ئیبتیسام عەبدوڵڵا (بە عەرەبی: ابتسام عبد الله‎) ڕۆماننووسێکی عێراقییە، نووسەری چیرۆکی کورت و وەرگێڕی ئەدەبییە. لەدایکبوو لە شاری کەرکووکە، بەڵام بەزۆری لە شاری بەغدا ژیاوە، تا ساڵی ٢٠٠١. چوار ڕۆمان و کۆمەڵێ چیڕۆکی کورتی نوسیووە. زۆرترین کەس ڕۆمانەکانی دەناسن وڵاتی نێوان دوو ڕووبار (عێراق)، لە ساڵی ٢٠٠١ لە شاری بەغدا بڵاوکرایەوە، ھەمان ساڵ بوو بە نووسەری (الثقافە الاجنبیە) کلتووری بیانی، گۆڤارێکی وەرزی بڵاوکردەوە بۆ کلتووری بیانی. (گۆڤارەکە لە ئەنجامی داگیرکردنی عێراق لەلایەن وڵاتە یەکگرتووەکان لە ساڵی ٢٠٠٣ وەستا لە بڵاوکردنەوە) ئیبتیسام عەبدوڵڵا چەندین کاری ئەدەبی ڕۆژئاوایی وەرگێڕاوە بۆ زمانی عەرەبی، یادەوەری (میکیس سیودوراکیس) و (ئەنجیلا دڤیس) وەرگێراوە. ئیبتیسام عەبدوڵڵا بۆ بابەتی فێمینیزم لەگەڵ ھاوچەرخی کۆمەڵایەتی و پێشھاتی سیاسی دەنووسێت، ھەندێک لە چیڕۆکی کورتی بە وەرگێڕانی ئینگلیزی دەرکەوتوون. ھەروەھا لە عێراقدا ھەروەک ڕۆژنامەنووسێک و کەسایەتی تەلەفیزیۆنی ناسراوە.

سەرچاوەکان دەستکاری