەکەی،[١]پاشای ئۆزیریس زیندوو دەکاتەوە و میراتگری بە ناوی حۆروس، بەرھەم دەھێنێت و دەیپارێزێت. گۆمان دەکرێت ئەو، ھەروەک یارمەتی ئۆسیریسی دا، بۆ ناو ژیانی دوای مردن یارمەتی مردووەکان بدات، ھەروەھا ئەو بە دایکی خودای فیرعەون دادەنرا، کە بە حۆروس ھاوشێوە بوو.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Isis | The Egyptian Goddess of Women And Fertility". ancient-egypt-online (بە ئینگلیزی). www.ancient-egypt-online.com. Retrieved 2ی Januaryی 2022. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  2. ^ "ISIS – Egyptian Mythology for Smart People" (بە ئینگلیزی). Retrieved 2ی Januaryی 2022. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)